نرخی زێڕ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 20ی مانگی رابردوو، به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو و چه‌ندان جار ژماره‌ی پێوانه‌یی له مێژووی ئه‌و كانزایه‌دا شكێنرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه زیاتر رووی له دابه‌زین بووه و هه‌ندێك جار له چوار هه‌زار دۆلار دابه‌زیوه و دیسان به‌رز بووه‌ته‌وه و له سنوورێكی دیاریكراو له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه، پێشبینییه‌كان زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن نرخی زێڕ له داهاتوودا ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێته‌وه.
نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆرسه‌ی هه‌فتانه‌ی كۆتایی هات، ره‌نگه‌كه‌ی به سوور داخرا و له‌چاو سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه پاشه‌كشه‌ی له نرخه‌كه‌ی كرد. هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به چوار هه‌زار و 62 دۆلار داخرا، له كاتێكدا هه‌ر له میانه‌ی هه‌فته‌كه‌دا تا چوار هه‌زار و 130 دۆلار هه‌ڵكشابوو و 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تا چوار هه‌زار و 250 دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هات. به‌رزترین نرخی زێڕ كه تا ئێسته تۆمار كرابێت، بۆ 20ی مانگی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته چوار هه‌زار و 381 دۆلار.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا جۆرێك جێگیری به‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌یدا زاڵ بووه و به‌گشتی پێشبینیی ناوه‌نده ئابووری و داراییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باس له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده باس له دابه‌زینی ناكه‌ن.
لێكۆڵه‌ره‌وانی گۆڵدمه‌ن ساكس پێیان وایه نرخی زێڕ روو له هه‌ڵكشان ده‌كاته‌وه، نرخی زێڕ تا كۆتایی 2026 ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار و له‌چاو نرخی ئێسته‌ی 21% به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌به‌رهێنان له زێڕدا ده‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌رمایه‌كه‌یان تا ساڵێك و مانگێكی تر 21% به‌رز ده‌بێته‌وه و به واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر 10 هه‌زار دۆلار به زێڕ بده‌ی، ئه‌وا تا كۆتایی ساڵی داهاتوو خاوه‌ندارێتی 12 هه‌زار و 100 دۆلار ده‌كه‌ی.
پاساوی سه‌ره‌كیی گۆڵدمه‌ن ساكس و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و چاودێرانی بازاڕی زێڕ ئه‌وه‌یه، داخوازی بۆ كڕینی زێڕ به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌كان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ داده‌نرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه بانكی وه‌به‌رهێنانی سویسرایی دواین پێشبینی خۆی له‌باره‌ی ئاسۆی بازاڕی زێڕ راگه‌یاندووه و گوتوویه‌تی، نرخی هه‌ر ئۆنسێكی ده‌گاته چوار هه‌زار و 900 دۆلار.
كۆی ئه‌و پێشبینییانه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن دابه‌زینی به‌های زێڕ كه له ماوه‌ی رابردوودا رووی داوه، له سه‌رووی چوار هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسێك جێگیر بووه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نامێنێته‌وه و روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌قامگیرییه كاتییه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ زێڕ هاتووه‌ته كایه‌وه، دامه‌زراوه‌ی یوو بی ئێس پێشبینییه‌كه‌ی پێشتری له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های زێڕ بۆ ساڵی 2026 له چوار هه‌زار 200 دۆلاره‌وه بۆ چوار هه‌زار و 500 دۆلار به‌رز كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌مساڵ بووه هۆی هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ، پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌كانی رێزێرڤ فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، كه بۆ دوو جار رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زاند و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جارێكی تر رێژه‌كه دابه‌زێنێت.
ماوه‌ی رابردوو ستیڤن میران ئه‌ندامی نوێی فێدێراڵ رێزێرڤ به رۆیته‌رزی گوت، گونجاوه ئه‌گه‌ر 50 یه‌كه‌ی تر له رێژه‌ی سوود كه‌م بكرێته‌وه كه مه‌به‌ستی o.5% و پێی وایه، بۆ رێژه‌ی سوود زۆر گونجاوه. لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر جارێكی تر رێژه‌ی سوودی بانكی دابه‌زێنرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه دیسان زێڕ له نرخدا ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت. هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه له‌مدواییانه‌دا به‌های زێڕی داشكاندووه، پێوه‌ندیی به باشتربوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌بووه.
زێڕ كاڵایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراوه، بۆیه‌ش رووداوه سیاسی و بازرگانییه‌كان و پرسه‌كانی جه‌نگ و ئاشتی له دنیادا كاریگه‌ریی ده‌خه‌نه سه‌ر بازاڕه‌كه‌ی. له دۆخی پاشه‌كشه‌ی ئابووری و جه‌نگ و بێ متمانه‌یی بازاڕه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌پڕ سه‌رمایه‌كه‌یان له‌ناو بچێت.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 818 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 700 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 به 935 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هه‌ر 100 دۆلاریش به 141 هه‌زار و 50 دینار ده‌ستنیشان كراوه.