عێراق "
دوایه‌مین هۆشداریی" له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێ درا، واشنتن پێی گوتووه به هیچ جۆرێك نابێت هێزه شیعییه‌كان بێنه ناو جه‌نگێكی نوێی هه‌رێمییه‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دژی ئێران هه‌ڵبگیرسێت. ئه‌م زانیارییه له‌لایه‌ن سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق دركێنراوه، ئاشكراشی كردووه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل خه‌ریكی پلانسازین بۆ لێدانی گورزێكی تر له ئێران.
عه‌باسی له دووی ئه‌م مانگه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ركه‌وت، له‌وێ گوتی كه پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندیی پێوه كردووه و باسی له "چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی نزیك"ی له هه‌رێمه‌كه‌دا كردووه.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئاشكرای كرد كه هێگسێت به روونی پێی گوتبوو، "هیچ هێزێكی چه‌كداری له عێراق" نابێت خۆی تێوه بگلێنێت.
دواتر وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، "ئه‌مه دوایه‌مین هۆشدارییه پێتانی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش به باشی ده‌زانن ئه‌م ئیداره‌یه [ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ] چۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه."
عه‌باسی گوتی كه پێوه‌ندییه‌كه 11 بۆ 12 خوله‌كی خایاندووه، هاوكات فه‌رمانده باڵایه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له نزیك ئه‌و ئاماده بوون و گوێیان له گفتوگۆكه بوو.
هۆشدارییه‌كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك له میدیای ئیسرائیلی هات كه گوتیان میلیشیا عێراقییه‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كارین، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، ئه‌وا به درۆن و مووشه‌كی درێژمه‌ودا له ئیسرائیل ده‌ده‌ن.
هاوكات میدیای واڵای ئیسرائیلی ده‌نگۆی په‌نابردنه‌به‌ر هێرشی زه‌وینی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه بڵاو كرده‌وه، گوتی پلانیان هه‌یه له سووریا و ئوردنه‌وه بێنه ناو ئیسرائیل.
دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی عێراق، چاودێران ئاشكرایان كرد كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداریی دیمه‌شقیان كردبوو، له چه‌ندان خاڵی سه‌ر سنووری عێراق "ئاسایش توند بكه‌ن."
چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌ی عه‌باسی كاردانه‌وه‌ی جودای به‌دوادا هات. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیسماعیل به‌قائی، هه‌ڕه‌شه‌كانی هێگسێتی به "ده‌ستوه‌ردانی زه‌ق" له كاروباری ناوخۆی عێراق ناو برد.
هاوكات رۆژنامه‌ی ته‌هران تایمز گوتی كه ته‌لئه‌بیب و واشنتن، زانیاریی هه‌واڵگریی "داده‌تاشن" تا پاساو بده‌ن به هێرشێكی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر عێراق.
ئه‌م هه‌واڵه ده‌ریده‌خات كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌نگێكی نوێی هه‌رێمی به‌رپابوو.
هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی دابه‌شبوونی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌ر هه‌موو عێراق بڵاو بووه‌وه، گوایه ئه‌مه ئاماده‌كارییه بۆ به‌شداریكردنیان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌ی ده‌نگۆكه‌ی كرده مه‌ترسی، كوژانه‌وه‌ی GPS بوو له عێراق بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ، گوتیان گوایه ئێران وایكردووه تا ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ئامانج نه‌گرن.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م پێنج رۆژه‌ش ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران، سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ میلیشیا عێراقییه‌كان بۆ باسكردنی "جووڵه‌یه‌كی ستراتیجی" كۆ بووه‌وه.
هۆشدارییه‌كه‌ی هێگسێت له كاتێكی هه‌ستیاره، چونكه عێراق هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ڕوات. چاودێران ده‌ڵێن واشنتن ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران، هه‌ر ئه‌و فشاره‌ش رێڕه‌وی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌گۆڕێت.
هاوكات تره‌مپ مارك ساڤایای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ده‌ستنیشان كردووه. ساڤایا له كۆتایی مانگی رابردوو له X رای گه‌یاند، "هیچ شوێنێك بۆ گرووپی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه."
پێده‌چێت محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆی وه‌ك كه‌سێكی متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه پێشان بدات، ده‌یه‌وێت به‌ڵێنی چاكسازی له حه‌شدی شه‌عبی بدات و به‌م هۆیه‌وه خولی دووه‌م بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
له وتارێكی به‌مدواییانه‌ی بۆ نیویۆرك پۆست، سوودانی گوتبووی كه "راسته هه‌ندێك گرووپی چه‌كدار له رووی ئایدۆلۆجییه‌وه به ئێران گرێ دراون، به‌ڵام عێراق هه‌وڵی داوه چالاكییه‌كانیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بمێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها سوودانی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرێ داوه كه بڕیار وایه له ئه‌یلوولی ساڵی ئاینده به یه‌كجاری وڵاته‌كه جێبهێڵن.
ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ماڵی شیعه له ژێر فشاردایه، لێكه‌وته‌كانی فشاره‌كه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌م مانگه و له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌رده‌كه‌ون. میلیشیاكانیان ده‌بێت له حاڵه‌تی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران بێده‌نگ بن، ئه‌گه‌رنا گورزیان به‌ر ده‌كه‌وێت. له‌باره‌ی دوای هه‌ڵبژاردنیش، ده‌بێت چاره‌سه‌رێك بۆ حه‌شدی شه‌عبی بدۆزنه‌وه، چونكه سوودانی بێت یان هه‌ر كه‌سێكی تر، زه‌حمه‌ته بتوانێت چوار ساڵی تر هاوسه‌نگی له نێوان داواكارییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا رابگرێت.