تۆم باراك نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی ئێكس بڵاوی كرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع هاتووه‌ته ناو هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و له‌مه‌ودوا سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك سوپای پاسداران، حزبوڵا و حه‌ماس ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به گرنگیی سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌رع بۆ ئه‌مه‌ریكا كردووه و به رۆژێكی مێژوویی ناو بردووه و ده‌ڵێت، له‌وه‌ته‌ی سه‌ربه‌خۆیی سووریاوه، یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكێكی سووریا سه‌ردانی كۆشكی سپی ده‌كات و ئێسته سووریا له وڵاتێكی نه‌یاره‌وه بووه‌ته وڵاتێكی دۆست.
نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا باسی له‌وه كرد، له‌مه‌ودوا حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌وڵی له‌ناوبردنی سوپای پاسداران، حزبوڵا و حه‌ماس و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر ده‌دات و ده‌بێته هاوبه‌شێكی جیهانی بۆ سه‌رخستنی ئاشتی.
وا دیاره له كاتی واژووكردنی چوونی سووریا بۆ ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدار بوون.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه یه‌كێك له گرنگییه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌وه‌دایه، سووریا له سه‌رچاوه‌ی تیرۆره‌وه ده‌گۆڕێت بۆ هۆكارێك بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.
باراك باسی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا و سووریا كردووه و وا دیاره له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پێداگریی له‌وه كراوه كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌بێت ئاوێته‌ی سووریا بكرێن، سووریایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و تۆكمه دابمه‌زرێنن و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان سووریا و ئیسرائیل و توركیا تۆكمه بكرێن.
به‌گوته‌ی باراك، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست موزاییكێكه له كولتوور و فه‌رهه‌نگ و ئاینه جیاوازه‌كان و له ناو ئه‌و موزاییكه‌شدا، سووریا موزاییكێكه له خه‌ڵك و كولتوور و ئاینی جیاواز و ئه‌وانه به‌درێژایی مێژوو تووشی زریان و نه‌هامه‌تی و كۆمه‌ڵێك چه‌رمه‌سه‌ری بوون، ئێسته ده‌خوازن به‌یه‌كه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و له ئارامیدا بژین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، باسی له هه‌نگاوه‌كانی تره‌مپ بۆ داهاتووی سووریا كردووه و ئاماژه‌ی داوه، ویستی تره‌مپ ئه‌وه‌یه یه‌كگرتوویی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و سه‌قامگیری بنیات بنرێت و له پله‌ی دووه‌مدا خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای قه‌یسه‌ر كرد كه دۆناڵد تره‌مپ له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزیدا بۆ سعوودیه، بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد و ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ربه‌ستانه لاببرێن و ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه به سووریا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی ببووژێنێته‌وه.
جێی باسه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی راگوزه‌ری سووریا، رۆژی یه‌كشه‌م گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و هه‌رچه‌نده هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی تر پێشوازیی له شه‌رع نه‌كرا، به‌ڵام له كۆشكی سپی كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ شه‌رع هه‌بووه و به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكانی دنیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك كه‌سێكی نزیك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌رع ده‌كات و دیاری پێشكه‌شی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
پێوه‌ندیی گه‌رموگوڕی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌حمه‌د شه‌رع له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا پێشتر بۆ سه‌ری شه‌رع 10 ملیۆن دۆلاری دیاری كردبوو و به تیرۆریست ناوی ده‌برد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كه‌سێكی تیرۆریسته‌وه بووه‌ته‌وه سه‌رۆكی وڵاتێك كه هاتووه‌ته ناو هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی تیرۆریستان بكات.