كازاخستان كه كه‌وتووه‌ته ئاسیای ناوه‌ڕاست، به ئامانجی زیاتر نزیكبوونه‌وه له واشنتن چووه‌ته پاڵ په‌یمانی ئیبراهیم. په‌یمانێك كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی مسوڵمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل داڕێژراوه.
هه‌نگاوه‌كه‌ی كازاخستان زیاتر سیمبولیكه، چونكه ئه‌و وڵاته ده‌مێكه ددانی به ئیسرائیل‌دا ناوه و به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ناسیویه‌تی، سه‌ره‌تای پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كازاخستان و ئیسرائیل بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌ك له ئیمارات، به‌حرێن و مه‌غریب چوونه پاڵ په‌یمانه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه. حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یمانه په‌ره پێ بدات و زۆرترین وڵاتی مسوڵمان له په‌یمانه‌كه‌دا جێ بكاته‌وه، یه‌كێك له‌و وڵاتانه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بیهێنێته نێو په‌یمانه‌كه سعوودیه‌یه.
له په‌یمانه‌كه‌دا وڵاتی ئه‌فریقی و وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ن، به‌ڵام گرنگیی كازاخستان له‌وه‌دایه كه سنووری جیۆگرافیی په‌یمانه‌كه به‌رفراوانتر ده‌كات و ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست. كازاخستان گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئاسیای ناوه‌ڕاسته و كه‌وتووه‌ته نێوان چین و رووسیاوه.
وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ رووسیا هاوپه‌یمانه و له‌گه‌ڵ چین هاوبه‌شی بازرگانی هه‌یه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز، بۆیه‌ش چوونی بۆ ناو په‌یمانه‌كه وا ده‌كات بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی كازاخستان به‌ربڵاوتر ببن و هانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌دات له وڵاته‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكات.
كازاخستان له‌و رۆژه‌دا چووه پاڵ په‌یمانی ئیبراهیم كه واشنتن میوانداریی پێنج وڵاتی ئاسیای ناوه‌ڕاستی كردبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆناڵد تره‌مپ باسی له وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاتانه كرد كه زیاتر له ژێر هه‌ژموونی ئابووری و بازرگانی رووسیا و چیندا بوون، كازاخستان به‌و هه‌نگاوه ویستی سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكا زیاتر بۆ لای خۆی راكێشێت.
كازاخستان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كرد كه به‌هۆیه‌وه وه‌به‌رهێنان له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كانه‌كانی ته‌نگێسته‌ن له دنیادا ده‌كرێت.
جۆزێف ئێپستین به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ''توران'' له دامه‌زراوه‌ی ''یورك تاون'' كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له واشنتنه، به رادیۆ فه‌ردای گوتووه راسته هه‌نگاوه‌كه‌ی كازاخستان بۆ چوونه ناو په‌یمانی ئیبراهیم سیمبولیكه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی له رووی سیاسی و دیپلۆماسیش زۆر گرنگه.
بڕیاره‌كه ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه كه په‌یمانی ئیبراهیم وه‌ك رێكاری چه‌سپاندنی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت بۆ هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی میانڕه‌وی مسوڵمان و پابه‌ند به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هاووڵاتییان.
جگه له كازاخستان كه چووه‌ته ناو په‌یمانه‌كه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئازه‌ربایجان و ئۆزباكستانیش مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه بچنه ناو په‌یمانه‌كه‌وه.
به چوونی ئه‌و وڵاتانه بۆ ناو په‌یمانه‌كه، پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز زۆر به‌هێزتر ده‌بێت. ناوچه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز و له رابردوودا زیاتر له ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ریی رووسیادا بووه.
پێویسته بگوترێ كازاخستان له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی رۆژهه‌ڵات و یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، وه‌ك كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ درێژه‌ی به ژیانی سیاسیی خۆی داوه و له‌مدواییانه‌دا زیاتر كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مه‌ریكا. وڵاته‌كه له باكور له‌گه‌ڵ رووسیا. له رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ قێرغیزستان له باشووری رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆزباكستان و له باشووریش له‌گه‌ڵ توركمانستان هاوسنووره و به نۆیه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی دنیا له‌رووی رووبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
وڵاته‌كه له ده‌ستووردا كۆمارێكی دیموكراتیكه، به‌ڵام له كرداردا بنه‌ماكانی دیموكراسی پێڕه‌و ناكات و هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌م وڵاته‌دا نییه.