له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ركووك كورسییه‌كانی كورد له حه‌وت كورسییه‌وه بۆ پێنج كورسی كه‌می كرد و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌ك كورسی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چوار كورسی به‌ده‌ست هێناوه، نه‌وه‌ی نوێ كورسییه‌كه‌ی له ده‌ست داوه. به گریمانه‌یه‌كی ده‌زگای میدیایی ''وشه'' كورد ده‌یتوانی پارێزگاری له حه‌وت كورسییه‌كه‌ی بكات.
به‌گشتی له كه‌ركووك عه‌ره‌به‌كان پێنج كورسی و توركمانه‌كانیش دوو كورسییان به‌ده‌ست هێناوه، یه‌كه‌م جاره قه‌باره‌ی كورسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب وه‌ك یه‌كتری لێ دێت، له كاتێكدا له ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو كورد له ژماره‌ی كورسیدا زۆرینه بووه.
له ناو لیسته عه‌ره‌بییه‌كان ته‌قه‌دوم سێ كورسی، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك یه‌ك كورسی و هاوپه‌یمانی عه‌زم یه‌ك كورسی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ره‌ی توركمانی عێراقی یه‌كگرتوو دوو كورسی مسۆگه‌ر كردووه. به‌یه‌كه‌وه ده‌كاته 12 كورسی و كورسییه‌كه‌ی تر هی كۆتای مه‌سیحییه.
به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ''وشه'' بۆ ئامار و ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووكی كردووه، نرخی دواین كورسیی كه‌ركووك كه به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا دابه‌ش بووه و به‌ر لیستی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی كه‌وتووه، بریتی بووه له 21 هه‌زار و 403 ده‌نگ، به‌ڵام یه‌كێتی بۆ شه‌ڕی ئه‌م كورسییه 19 هه‌زار و 848 ده‌نگی به‌ده‌سته‌وه بووه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش 19 هه‌زار و 765 ده‌نگی به‌ده‌سته‌وه بووه، به پێی سیستمی سانتلیگۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتری پێ بێت، كورسییه‌كه به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ش ته‌قه‌دوم به جیاوازیی هه‌زار و 555 ده‌نگ زیاتر له یه‌كێتی، كورسییه‌كه‌ی بۆ خۆی بردووه. ده‌نگه‌كه بریتی نییه له ده‌نگی ئاسایی، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگه‌یه دوای ره‌چاوكردنی سیستمی سانتلیگۆ ده‌سته‌به‌ر بووه.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ده‌ستدانی كورسی، پێوه‌ندیی به پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ته‌نیا 12 هه‌زار و 230 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه بۆ نموونه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بچووایه، ئه‌وا كورسییه‌كی تر بۆ كورد مسۆگه‌ر ده‌بوو. چونكه ده‌نگی پارتی ده‌گه‌یانده سه‌رووی 71 هه‌زار و به 23 هه‌زار و 871 ده‌نگی نرخی دووه‌م كورسی به پێی سیستمی سانتلیگۆ كورسییه‌كه‌ی لایه‌نی ته‌قه‌دومی بۆ خۆی ده‌برد.
چانسی پارتی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كورسییه‌كی تر زۆر زیاتر بوو، چونكه به‌ره‌ی توركمانی به 66 هه‌زار و 175 ده‌نگ كورسیی دووه‌می هێناوه، پارتی ئه‌گه‌ر شه‌ش هه‌زار و 882 ده‌نگی تری له ده‌نگدانی گشتی هه‌بووایه، راسته نه‌یده‌توانی كورسیی دووه‌می ته‌قه‌دوم بباته‌وه، به‌ڵام كورسیی دووه‌می به‌ره‌ی توركمانی ده‌برده‌وه.
به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بگواسترایه‌وه، ئه‌وا بۆ یه‌كێتی هیچ سوودێكی نه‌ده‌بوو، چونكه نرخی كورسیی پێنجه‌می بۆ یه‌كێتیی ده‌گه‌یانده 21 هه‌زار و 216 ده‌نگ و هێشتا له نرخی كورسیی سێیه‌می ته‌قه‌دوم كه‌متر ده‌بوو، چونكه ئه‌و به 21 هه‌زار و 403 ده‌نگ كورسیی سێیه‌می بردووه‌ته‌وه.
به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی جگه له ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ، ده‌نگه‌كانی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیشی وه‌ربگرتایه كه 791 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابوو، له‌و حاڵه‌ته‌شدا دیسان كورسی نه‌ده‌هێنا و به‌های كورسییه‌كه ئه‌مجاره ده‌بوو به 21 هه‌زار و 304 ده‌نگ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی به‌ره‌ی گه‌لیشی بۆ بگواسترایه‌وه، ئه‌وجا كورسییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كرد.
به‌ره‌ی گه‌ل هه‌زار و 702 ده‌نگی له كه‌ركووك به‌ده‌ست هێناوه، به‌و پێیه ده‌نگه‌كانی به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌رسێ لایه‌نی سیاسی نه‌وه‌ی نوێ، سۆسیالیست و به‌ره‌ی گه‌لی بۆ بگواسترایه‌وه، ئه‌وجا نرخی كورسییه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده 21 هه‌زار و 493 ده‌نگ و به جیاوازیی 90 ده‌نگ له ته‌قه‌دومی ده‌برده‌وه.
له یه‌ك گریمانه‌دا كورسییه‌كانی كورد له پێنج كورسییه‌وه بۆ حه‌وت كورسی زیادی ده‌كرد، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌بوو ئه‌گه‌ر 14 هه‌زار و 813 ده‌نگی سۆسیالیست و نه‌وه‌ی نوێ و به‌ره‌ی گه‌ل بۆ یه‌كێتی بچوونایه، له هه‌مان كاتدا پارتی دیموكراتی كوردستانیش شه‌ش هه‌زار و 882 ده‌نگی تری به‌ده‌ست بهێنایه، به‌گشتی كورسییه‌كه‌ی ته‌قه‌دوم بۆ یه‌كێتی و كورسیی دووه‌می به‌ره‌ی توركمانی بۆ پارتی ده‌گوازرایه‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه رێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌رانی كه‌ركووك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له 65% بووه، ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له‌وه‌ی كورسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك دابه‌زن ئه‌وه‌یه، رێژه‌ی به‌شداریی ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كانی كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردن، زۆر به‌رز بووه و له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 75%، به‌ڵام به‌شداریی كورد نزم بووه و له زۆر شوێن نه‌گه‌یشتووه‌ته 50%، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كردووه عه‌ره‌ب به ده‌نگ و هێزێكی زیاتره‌وه بێنه مه‌یدان و بۆ یه‌كه‌م جار پێنج كورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.