سه‌نگه‌ر شنۆیی شاره‌زای بواری IT و زمانی كوردی، سه‌ركه‌وتنی ئه‌پێكی راگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به ژیریی ده‌ستكرد، خزمه‌تی بواره‌كانی زمانه‌وانیی كوردی ده‌كات . ئه‌و ده‌ڵێت به دیجیتاڵیكردنی زمانی كوردی و ناساندنی زمانی كوردی به ژیریی ده‌ستكرد، خه‌ونێكی بووه و به‌خۆشییه‌وه به‌دی هاتووه و به سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌ركه، هه‌م ژیریی ده‌ستكردی به كورد ناساندووه و هه‌م زمانی كوردی به ژیریی ده‌ستكرد ناساندووه.
ئامرازه زمانه‌وانییه‌كه بریتییه له ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیی ئه‌لیكترۆنی كه به چوار زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌نگه‌ر شنۆیی بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كرد كه ئێسته پڕۆژه‌كه‌ی له چوارچێوی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات، ئهپهكهشی ئاماده كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخاته خزمه‌تی هاووڵاتییان، ئه‌په‌كه له‌سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تر به‌كار ده‌هێنرێت و به سیستمه جیاوازه‌كانی ئه‌ندۆید و ios كاری پێ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا جێی بایه‌خ و تێڕامانه ئه‌وه‌یه، پشتی به ژیریی ده‌ستكرد به‌ستووه و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی گرنگی بواری زمانه‌وانی ده‌خاته خزمه‌تی هاووڵاتییان.
به بۆچوونی شنۆیی بۆ دروستكردنی پرۆگرامێكی وا زۆر كێشه هه‌بوون، زمانی كوردی هێشتاش له ریزی زمانه LMه‌كاندا نییه. واته ئه‌و زمانانه‌ی تایبه‌تن به ده‌نگی دیجیتاڵی، شپرزه‌یی و بێ سه‌روبه‌ری له رێنووسی كوردیدا گرفتێكی سه‌ره‌كییه. هه‌ر كه‌سه و به ویستی و به مه‌یلی خۆی ده‌نووسێت و به دوو شێوه‌زاری سه‌ره‌كی و به دوو شێوه ئهلف و بێ ده‌نووسن، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه، جگه له‌مه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی پێویست بووه بۆ زمان و نووسین له به‌رچاوی گرتووه.
شنۆیی باسی له‌وه كرد كه له رووی كارتی بانكی و شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پلاتفۆرمه‌كان و تۆماركردنی وه‌ك ئه‌دره‌سێك كێشه‌ی هه‌بوو، به‌خۆشییه‌وه چاره‌سه‌ری كردوون و ره‌نگه به‌كارهێنانه‌كه‌ی هه‌ندێك خاو بێت، به‌ڵام مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوالێتی بووه و ویستوویه‌تی ئه‌گه‌ر به خاویش كار بكات، به‌ڵام ئه‌نجام و وه‌ڵامه‌كانی راست و دروست بن نه‌ك ئه‌وه‌ی به خێرایی كار بكات و هه‌ڵه‌ی زۆری تێدابێت. جگه له‌مه بابه‌تی خاویی كاركردن له داهاتوودا قابیلی چاره‌سه‌ركردنه و به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر ده‌كات و پڕۆژه‌كه‌ی رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.
جێی باسه له لاپه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا لانی كه‌م 12 جۆر خزمه‌تگوزاری به چوار زمان پێشكه‌شی به‌كاربه‌ر ده‌كات. به‌شێكی ئامرازه‌كه تایبه‌ته به گۆڕینی ده‌نگ به ده‌ق. له به‌شێكی تردا فایلێكی ده‌نگیت بۆ ده‌كاته ده‌ق كه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له بواری رۆژنامه‌وانیدا كار ده‌كه‌ن زۆر گرنگه.
به‌شێكی تری هه‌یه كه ده‌قی نووسین راست ده‌كاته‌وه و ئه‌م راستكردنهوانهش پشت به ژیریی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت، به‌كاربه‌ر ده‌توانێ خۆی گۆڕانكارییه‌كه له ده‌قێكی درێژ ده‌ستنیشان بكات و ژیری ده‌ستكرد بۆ جێبه‌جێ ده‌كات. جگه له‌مه ده‌ق له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر وه‌رده‌گێڕێت و هه‌ر جۆره پرسیارێكیشی لێ بكه‌یت، ئه‌وا به خێرایی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه و توانای نووسینی بابه‌ت و كۆمه‌ڵێك شتی تری هه‌یه.
نووسینی نامه، ئاماده‌كردنی هه‌واڵ، ده‌ستكاریكردنی وێنه و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری تر له پلاتفۆرمهكهدا جێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.
شنۆیی ده‌ڵێت، ''له كاتی دروستكردنیدا هه‌وڵی داوه باشترین بیرۆكه به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردانه‌تر ده‌ربكه‌وێت، له نووسینی به‌شی ئه‌ده‌بیدا نموونه‌م پێداوه، له وه‌رگێڕاندا نموونه‌ی بۆ هێناوه‌ته‌وه. له به‌شی گۆڕینی ده‌نگدا چه‌ندان جار تاقی كردووه‌ته‌وه. له گۆڕینی فایلێكی pdf بۆ ده‌ق چه‌ندان جار چاوی پێداخشاندووهتهوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ كه‌موكوڕی بێت. ''
به‌هۆی ئه‌و خولیایه‌ی سه‌نگه‌ر شنۆیی بۆ زمانی كوردی هه‌یه‌تی و به له‌به‌رچاوگرتنی داهێنانی جیهانیی ژیری ده‌ستكرد و به‌پێی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی خۆی له هه‌ردوو بواردا هه‌یه‌تی، پێی باش بووه خزمه‌تێكی زمانی كوردی بكات و له‌م رێگه‌یه‌وه سوود به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
شنۆیی له په‌یامێكیدا بۆ به‌كاربه‌رانی پڕۆژه‌كه‌ی و ئاره‌زوومه‌ندانی زمانی كوردی ده‌ڵێت، ''من هیچم له ئێوه‌ی به‌ڕێز و به‌كارهێنه‌ر ناوێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت پرۆگرامه‌كه به‌سه‌ر دۆستان و هاوڕێیانتاندا هاوبه‌شی بكه‌ن. به هیوای سوودوه‌رگرتنی زیاتر له پرۆگرامه‌كه، كه‌موكوڕییه‌كان به‌سه‌ر ژیری ناقیسی من دابێنن، نه‌ك به سه‌ر ژیریی ده‌ستكرددا.''
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری IT خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ساڵانێكه له هه‌ولێر ده‌ژیت، ئه‌و له هه‌مان كاتدا كه‌سێكی زمانزانه و ده‌ستی له نووسین و كاری رۆژنامه‌وانیدا ره‌نگینه.
ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بریتییه له
https://zimanunusin.ink/ . و بۆ کردنەوەی کلیک بکە.