نه‌وه‌ی كۆنتر هه‌میشه سكاڵاكانی نه‌وه‌ی گه‌نجتری پێوه‌ند به شوێنی كاره‌وه به كه‌م سه‌یر ده‌كات. له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیی مندا، وا ده‌رده‌كه‌وت لێدوانێكی بێ كۆتایی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی هه‌زاره‌ییه‌كان (millennials) چه‌نده ته‌مبه‌ڵ و خۆبه‌زلزانین، وه‌ك چۆن ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی 'X' پێش ئێمه به كه‌مته‌رخه‌م داده‌نران. ئه‌ندامانی نه‌وه‌ی 'Z' ناوبانگێكی خراپیان هه‌یه به‌وه‌ی "بۆ كاركردن ناشێن"، چونكه وادیاره نرخی ده‌ستكه‌وت له پێناو خۆیاندا نازانن، یان پێیان باشتره ببنه ئینفلوێنسه‌ر، چونكه ئینته‌رنێت مێشكی بردوون.
نه‌وه‌ی 'Z' ته‌نانه‌ت شایانی ئه‌م بوختانه ڕووكه‌شییه‌ش نین، چونكه ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی كارێكی ئاستی سه‌ره‌تایی له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوودا، بووه‌ته ئازارێكی تاقه‌تپڕوكێن و نامرۆڤانه. بێگومان بازاڕی كار له‌م ساته‌دا تاریك دیاره. مایكڵ مادۆویتز ئابووریناسی سه‌ره‌كی له په‌یمانگه‌ی ڕۆزڤێڵت، ئه‌مه‌ی به "قه‌ره‌باڵغییه‌كی هاتوچۆی ترسناك" وه‌سف كرد. ئه‌و ڕوونی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر تازه كۆلێژت ته‌واو كردبێت، وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌وڵ بده‌یت بچیته ناو ئۆتۆبانێكه‌وه و كه‌س ڕێگه‌ت پێ نه‌دات." خاوه‌نكاره‌كان له كۆمپانیاكانی وه‌ك Airbnb و Intuit له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ قسه‌یان كردووه له‌باره‌ی مانه‌وه به بچووكی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان، تا ئه‌و كاته‌ی قازانجی كورتخایه‌ن دروست ده‌كات.
به‌ڵام ته‌واوی ئه‌زموونی كاركردن بۆ گه‌نجان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژتر له‌وه‌ته‌ی ئابووری چه‌قیو و وه‌ستاوه، ئازاربه‌خش بووه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هاوكاره‌كه‌م ده‌یڤید بروكس، له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی كۆتایی كۆلێژ قسه‌ی كرد كه گه‌نجه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی به "ڕه‌تكراوه‌ترین نه‌وه" ناو برد، وه‌سفی ئه‌و كێبه‌ركێ تونده‌ی ده‌كرد كه تێكه‌ڵ به هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان بووه، ته‌نانه‌ت بۆ به‌هره‌مه‌ندترین خوێندكاره خوێنده‌واره‌كانی كۆلێژیش.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی كار به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌ربه‌سته‌كانی ئاستی پێشكه‌شكردن زۆر نزمتره له‌وه‌ی كه له دنیای ئه‌نالۆگی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا بوو، بۆیه بۆ هه‌ر كارێكی به‌رده‌ست، داواكاران له‌گه‌ڵ سه‌تان كه‌سدا كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن. هه‌ستی كه‌می و نه‌بوون زووتر ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه زۆر له كۆلێژه هه‌ڵبژارده‌ییه‌كان شانازی به ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی پێوانه‌یی نزمی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئێسته زیره‌كیی ده‌ستكرد (AI) چه‌ند قۆناغێكی یه‌كه‌می پاككردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، له‌وانه‌ش پشكنینی سه‌ره‌تایی، ئه‌مه‌ش زیاتر پرۆسه‌ی داواكارییه‌كه نامرۆڤانه و یاریئاسا ده‌كات. ڕیچارد یون كه خوێندكاری ئابوورییه له كۆڵۆمبیا، پێی گوتم كه كاتێك هاوته‌مه‌نه‌كانی چه‌ندان چاوپێكه‌وتنیان بۆ كار له بواری داراییدا هه‌یه، لێیان ده‌پرسێت ئایا وه‌ڵامیان له هیچ كامیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه؟ ئه‌وان پێی ده‌ڵێن: "تۆ تێناگه‌یت. نزیكه‌ی ١٩ له‌و ٢٠ چاوپێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ بۆته‌كان بووه."
یون پێی گوتم، ئاساییه بۆ كارخوازان كه سیڤییه‌كانیان بپشكنن بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه پێیان وایه زیره‌كیی ده‌ستكرد حه‌زی لێیه‌تی، تا بتوانن له‌و ڕێڕه‌وه دیجیتاڵییه ده‌ربچن و ڕۆژێك پێوه‌ندییه‌كی مرۆیی دروست بكه‌ن كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌رفه‌تی كار. یان لانیكه‌م پێوه‌ندییه‌كی تۆڕسازیی ڕاسته‌قینه. یون پرۆسه‌كه‌ی به " (dystopian) ناو برد.
