سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام باسی پاڵاوتنی خۆی بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. هه‌ندێك جار ده‌ڵێت ته‌نیا گاڵته‌یه، جارێكی تر ده‌ڵێت نایكات، به‌ڵام له كاتی تریشدا ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت كه به‌ڕاستی بژاره‌یه‌كه له مێشكیدایه. له‌م خاڵه‌دا له خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییدا، هه‌ر كه‌سێك تره‌مپ به رژدی وه‌رنه‌گرێت كاتێك شتێك ده‌ڵێت، ئه‌وا لێی تێنه‌گه‌یشتووه. ته‌كنیكه باوه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كار و قسه به ئاشكرا بكات. كاتێك له ده‌می ده‌رده‌چن، ده‌بنه به‌شێك له گفتوگۆی نیشتمانی. كاتێك قسه‌كان دێنه ده‌ره‌وه، كه‌س ناتوانێت بڵێت تازه له‌به‌ر گوێم. هه‌رچه‌ندی زیاتر باسی شتێك بكات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتر ده‌بێت كه به‌رجه‌سته بێت.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه ناتوانێت بۆ خولێكی سێیه‌م خۆی بپاڵێوێت. ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌ی پێ نادات. هه‌مواركردنه‌وه‌ی 22ه‌م، كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه له ساڵی 1947 په‌سند كرا و له ساڵی 1951 له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌كانه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه، به توندی ڕێگری له سه‌رۆكه‌كان ده‌كات كه زیاتر له دوو خول خزمه‌ت بكه‌ن. ئه‌وه مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌كه بوو. ساكار و ڕوون. تاكه حاڵه‌تێكی هه‌ڵاوێرده ئه‌و كه‌سه‌یه كه كه‌متر له دوو ساڵ خزمه‌تی كردبێت له دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له سه‌رۆكی پێشووی؛ ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان پێ دراوه كه دوو جاری تر به‌شداری بكه‌ن.
ده‌قه‌كه كه زۆر روونه، شایانی ئه‌وه‌یه سه‌رێكی لێ هه‌ڵكێشینه‌وه. ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك نابێت زیاتر له دوو جار بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت."
سه‌ره‌ڕای ڕوونیی زمان و مه‌به‌ستی پشت هه‌مواركردنه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ بیه‌وێت به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، ڕێگری لێ ناكرێت. جا ڕاسته‌وخۆ ره‌وایه‌تیی هه‌مواركردنه‌وه‌كه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه یان هه‌ندێك په‌نا و په‌سێوی ته‌كنیكی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێری ده‌ربچێت، وه‌ك به‌شداریكردن وه‌ك جێگری سه‌رۆك و پاشان وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات كاتێك سه‌رۆك ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
كه‌واته هه‌مواركردنه‌وه‌ی 22ه‌م چۆن له دروست بوو؟
پاشكۆكراوه‌كه په‌سند كرا و پشتڕاست كرایه‌وه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌رۆك فرانكلین ڕۆزڤێڵت كه چوار جار هه‌ڵبژێردرا (له 1932، 1936، 1940، و 1944) و سه‌رئه‌نجام ناڕه‌زایی كۆمارییه‌كانی لێ كه‌وته‌وه.
تا ئه‌و كاته‌ی كه ڕۆزڤێڵت سه‌رۆكی كۆماریخواز هێربێرت هۆڤه‌ری به‌زاند له 1932، تێگه‌یشتنێك هه‌بوو كه سه‌رۆك هه‌رگیز نابێت زیاتر له دوو خول خزمه‌ت بكات. تێگه‌یشتنه‌كه له ده‌ستووردا نه‌بوو. دوای مشتومڕێكی زۆر، دامه‌زرێنه‌رانی وڵات (Founding Fathers) بڕیاریان دا كه هیچ سنووربه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر خولی سه‌رۆكایه‌تی دانه‌نێن. پشتیوانی زۆر نه‌بوو له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه، ده‌ستوور بڕیاری كۆتایی لای ده‌نگده‌رانی جێهێشت.
