ئه‌دۆلف هیتله‌ر سه‌رۆكی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و گه‌وره دیكتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م، له نیسانی 1945 دوای ئه‌وه‌ی سوپای سۆڤییه‌ت و هاوپه‌یمانان گه‌مارۆی به‌رلینیان دا، له ژێرزه‌وینێكدا خۆی كوشت. بۆ ئه‌وه‌ی لاشه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمنانی، داروده‌سته‌كه‌ی سووتاندیان.
به‌ڵام داروده‌سته‌كه‌ی نه‌یانزانی كه پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێت
DNA لێ وه‌ربگیرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جه‌سته‌ی هیتله‌ر ئاشكرا بكرێت. پشكنینی DNA نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ دوای مردنی هیتله‌ر داهێنرا.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه DNAی هیتله‌ر كه‌موكوڕییه‌كی هه‌بوو، ئه‌مه وا ده‌كات پرۆتینی پێویست بۆ دروستبوونی ئه‌ندامه سێكسییه‌كانی به‌رهه‌م نه‌هاتبێت.
هاوكات راپۆرتێكی پزیشكی كه له 1923 ده‌رچووه و له 2015 ئاشكرا كراوه، ده‌ریخستووه كه گونی لای ڕاستی شۆڕ نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كه رێژه‌ی تێستێسترۆن و ئاره‌زووی سێكسی كه‌م ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا قه‌باره‌ی چووك به ئاستێكی زۆر بچووك ده‌كاته‌وه.
نموونه‌یه‌ك كه ئه‌مه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی هیتله‌ر بووه له تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ ژن. له كاتێكدا زۆربه‌ی فه‌رمانده نازییه‌كان ژن و منداڵیان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ژنی تریش تێكه‌ڵ ده‌بوون، به‌ڵام هیتله‌ر له‌م بابه‌ته‌دا سارد بووه.
به‌شێكی تریش له پشكنینی DNAیه‌كه‌ی كه مشتومڕی دروست كردووه، دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار به گه‌شه‌ی ده‌روونیی هیتله‌ره.
پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه كه هیتله‌ر كه‌میی سه‌رنجی (ADHD) هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌ی لێی خوێندووه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتدا ده‌ركه‌وتووه كه هیتله‌ر شیزۆرفرینیا و ئۆتیزمیشی هه‌بووه.
زاناكان ده‌ڵێن هیتله‌ر چوار له پێنج له خوشك و براكانیشی پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی له ده‌ست داوه، له ته‌ك ئۆتیزم و كێشه ده‌روونییه‌كانی تری، وایانكردووه هیتله‌ر كه‌سێكی توندوتیژی لێ ده‌ربچێت.