له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، سه‌ربازه
ئیسرائیلییه‌كان باس له كوشتاره‌كانی غه‌زه ده‌كه‌ن كه خۆیان ئه‌نجامیان داوه. به‌شێك له سه‌ربازه‌كان به ئاشكرا ناویان ده‌ڵێن و به‌شێكیشیان ده‌یشارنه‌وه.
به‌ڵام ته‌واوی سه‌ربازه‌كان گوتیان، هیچ رێكارێك بۆ پاراستنی سه‌ر و سامانی خه‌ڵكی سڤیل جێبه‌جێ ناكرێت.
دانیال كه فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی تانكه له سوپای ئیسرائیل، له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه‌دا ئاشكرای كرد، "ئه‌گه‌ر بته‌وێت به دڵی خۆت ته‌قه بكه‌یت، هیچ رێگرییه‌ك نییه."
گشت ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به ره‌زامه‌ندیی خۆیان قسه‌یان كرد، ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سوپا به هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌و فه‌له‌ستینییانه كردووه كه بۆ وه‌رگرتنی خواردن رایان كردووه.
سه‌ربازێكی تر كه ناوی ئێلییه، روونی كردووه‌ته‌وه كه "ژیان و مردن به رێوشوێن و رێكاری ته‌قه‌كردن پێئوه‌ست نییه، ته‌نیا ویژدانی فه‌رمانده‌كه بڕیار ده‌دات."
ئێلی گوتی كه سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای گومان ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌و ئاشكرای كرد، "ئه‌گه‌ر كه‌سێك زۆر به‌خێرایی بڕوات جێی گومانه، ئه‌گه‌ر زۆر به هێواشی بڕوات جێی گومانه، ئه‌گه‌ر سێ كه‌س به‌یه‌كه‌وه بڕۆن و یه‌كیان خۆی بداته پشته‌وه ئه‌وا واته پلانێكی سه‌ربازیی له ئارادایه."
ئێلی باس له بارودۆخێك ده‌كات كه فه‌رمانده‌یه‌ك داوای له تانكێك كرد باڵه‌خانه‌یه‌ك له غه‌زه بداته به‌ر تۆپ كه جێی حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بوو. ئه‌و رای گه‌یاند، "پیاوێك له سه‌ربانه‌كه راوه‌ستابوو، جلی به ته‌نافه‌وه ده‌كرد، فه‌رمانده‌كه‌مان گوتی كه پیاوه‌كه چاودێریی جووڵه سه‌ربازییه‌كانمان ده‌كات. ئه‌و جلی هه‌ڵده‌خست، چاوی له ئێمه نه‌بوو. ئێمه به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان ده‌بینی."
ئێلی گوتی پیاوه‌كه هیچ دووربین یان چه‌كێكی پێ نه‌بوو، هاوكات نزیكترین خاڵی سه‌ربازیی 600 بۆ 700 مه‌تر دووربوو. "مه‌گه‌ر چاوی هه‌ڵۆی هه‌بووبێت، ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌كرا ئێمه ببینێت. سه‌رئه‌نجام تانكه‌كه تۆپه‌كه‌ی ته‌قاند، نیوه‌ی باڵه‌خانه‌كه رووخا و چه‌ندان كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه."
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه زیاتر له 69 هه‌زار فه‌له‌ستینی له غه‌زه كوژراون. راپۆرتێكی شیكاریی گاردیان ئاشكرای كردووه كه نزیكه‌ی 83%ی كوژراوه‌كان خه‌ڵكی سڤیل بوونه.
له به‌رانبه‌ردا سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه "پابه‌ندن به سه‌روه‌ریی یاسا و به‌رده‌وام ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌ركه یاسایی و ئاكارییه‌كان كاریان كردووه، سه‌رباری ئاڵۆزیی بارودۆخه‌كه و به‌كارهێنانی خه‌ڵك و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه وه‌ك ئامرازی سه‌ربازی."
هه‌ندێك له‌و سه‌ربازه ئیسرائیلییانه‌ی له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه ده‌ركه‌وتوون ئاشكرایان كردووه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی گوتاری سه‌ركرده سیاسی و ئاینییه‌كان، كه هه‌میشه گوتوویانه له دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023ی حه‌ماس، هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌ك ئامانجێكی ره‌وای تفه‌نگه‌كانیانه.
ده‌سته‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئه‌یلوول پشتڕاستی كردووه كه ئیسرائیل له غه‌زه جینۆسایدی ئه‌نجام داوه. راپۆرته‌كه‌یان ئاماژه‌یان به گوتارێكی سه‌رۆكی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ، كرد كه گوتبووی، "نه‌ته‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌مه به‌رپرسیاره. ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌ڵێن كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئاگادار نییه و تێوه‌نه‌گلاوه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه."
دانیال، كه فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی تانكه، ده‌ڵێت به‌رده‌وام پێیان گوتراوه هیچ كه‌سێك له غه‌زه بێ‌تاوان نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، مولازم نێتا كاسپین گوتی كه حاخامه‌كان له ناو سوپا هانیان داون كوشتار بكه‌ن. ئه‌و گوتی، "جارێكیان حاخامی یه‌كه‌كه‌مان له ته‌كمه‌وه دانیشت، نیو كاتژمێر خه‌ریك بوو بۆم روون بكاره‌وه بۆ ده‌بێت … تۆڵه له هه‌موویان بكه‌ینه‌وه، به خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه‌وه، پێی ده‌گوتین جوداوازیی له نێوان كه‌س نه‌كه‌ین و ئه‌مه تاكه رێگه‌یه."
دانیال گوتی، "ئه‌وان هه‌ستی شانازیبوونمیان وه‌ك ئیسرائیلییه‌ك و سه‌ربازێكی ئیسرائیل كوشت … ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا شه‌رمه‌زارییه."