مسته‌فا تاجزاده زیندانیی سیاسی له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵادا كه له گرتووخانه‌ی ئه‌وینی تارانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهی كۆماری ئیسلامی، له هه‌موو روویه‌كه‌وه تووشی شكست بووه و عه‌لی خامنه‌یی هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه‌یه كه به‌ربینگی ئێرانی گرتووه.
نامه‌كه له ماڵپه‌ڕی ''كه‌لیمه'' بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، دوای ئه‌و هه‌موو شكسته‌ی به‌ر سیستمی ویلایه‌ته‌كه به رێبه‌رایه‌تی عه‌لی خامنه‌یی كه‌وتووه، ئێرانی خستووه‌ته به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌ك كه كه‌س ناتوانێت پێشی پێ بگرێت و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی گۆڕانكارین و ده‌یانه‌وێت له‌م دۆخه رزگاریان ببێت، به‌ڵام كه‌س نازانێت ئه‌و گۆڕانه چۆن روو ده‌دات و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و ئاكامه‌كه‌ی چی ده‌بێت.
تاجزاده نووسیویه‌تی، ''رێبه‌ر ناتوانێت پێشی ئه‌و گۆڕانكارییانه بگرێت، به‌ڵام ده‌توانێت خه‌رجییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه زیاتر بكات و كارێك بكات له‌سه‌ر خه‌ڵك گرانتر بوه‌ستێت، خامنه‌یی ده‌توانێت داهاتوویه‌كی تاریك و ره‌ش و پڕ له توندوتیژی بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌دی بهێنێت.''
ئه‌و زیندانییه سیاسییه ستراتیجی و سیاسه‌تی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌تایبه‌تی له دوو ده‌یه‌ی رابردووی به سیاسه‌تێكی هه‌ڵه ناو بردووه و پێی وایه، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه وڵات به‌شێوه‌ی تاكڕه‌وانه و به ستراتیجییه‌ك به‌ڕێوه چووه كه ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا مسته‌فا تاجزاده ئاماژه‌ی داوه، عه‌لی خامنه‌یی ئێسته نه ده‌توانێت به شێوازی ''ئه‌لنه‌سر بیلروعب'' واتا سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای چاوسووركردنه‌وه و ترس درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات، نه قبوڵی گۆڕانكاریی قووڵ و بنچینه‌یی له وڵات‌دا ده‌كات، خامنه‌یی نه ده‌توانێت به‌زۆر باڵاپۆشی به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنێت و نه به‌رگه‌ی ئازادیی باڵاپۆشی ده‌گرێت، ئه‌و نه ده‌توانێت به پڕۆژه‌ی میلیتاریزه‌كردنی وڵات و به‌سه‌ربازگه‌كردنی حكوومه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا فه‌رمانڕه‌وایی بكات و نه ده‌توانێت فه‌رمانڕه‌وایی وڵات به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بسپێرێت.
ئه‌و له كۆتایی نامه‌كه‌یدا هۆشداریی داوه ئه‌گه‌ر رێبه‌ر پێداگریی له سیاسه‌ته دژه‌ئازادی و تاكڕه‌وییه‌كانی بكات و درێژه به سه‌ركوتكارییه‌كان و كۆت و به‌ندی نوێ بدات، تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتبار ده‌بێت، چونكه به‌هۆی قه‌یرانه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وڵات له دۆخی ته‌قینه‌وه‌دایه و هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری راپه‌ڕین و خۆپێشاندانی به‌رفراوان ده‌كرێت.
سه‌ید مسته‌فا تاجزاده یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره ریفۆرمخوازه‌كانی ئێران كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی به‌ره‌ی به‌شداریی ئێرانی ئیسلامی و رێكخراوی موجاهیدینی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بووه، كاتی خۆی له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د خاته‌می و بزووتنه‌وه‌ی دووی جۆزه‌ردان بوو، ئێسته گۆڕانكارییه‌كی زیاتر به‌سه‌ر بیروڕاكانیدا هاتووه و پێی وایه، چاكسازی و ریفۆرم ده‌بێت زۆر بنچینه‌یی و له سه‌رووی ئه‌و شتانه بێ كه پێشتر داوایان ده‌كرد.
مسته‌فا تاجزاده له كابینه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆكاروباری سیاسی بوو. تاجزاده له‌دایكبووی 1956ی تارانه و ئه‌ندازیاری میكانیكی له ئه‌مه‌ریكا خوێندووه، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه كاتی خۆی دژی رژێمی پاشایه‌تی په‌هله‌وی چالاكی هه‌بووه.
تاجزاده له میانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ساڵی 2009دا، لایه‌نگریی له میر‌حوسێن مووسه‌وی كرد و رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا زیندانی كرا. هه‌ر ئه‌و ساڵه به شه‌ش ساڵ گرتن سزا درا و دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 له گرتووخانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ عه‌لی خامنه‌یی ده‌نووسێت، ساڵێكی تر به گرتنه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و ساڵی 2021 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار خۆی پاڵاوت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی چاودێریی ده‌ستوور ره‌ت كرایه‌وه.
ساڵی 2022 تاجزاده به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به پێنج ساڵ گرتن سزا درا و دواتر به تۆمه‌تی بانگه‌شه دژی كۆماری ئیسلامی، سزاكه‌ی بۆ هه‌شت ساڵ به‌رز كرایه‌وه و ئێسته ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له گرتووخانه‌ی ئه‌وینی تاران تێپه‌ڕ ده‌كات.
ئه‌و له نووسین و ره‌خنه نه‌وه‌ستاوه و ناوه‌ناوه له گرتووخانه‌وه نامه و وتار بڵاو ده‌كاته‌وه و نووسینه‌كانی بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی میدیاكان و له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.