واشنتن پۆست بۆ یه‌كه‌م جار ئۆپراسیۆنێكی نهێنیی ده‌زگای هه‌واڵگریی CIA له ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌كات كه بۆ دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بووه و پێوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستاندا هه‌بووه.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی به ته‌واوی نهێنی بووه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و وڵاته جێبه‌جێ كراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێی بزانێت و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و حكوومه‌تی ئه‌فغانستانیش پێیان نه‌زانیوه.
پلانه‌كه بریتی بووه له بڵاوه‌پێكردنی تۆیه‌كی نوێی ده‌ستكاریكراوی تریاك یان خه‌شخاش كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی تایبه‌تییه‌وه، به‌سه‌ر ته‌واوی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌فغانستاندا له ژێر ناو رشاندنی قڕكه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و تۆ نوێیه‌ی تریاك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌م هاتووه و وا دیاره له تاقیگه گۆڕانكاری به‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆوه‌كه‌دا هێنراوه، كوالێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ ره‌سه‌نه‌كه گۆڕانكارییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا هێنراوه.
له رووی پێكهاته‌ی كیمیاییه‌وه ئه‌گه‌ر توانرابێت به هۆی تریاكی به‌رهه‌مهێنراوی جاران، هه‌ندێك جۆر ماده‌ی هۆشبه‌ری وه‌ك هێرۆین به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌وا به‌و تۆ نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا به نهێنی له كێڵگه‌كانی ئه‌فغانستان چاندوویه‌تی، ناتوانرێت به‌هۆیه‌وه ئه‌و جۆره ماده هۆشبه‌ره مه‌ترسیدارانه‌ی لێوه به‌رهه‌م بهێنرێت.
ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له ئەفغانستان بوو، به‌ڵام تا دوێنێ چوارشه‌م كه راپۆرته نهێنییه‌كه له واشنتن پۆسته‌وه ئاشكرا كرا، هیچ كه‌سێك پێی نه‌زانیبوو.
ده‌گوترێ ئه‌و پلانه‌ی سی ئای ئه‌ی له ساڵی 2004ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و تا ساڵی 2015 درێژه‌ی هه‌بووه. واشنتن پۆست نووسیویه‌تی لانی كه‌م 14 سه‌رچاوه به مه‌رجی ئاشكرانه‌بوونی ناوه‌كانیان، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی سی ئای ئه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
واشنتن پۆست نووسیویه‌تی تۆی تریاك سه‌ره‌تا له ئه‌مه‌ریكا چێنراوه و په‌ره‌ی پێ دراوه، توانراوه بڕێكی زۆری تۆی خه‌شخاش و تریاك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ستكاری كراون، بباته ئه‌فغانستان.
له ئه‌فغانستان تۆی تریاك له كۆتایی پایز ده‌چێنرێت. تۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كه ته‌نانه‌ت له تۆی ئه‌فغانستانییه‌كه خێراتر شین ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات، ته‌نانه‌ت گوڵه‌كانی له چاو گوڵه‌كانی پێشتر گه‌وره‌تر و جوانتر ده‌رده‌كه‌ون، مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه بووه جووتیارانی ئه‌فغانستان له جۆره‌كه‌ی هه‌ڵگرن و بۆ ساڵی داهاتوو بیچێنن.
كاتێك ئه‌مه‌ریكا سوپای ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كرد له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می مانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان، شه‌ڕێكی سه‌ختی به‌رانبه‌ر تاڵیبان و قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كان كرد و تریاك یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌و گرووپانه، ئه‌مه‌ریكا ده‌بوایه كارێك بكات داهاتی ئه‌م كه‌رته دابه‌زێت، چونكه تریاك بۆ ماده‌ی هێرۆین و ماده‌ی هۆشبه‌ری تر ده‌گۆڕا و له بازاڕه‌كان ساغ ده‌كرایه‌وه و هه‌نارده ده‌كرا و داهاتێكی زۆری ده‌خسته گیرفانی تاڵیبان و قاعیده‌وه.
ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رۆژئاوا، ده‌سته‌وه‌ستان بوون له پرسی له‌ناوبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و نه‌یانده‌زانی چی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا به نهێنی ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی خۆی كردبوو.
ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی، سوودی له فڕۆكه‌ی جۆری به‌ریتانی C130 وه‌رگرت و شه‌وانه به نهێنی به ئاسمانی ئه‌فغانستاندا ده‌فڕی و تۆی تریاكی به‌سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌فغانستاندا بڵاو ده‌كرده‌وه. ده‌زگاكه ته‌نانه‌ت سیخوڕی له ناو جووتیاراندا هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت جووتیاران له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی رشاندنی كێڵگه‌كان بڵاو بووبوونه‌وه، چ ده‌ڵێن و ئایا هه‌ستیان به‌وه كردووه كه تۆیه‌كی نوێ ئاوێته‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كرێت یان نا.
له ناو تریاكدا ماده‌یه‌ك هه‌یه كه ئالكالوئیدی پێ ده‌گوترێت و هه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ش رۆڵ ده‌گێڕێت له به‌رهه‌مهێنانی هێرۆین. له تۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌دا رێژه‌ی ئه‌و ماده‌یه بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێنراوه.
دوو به‌رپرسی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رچاوه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك به ئاسمانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا بفڕێت، به‌و بیانووه‌ی ده‌یه‌وێت قڕكه‌ر له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بدات، ده‌بوایه مۆڵه‌ت له جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگیرێت.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان كه ئه‌وكات حامید كارزای سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، دیار نییه له سه‌ره‌تاكان ئاگاداری ئه‌و پڕۆژه‌یه بووبێت یان نا و دیاریش نییه دواجار ئاگادار كراوه‌ته‌وه یان نا.
سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه نهێنییه له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی، حكوومه‌تی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، تا ئاستێكی زۆر نا‌ئومێد بووبوون له پرسی بنبڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌فغانستان، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاتی جووتیاران بوو و له‌گه‌ڵ كولتوور و ژیانیاندا ئاوێته بووبوو.
كاتی خۆی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستوه‌ردان له بنبڕكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ناڕازی بووه و گوتوویه‌تی، پێویسته زیاتر سه‌رنجیان له‌سه‌ر له‌ناوبردنی قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كان بێت نه‌ك خه‌شخاش.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری ددان به‌وه‌دا ده‌نێن، پلانه‌كه‌یان له سه‌ره‌تاكاندا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌رچه‌نده پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌بووه.
ده‌گوترێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نۆ ملیار دۆلاری خه‌رج كردووه و راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تا ساڵ 2011 به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابه‌زیوه و دواتر به‌رز بووه‌ته‌وه و له ساڵی 2016ه‌وه به‌رهه‌مه‌كه به خێرایی رووی له هه‌ڵكشان كردووه، ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌ر زۆریی بودجه‌كه‌ی ده‌زگای سی ئای ئه‌ی وازی لێی هێناوه.