به‌ڵام كاتێك به‌ڕاستی كارێكت ده‌بێت، (dystopian)ی ڕاسته‌قینه ده‌ست پێ ده‌كات. گه‌نجان هه‌ست ده‌كه‌ن كه كاره‌كان ڕێنوێنیی زۆر كه‌م و چاودێریی زیاد له پێویستیان تێدایه. ستیڤی ستیڤنس كه ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵه و له كۆڵۆمبۆس ئۆهایۆ ده‌ژی، پێی گوتم كه له مانگی ته‌مووزدا كارێكی ته‌واو كاتی له كۆمپانیایه‌كی دیزاین و دروستكردنی پێشانگه‌دا به‌جێهێشتووه، چونكه هه‌ستی كردووه زۆر به وردی چاودێری ده‌كرێت و كه‌مترین پشتیوانیی لێ ده‌كرێت. ئه‌و پێی گوتم: "به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن شه‌ش كار له ماوه‌ی ٤٠ سه‌عاتی هه‌فته‌ی كاردا ئه‌نجام بده‌یت. كۆمپانیاكه‌م سوودی كه‌می بۆم هه‌بوو و گه‌شه‌ی پیشه‌یی تێدا نه‌بوو یان ڕاهێنانی زۆر كه‌م یان هیچ."
ستیڤنس هه‌روه‌ها گوتی كه ئه‌و ئه‌مه به "ته‌كنه‌لۆجیای ده‌وڵه‌تی چاودێری" ناو ده‌بات، ئه‌په‌كان داتا كه‌سییه‌كانی شی ده‌كرده‌وه بۆ دیاریكردنی ئاستی هه‌وڵه‌كانی، به‌شێكه له‌و هه‌سته‌ی چاودێری زیاد له پێویست ده‌كرێیت. هه‌رچه‌نده ئێسته له ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نادڵنیایی زیاتردا ده‌كات وه‌ك فریلانسه‌رێك (ئیشكه‌ری سه‌ربه‌خۆ)، به‌ڵام دڵخۆشتره، چونكه سه‌ربه‌خۆیی و كۆنترۆڵی به‌سه‌ر كات و هه‌وڵه‌كانیدا هه‌یه.
بۆ چه‌ند ساڵی ڕابردوو، خاوه‌نكاره‌كان "بۆسوه‌یر" (bossware)یان به‌كار هێناوه بۆ به‌دواداچوونی به‌رهه‌مداریی كرێكاران. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی تایمز له ساڵی ٢٠٢٢ ده‌ریخست كه له سه‌رانسه‌ری بواره پیشه‌ییه‌كان و ئاسته‌كانی مووچه‌دا، خاوه‌نكاره‌كان به‌دواداچوونی به‌كارهێنانی كیبۆرد، جووڵه و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان ده‌كرد، پاره‌یان له كارمه‌ندان ده‌بڕی بۆ ئه‌و كاته‌ی كه به "بێ كار"یان ده‌زانی.
ئه‌و جۆره به‌دواداچوونه شته‌كانی وه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كان، بیركردنه‌وه‌یان ده‌زانی ئه‌گه‌ر له كۆگه‌یه‌كدا كار بكه‌یت، پشوودانێك تا جه‌سته‌ت له‌یه‌ك دانه‌ڕمێت، له‌به‌رچاو ناگرێت. لانیكه‌م كرێكاره به‌ته‌مه‌نتره‌كان سه‌رده‌مێك ژیاون پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌دواداچوون و چاودێرییه به‌ربڵاو بێت و له‌م قۆناغه‌دا، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده كارامه بن كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رگه‌ی توندترین جۆره‌كانی چاودێری بكه‌ن.
كه‌واته جێی سه‌رسوڕمان نییه توێژینه‌وه‌یه‌كی كار كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نیشتمانیی توێژینه‌وه‌ی ئابوورییه‌وه له مانگی ته‌مووزدا بڵاو كرایه‌وه، ده‌ریخست كه نائومێدیی كرێكاره گه‌نجه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ده‌یه‌یه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. هاونووسه‌ره‌كان (ده‌یڤید بلانچفلاوه‌ر و ئه‌لێكس برایسن) داتاكانیان له سیستمی چاودێریی هۆكاره‌كانی مه‌ترسیی ڕه‌فتاری شی كرده‌وه، كه ڕاپرسییه‌كی ته‌ندروستیی ساڵانه‌ی فیدراڵییه بۆ ٤٠٠,٠٠٠ ئه‌مه‌ریكی، تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كرێكارێك له مانگی ڕابردوودا، چه‌ند ڕۆژی خراپی ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی كه به "سترێس، خه‌مۆكی و كێشه له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كان" وه‌سف كراون. پاشان پێوه‌رێكی نائومێدیی ده‌روونییان دروست كرد به به‌كارهێنانی ژماره‌ی ڕۆژه خراپه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی، به‌راوردی نائومێدیی ده‌روونییان كرد له سه‌رانسه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافی و پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا.
