كه‌مال خه‌رازی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیجیی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه هاوكات راوێژكاری عه‌لی خامنه‌ییه، به ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند، تاران به مه‌رج ئاماده‌یه ده‌ست به دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
ئه‌و پێداگریی كردووه ئێران مه‌رجه‌كانی پێش جه‌نگی 12 رۆژه‌ی لای خۆی پاراستووه و له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی رابردووی خۆی هه‌رگیز پاشه‌كشه ناكات.
پێویسته بگوترێ ئێران داوای كردووه ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو یۆرانیۆم بپیتێنێت و بۆ مه‌به‌سته‌كانی خۆی به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و نایه‌وێت ئێران چیتر له پیتاندن به‌رده‌وام ببێت.
له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی 2015 مافی پیتاندن به رێژه‌ی 3.67% به ئێران درابوو، به‌ڵام تره‌مپ دژی بوو، بۆیه‌ش له رێككه‌وتنه‌كه هاته ده‌ره‌وه. ئه‌مساڵ به یه‌كجاری كۆتایی به رێككه‌وتنه‌كه هات و به‌ر له‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ی 10 ساڵ مۆڵه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بكات، ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكاش بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ناو برد.
ئێران رێژه‌ی پیتاندنی بۆ 60% به‌رز كردبووه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو و سه‌رووی 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هه‌بوو، به‌ڵام ده‌گوترێ له ژێر داروپه‌ردووی بنكه ئه‌تۆمییه رووخاوه‌كاندا ماوه‌ته‌وه و كه‌س ناتوانێت لێی نزیك بكه‌وێته‌وه.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه باسی له‌وه كرد، ئێران زۆر حه‌زی له‌وه‌یه له‌گه‌ڵیدا رێككه‌وتن بكات و خه‌ریكی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێرانن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ شه‌وی رابردوو كردی، كه‌مال خه‌رازی گوتوویه‌تی، به‌رنامه‌ی گفتوگۆ و دانوستان ده‌بێت پێشتر دیاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دیار بێت، بزانرێت باس له چی ده‌كرێ و جگه له‌مه، هه‌ڵسوكه‌وتی دوو لایه‌ن ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن بێت.
ئه‌و گوتی، به‌داخه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی به گفتوگۆی دیپلۆماسییانه نییه و زیاتر پێی باشه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، سوود له هێز وه‌ربگرێت.
كه‌مال خه‌رازی جارێكی تر باسی له ئامانجه‌كانی ئێران له پیتاندنی یۆرانیۆم كرد و گوتی، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن سووته‌مه‌نیی وێستگه‌كانی كاره‌با دابین بكه‌ن و بۆ پێداویستیی پزیشكی سوودی لێ وه‌ربگرن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا راوێژكاری خامنه‌یی ئاماژه‌ی دا، پلانی مووشه‌كی كه هه‌ر ئێسته تاران خه‌ریكی په‌ره‌پێدانیه‌تی، به‌شێك نابێت له دانوستانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌گه‌ر له داهاتوودا گفتوگۆیه‌ك هه‌بێت، ته‌نیا تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی ئه‌تۆمی.
جێی باسه ئێران و ئه‌مه‌ریكا دواین جار كه دانوستانیان له‌مباره‌یه‌وه كردبێت، بۆ پێش جه‌نگی 12 رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند گه‌ڕێكیان به‌ڕێوه بردبوو و به ته‌مابوون گه‌ڕێكی تر به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له 13ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، كۆتایی به هه‌ر جۆره دانوستانێك له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا هات.
پرسیارێكی تر له خه‌رازی ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی تر له نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل یان ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامدا گوتی، ئێران خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده كردووه.