دوای زیاتر له دوو ساڵ و نیو، بۆ یه‌كه‌م جار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و له به‌نده‌ری لۆیزیانای ئه‌مه‌ریكا به‌تاڵ كرا. نه‌وته‌كه له جۆرێكی تایبه‌ته كه پاڵاوگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستیانه و حه‌ز له كڕینی ده‌كه‌ن.
ئەنستیتیوتی واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان و گه‌یشتنی ئه‌و نه‌وته به پاڵاوگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێمایه له تۆكمه‌تربوونی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له ناوچه‌كه.
زیاتر له دوو مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و یه‌كه‌م جاره ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌گاته ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مه‌ریكا رۆڵی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، پێشتریش ئه‌مه‌ریكا له پرسی چه‌سپاندنی مافی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی نه‌وت بۆ كورد له ده‌ستووری 2005 رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو.
پاڵاوگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاویان له نه‌وتی كوردستانه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای KPLER كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری سیویز برازوس، له كۆتایی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كوردستانی له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بار كرد و دواتر به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێ كه‌وت.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه، له داهاتوودا ژماره‌ی زیاتری كه‌شتی، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گوازنه‌وه. یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه پاڵاوگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویستییه‌كی زۆریان به جۆرێك نه‌وت هه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و به نه‌وتی جۆری مامناوه‌ندی و ترش ناسراوه، نه‌وتێك كه له ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی به‌رهه‌م ناهێنرێت یان گواستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدا خۆی نه‌وتی سووكی شیرین هه‌نارده ده‌كات، له پێناو پاراستنی پێداویستیی پاڵاوگه‌كانی پشت به هاورده‌كردنی نه‌وتی قورس و تورشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكای لاتین ده‌به‌ستێت.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده ده‌كه‌ن، له پێناو راكێشانی سه‌رنجی كڕیاران به‌تایبه‌تی دوای كرانه‌وه‌ی هێڵه‌كه، هه‌ندێك داشكانیان راگه‌یاند و به خێرایی نه‌وته‌كه به‌ره‌و ئه‌وروپا و رۆژئاوا گواسترایه‌وه.
له ژماره‌یه‌ك راپۆرتی جیهانی باس له‌وه كرابوو ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده كراوه، نه‌وتی كه‌ركووكه، له كاتێكدا Iraq oil report ئاماژه‌ی داوه له كه‌ركووكه‌وه هیچ نه‌وتێك هه‌نارده نه‌كراوه، هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی له جه‌یهانه‌وه بار كراوه هی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆمپانیای سۆمۆ به‌رپرسیاره له فرۆشتنی نه‌وته‌كه و كۆمپانیاكه‌ش ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی له دوو مانگی رابردوودا له جه‌یهانه‌وه فرۆشتوویه‌تی، له ژێر ناوی نه‌وتی كه‌ركووك به‌بازاڕی كردووه، له كاتێكدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێشتر له ژێر ناوی KBT ده‌فرۆشرا.
به‌ر له‌وه‌ی له ئاداری 2023 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنرێت، رۆژانه له رێگه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان- جه‌یهان 400 تا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرا كه له‌و قه‌باره‌یه، 350 تا 375 هه‌زاری هی هه‌رێمی كوردستان بوو و 75 تا 100 هه‌زار به‌رمیلیش هی عێراقی فیدراڵی بوو و له‌گه‌ڵ نه‌وتی كوردستان هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته له‌وه‌ته‌ی ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كراوه، ته‌نیا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گواستراوه‌ته‌وه.
بایه‌خی جیۆپۆلیتیكیی هێڵی نه‌وتی كوردستان جه‌یهان
رێككه‌وتنی كاتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ، له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی زیاتر له ملیارێك دۆلار له قه‌رزی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت لای هه‌رێمی كوردستان، تا 31ی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه و دواتر ده‌بێت مانگانه رێككه‌وتنه‌كه درێژ بكرێته‌وه.
بایه‌خی هێڵه‌كه له سه‌رووی ئابوورییه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێڵی لووله‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له پاڵ هێڵی كوردستان، ده‌ستی سۆمۆ كراوه‌و له داهاتوودا نه‌وتی ناوچه‌كانی تری عێراقیش له رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات، هێڵێك كه به‌ر له ساڵی 1990 عێراق زیاتر سوودی لێ وه‌رده‌گرت.
جگه له‌مه دوو هێڵی هاوته‌ریبی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له داهاتوودا، ده‌توانێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی جه‌یهانه‌وه بۆ ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر عێراق زیاتر سوود له‌و هێڵه وه‌ربگرێت و له هه‌نارده‌كردن پشتی پێ ببه‌ستێت، ئه‌وا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هێزتر ده‌كات، هه‌رچه‌نده هێڵه‌كه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
وزه‌ی گاز وه‌ك ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تر له نه‌وت
به‌شێكی گازی سروشتیی عێراق له باشوور له‌گه‌ڵ نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی عێراق، خاوه‌نی گازی سه‌ربه‌خۆیه و له‌گه‌ڵ نه‌وت به‌رهه‌م نایه‌ت و به‌و پێیه زه‌وینه‌ی زۆر له‌بارتر له كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه هه‌یه، په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی جیهان پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كوردستان په‌ره پێ بده‌ن، گازی زیاتر بڕژێته تۆڕی گازی عێراقه‌وه و سووته‌مه‌نیی ته‌واوی وێستگه‌كانی پێ دابین بكرێت.
ماوه‌ی رابردوو گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی گازیی هه‌رێمی كوردستان، كرایه ئامانج كه ده‌یسه‌لمێنێت به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان له بواری به‌رهه‌مهێنانی گاز ده‌رهاویشته‌ی ته‌ناهیشی هه‌یه.
راپۆرته‌كه له كۆتاییدا ئاماژه‌ی داوه، گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی توركیا هاورده‌كردنی نه‌وت له رووسیا كه‌م بكاته‌وه و به‌دوای جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێت، هێڵی نه‌وتی كوردستان جه‌یهان، ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی نه‌وتی رووسیا بۆ توركیا و جگه له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكتره له توركیا، له هه‌مان كاتدا به نرخێكی كه‌متر ده‌ست توركیا ده‌كه‌وێت.