سه‌رۆك جۆرج واشنتن تێگه‌یشتنه‌كه‌ی دروست كرد. سه‌ره‌ڕای هێزی جه‌ماوه‌ری، واشنتن بڕیاری دا كه گرنگه دیموكراسیی ئه‌مه‌ریكا له سیستمه پشتاوپشته‌كان جیاواز بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو دووباره هه‌ڵیبژێرنه‌وه، واشنتن دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رۆك خۆی سنوورێك بۆ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دابێت. باوه‌ڕی وابوو كه ته‌ندروستتره بۆ سیستمی سیاسی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكان ده‌سه‌ڵات دوای دوو خول راده‌ست بكه‌ن و ڕێگه به ده‌نگده‌ران بده‌ن كه‌سێكی نوێ هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات.
سه‌رۆكه‌كانی دوای خۆی، جه‌یمس مادیسۆن و تۆماس جێفه‌رسۆن، هه‌مان رێچكه‌یان گرت و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یان له ساڵانی سه‌ره‌تایی كۆماردا چه‌سپاند. جێفه‌رسۆن به‌پێی قسه‌ی زانای سیاسیی مایكڵ كۆرزی، "جیاوازی كه‌می له نێوان سه‌رۆكێكی درێژماوه له پێگه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی و پاشایه‌كی میراتی ده‌دیت."
تێگه‌یشتنه‌كه به‌ره‌وڕووی چه‌ندان تاقیكردنه‌وه بووه‌وه پێش ساڵانی 1940. هه‌وڵی به‌رده‌وام له كاپیتۆڵ هیڵ هه‌بوو بۆ پێشنیازكردنی یاسا كه سنوور له‌سه‌ر خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دابنرێت. هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئاسته‌نگی راسته‌قینه‌ی سه‌ر نۆرمه‌كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك فرانكلین ڕۆزڤێڵتدا بوو. له كاتی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری و جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، رۆزفێڵت سه‌رۆكێكی زۆر به‌ناوبانگ بوو. ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌زیان لێ بوو له ژووری دانیشتنه‌كانیاندا له ده‌وری ڕادیۆ كۆ ببنه‌وه تا گوێی لێ بگرن، زۆریان وێنه‌كانیان له‌سه‌ر ئاگردانه‌كانیان هه‌ڵده‌واسین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شه به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه به توندی له دژی سیاسه‌ته‌كانی بوون، به‌تایبه‌تی بازرگانه‌كان كه ڕقیان له فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت له‌سه‌ر كۆمپانیاكان بوو، زۆرینه‌ی به‌رچاوی ده‌نگده‌ران به‌رده‌وام بوون روویان له ئه‌و بوو.
ڕۆزڤێڵت یاساغكردنی به‌شداریكردنی بۆ خولێكی سێیه‌م له 1940 و بۆ خولێكی چواره‌م له 1944 به ئه‌م به‌هانه‌یه‌ی كه له كاتی ته‌نگه‌تاویدا، باشتره بۆ گه‌ل له ژێر هه‌مان سه‌ركردایه‌تیدا بێت. دیموكراته‌كان ئامۆژگاری ده‌نگده‌رانیان ده‌كرد، "ئه‌سپه‌كان له ناوه‌ڕاستی رووبار مه‌گۆڕن."
