دوو رۆژ دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵی مه‌رگی خوسره‌و عه‌لی كوردی پارێزه‌ری به‌ناوبانگی ئێران به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ، گومانی ئه‌وه ده‌كرێ پارێزه‌ره‌كه كوژرابێت و هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌خرێته پاڵ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ئێران.
هه‌ریه‌ك له پزیشكی داد و به‌رپرسانی باڵای پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وی، هۆكاری مردنی ئه‌و پارێزه‌ره‌یان بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌میروڵا شه‌مه‌قده‌ری جێگری پارێزگاری خورسانی ره‌زه‌وی بۆ كاروباری پۆلیس رای گه‌یاندووه، ئه‌م رۆژانه جه‌ڵته ته‌مه‌ن ناناسێت و كه‌سانی گه‌نجیش به‌هۆیه‌وه ده‌مرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگاكه، دوای ئه‌وه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران كرد كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كی زۆر له‌باره‌ی گومانی كوژرانی ئه‌و پارێزه‌ره بڵاو كراوه‌ته‌وه.
خوسره‌و عه‌لی كوردی، یه‌كێك بووه له‌و پارێزه‌رانه‌ی زیاتر پارێزه‌رایه‌تیی بۆ ئه‌و كه‌سانه كردووه كه دۆسیه‌كه‌یان سیاسی بووه و حكوومه‌ت به دژه‌شۆڕش تۆمه‌تباری كردبوون.
ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كاری بۆ ئه‌و زیندانییه سیاسییانه ده‌كرد، توانی ژماره‌یه‌كیان له گرتووخانه رزگار بكات و رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ری له پیشه‌كه‌یدا هه‌بووه.
سینا یوسفی كه كه‌سێكی پارێزه‌ره رای گه‌یاند، بۆیه گومانیان هه‌یه خوسره‌و له‌ناو برابێت، چونكه دوای مردنه‌كه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و ئیتڵاعات ته‌واوی كامێراكانی چاودێرییان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
خوسره‌و عه‌لی كوردی خه‌ڵكی سه‌بزه‌واری خوراسانه و ره‌چه‌ڵه‌كی كورده، له‌و كوردانه‌یه كه سه‌تان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له خاكی كوردستانه‌وه بۆ خوراسان گواسترابوونه‌وه.
مه‌رزیه موحیبی پارێزه‌ر له په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی، خوسره‌و عه‌لیكوردی له نووسینگه‌كه‌ی خۆی دوای لێدان گیانی سپاردووه، بۆیه‌ش ئیتڵاعات ته‌واوی كامێراكانی له‌ناو بردووه و نه‌یهێشتووه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان پێ بگات.
جه‌واد عه‌لی كوردی برای خوسره‌و له كاتی به‌خاكسپاردنی براكه‌ی گوتی، باوكی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه گیانی سپاردووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ براكه‌ی له سۆزی باوك بێبه‌ش بوون، به چه‌رمه‌سه‌ری و كوله‌مه‌رگی خوێندنیان ته‌واو كردووه.
جه‌واد كه خۆیشی حوكمی دادگای له‌سه‌ره و به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، هیوای خواست دادگای شۆڕش حوكمی برای كۆچكردووی له‌باره‌ی گرتن و دوورخستنه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌سند بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له دنیایه‌كی تر كاتێك ده‌چێته لای باوكی سه‌ری شۆڕ نه‌بێت.
هاوكات رادیۆ فه‌ردا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ده‌زگا ئیتڵاعاتییه‌كانی ئێران، له‌م دوو رۆژه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یان له كه‌سانی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی كوردی كردووه كه له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره به‌و تۆمه‌ت و ده‌نگۆیانه نه‌ده‌ن.
جێی باسه مه‌هدی نه‌سیری سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی كه‌یهانی سه‌ربه عه‌لی خامنه‌یی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، دژایه‌تیی كۆماری ئیسلامی ده‌كات و رای گه‌یاندووه، مردنی خوسره‌و عه‌لیك وردی رێك پێوه‌ندیی به‌و بوێرییه هه‌یه كه له به‌دواداچوونی بۆ دۆسیه سیاسییه‌كان هه‌یبووه، خۆیشی پێی سه‌یر بووه چۆن ده‌بێت له ئێران كه‌سێكی له‌م شێوه‌یه به زیندوویی مابێته‌وه، له كاتێكدا به‌رگری له خه‌ڵكی زۆرلێكراو ده‌كات و خۆبه‌خشانه له دادگاكان به‌رگرییان لێ ده‌كات.