بلانچفلاوه‌ر و برایسن بۆیان ده‌ركه‌وت كه بۆ كرێكارانی خوار ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵ، ته‌ندروستیی ده‌روونی ئه‌وه‌نده خراپه، به‌گشتی وه‌ك هاوتا بێكاره‌كانیان ناخۆشن، ئه‌مه‌ش له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا شتێكی نوێیه. به‌رزبوونه‌وه‌ی نائومێدی به‌تایبه‌تی له ناو ژنان و كه‌متر خوێنده‌واراندا دیاره. ساڵی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندیی له‌باره‌ی كار بۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵ، نزیكه‌ی ١٥ خاڵ نزمتر بوو له‌وه‌ی بۆ كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵ بوو. ئه‌مه له هه‌مان ساڵدا ڕاست بوو كه ڕه‌زامه‌ندیی بۆ هه‌موو گرووپێكی ته‌مه‌نی تر به‌رز بووه‌وه، به‌پێی ڕاپرسییه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆنفرانسه‌وه. كه‌شی ناخۆشیی كرێكاره گه‌نجه‌كان له ساڵی ڕابردوودا زۆر دیار بوو، جا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای زیره‌كیی ده‌ستكرد بێت یان نادڵنیایی بازاڕ، یان تێكه‌ڵه‌یه‌كی تری ناخۆشی و بێزاریی دوای كۆڤید و یان ناڕه‌زایه‌تیی گشتی.
پێوه‌ندیم به برایسنه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بزانم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی كرێكاره گه‌نجه‌كان ئه‌وه‌نده كه‌شیان ناخۆشه؟ ئه‌و دوو گریمانه‌ی هه‌یه. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه تێڕوانین بۆ ڕه‌زامه‌ندی له كار گۆڕاوه، گه‌نجان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن دڵخۆشتر بن له نه‌وه‌كانی پێشوو، به‌شێكی له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌راوردكردنی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوته‌مه‌نه‌كانیان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی دواتر به‌هۆی بێزاریی كاره نۆ بۆ پێنجه‌كانی خۆیانه‌وه نا‌ئومێد ببن، به‌ڵام گریمانه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه من له گه‌نجانه‌وه ده‌یبیستم: شوێنی كار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خراپتر بووه.
برایسن گریمانه‌ی كرد كه له‌وانه‌یه خاوه‌نكاره‌كان ڕۆژی كار درێژ نه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بڕی ئه‌و كاره‌ی له هه‌ر سه‌عاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت "چڕتر ده‌بێته‌وه"، چونكه هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه تۆمار و پۆلێن ده‌كرێت. ئه‌مه وا له كارمه‌ندان ده‌كات هه‌ست بكه‌ن هیچ كۆنترۆڵێكیان به‌سه‌ر كاره‌كه‌یاندا نییه، كه "بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه له ڕووی كوالێتیی كاره‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌یت پله‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆییت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئۆتۆماتۆنێك ئاراسته بكرێیت،"
وا دیاره نه‌وه‌ی 'Z' چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ ئه‌م دۆخه هه‌یه. هه‌م ستیڤنس و هه‌م یون پێیان گوتم كه له‌م قۆناغه‌دا كاری سه‌ربه‌خۆ (entrepreneurship) به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه سه‌لامه‌تتر ده‌بینن له كاری كۆمپانیاكان. یون پێی گوتم، بینیویه‌تی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ده‌یان ساڵ له كۆمپانیایه‌كی Fortune 500 به‌سه‌ر بردووه، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی بێ ڕێزانه له كار ده‌ركراوه، ئه‌مه‌ش وای لێ كردووه بیر له ڕێگه‌یه‌كی كه‌متر نه‌ریتی بكاته‌وه. ئه‌وی تریان یه‌كێتیی كرێكارییه. برایسن بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ئایا پشتیوانیی نوێكراوه بۆ یه‌كێتیی كرێكاری له ناو گه‌نجاندا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دژه‌هرێكه بۆ ئه‌م ناخۆشییه.
هه‌رچییه‌ك بۆ نه‌وه‌ی 'Z' ڕوو بدات كاتێك هه‌موومان له شۆڕشی زیره‌كیی ده‌ستكرددا ده‌ژین، هیوادارم كه گه‌وره‌كانیان به سۆزێكی زیاتره‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌ك به سووكایه‌تی. لانیكه‌م من كاتێك له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا بووم ڕووبه‌ڕوو ڕه‌ت ده‌كرامه‌وه، ئێسته وه‌ك خۆشییه‌ك وایه كه قه‌درم نه‌زانیوه.
جێسیكا گرۆس
ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆماننووسه دیدگه‌ی خۆی له‌سه‌ر خێزانی ئه‌مه‌ریكی، كولتوور، سیاسه‌ت و شێوازی ژیانمان ئێسته ده‌خاته‌ڕوو.
نیویۆرك تایمز
نه‌وه‌ی 'Z': له‌دایكبووی كۆتایی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
هه‌زاره‌ییه‌كان: له دایكبووی ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٦.
نه‌وه‌یx : له دایكبووی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاكان.
و: ڕامیار مه‌حموود