كۆماریخوازه‌كان زۆر تووڕه بوون. هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت رۆزڤێڵتیان به سه‌رۆكه‌كانی رژێمه دیكتاتۆرییه‌كان له ئه‌وروپا به‌راورد كرد كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له دژیان جه‌نگابوون. له 1940، كاندیدی كۆماریخواز وێندێل ویلكی پشتیوانی له هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌پاندنی سنووربه‌ندی له‌سه‌ر خولی سه‌رۆكایه‌تی كرد، پاشان بوو به یاسا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژڤێڵت له 1945 به‌هۆی جه‌ڵته‌وه مرد و هاری تروومان بووه سه‌رۆك، كۆماریخوازان هه‌وڵه‌كانیان خێراتر كرد. له كاتێكدا پرسی ئابووری گرفتی ناوه‌ندی بوو له زۆرینه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كان، زۆرینه‌ی كۆماریخوازه‌كان به خێرایی سوودیان له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رگرت بۆ پێشنیازكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ستووری كه رێ له تروومان بگرێت زۆر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته جێگیر بووه، چه‌ندان سه‌رۆك ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه ناتوانن بۆ خولێكی سێیه‌م به‌شداری بكه‌ن. بێل كلینتن و باراك ئۆباما به ڕۆژنامه‌نووسانیان گوت كه ده‌یانتوانی خولێكی تریان بردبایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یان پێ بدرایه. له ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1980، هه‌ندێك له پشتیوانانی سه‌رۆك رۆناڵد ریگه‌ن رژدتر باسی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان كرد بۆ خولی سێیه‌م.
ڕیگان خۆی به ئاشكرا دژایه‌تی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی 22ه‌م ده‌ربڕی، "پێموایه ده‌بێت بگۆڕدرێت چونكه دیموكراسی ئه‌وه‌یه گه‌ل چه‌ند جارێك بتوانێت هه‌مان كه‌س هه‌ڵبژێرێته‌وه"به‌ڵام قبووڵی كرد كه له ژێر ده‌ستووری ئێسته‌دا، ناتوانێت ئه‌وه بكات.
نوێنه‌ری كۆماریخوازی میشیگان گای ڤانده‌ر جاگت پڕۆژه‌یاساكه‌ی پێشنیاز كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، به‌ڵام شكستی هێنا. ڤانده‌ر جاگت هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ی به "سنوورێكی ناپێویست له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی و ویستی گه‌ل" ناو برد. رێگه‌ن خۆی گوتی، "ئه‌وه‌یه كێشه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی 22ه‌م. هه‌ر كه هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1984 ته‌واو ده‌بێت، هه‌مووان ده‌ست ده‌كه‌ن به گوتنی 'چی ده‌كه‌ین له '1988'." به‌ڵام ریگه‌ن هیچی نه‌كرد له كاتی ده‌سه‌ڵاتیدا بۆ پێشخستنی یاسایه‌ك كه هه‌مواركردنه‌وه‌كه سه‌ره‌وژێر بكاته‌وه كه پێی وابوو "له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی فرانكلینرڕۆزڤێڵت له دایك بووه."
سه‌ره‌ڕای هه‌موو مشتومڕه‌كان، سه‌رۆكان له هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه و پشتیوانانیان بڕوایان به هه‌مواركردنه‌وه‌كه، واتاكه‌ی و بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت پێڕه‌و بكرێت، قبووڵ كردووه.
له 2025 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له شوێنێكی زۆر جیاوازدایه. هه‌مواركردنه‌وه‌ی 22ه‌م ره‌نگه گرنگترین تاقیكردنه‌وه بێت بۆ دۆخی ده‌ستووریی له ژێر خولی دووه‌می تره‌مپ.
به‌ڵام بژاره‌یه‌كی تر هه‌یه. له جیاتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خاڵه قه‌یرانه‌یه روو بدات، كۆماریخوازانی كۆنگرێس ده‌توانن پێشان بده‌ن كه هێشتا ئاره‌زوویان هه‌یه پارتێك بن هه‌وڵ بۆ یاسا و پاراستنی شیرازه‌ی نیشتمانی بده‌ن كه به‌ڕژدی مه‌به‌ستیان هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كانی حوكمڕانی و پاراستنی ده‌ستووره. ده‌توانن به ڕوونی و بێ دووڕوویی به سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی خۆیان بڵێن كه له پاڵی ناوه‌ستن ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات یاسا بشكێنێت، به‌ڵام تا ئێسته به‌ڵگه‌ی كه‌م هه‌یه كه كه‌سێك له پارتی كۆماریخواز ئاماده‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه وه‌ربگرێت.