به‌رپرسێكی بواری ژینگه ئاشكرای كرد، له هه‌ولێری پایته‌خت پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌هۆیه‌وه پرسی زبڵ و خاشاك به گشتی و پلاستیك به‌تایبه‌تی به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كات. به‌پێی دواین ئامار رۆژانه له هه‌ولێر دوو هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك كۆ ده‌كرێته‌وه كه 500 تۆنی پلاستیكه.
له ساڵان و ده‌یه‌كانی رابردوو، ماده‌ی پلاستیك له هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌متر به‌كار ده‌هات، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و ماده‌یه ئێسته زۆر بووه و رۆژانه هیچ تاكێكی كوردستان نییه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ماده‌ی پلاستیكی به‌كار نه‌هێنێت و رۆڵی نه‌بێت له كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی پلاستیكی له كوردستان.
پلاستیك وه‌ك پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كیی خێزانه‌كان
له زۆربه‌ی ماڵه‌كان سفره‌ی سه‌فه‌ری كه له پلاستیك دروست ده‌كرێ، له جێی سفره‌ی ئاسایی به‌كار ده‌هێنرێت و ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌كان له جیاتی ئاوی بیر و ئیفراز به مه‌به‌ستی خواردنه‌وه، سوود له ئاوی موقه‌ته‌ر وه‌رده‌گرن كه له شێوه‌ی ده‌به و په‌رداخی پلاستیكی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به گشتی ماده‌ی پلاستیك له به‌شێكی سه‌ره‌كی پێداویستییه‌كانی خێزان به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر پشكنین بۆ زبڵی هه‌ر ماڵێك بكرێت، ئه‌وا به‌شێكی سه‌ره‌كی له پاشماوه‌كان پلاستیكین و تیمه‌كانی شاره‌وانی دوای كۆكردنه‌وه‌یان له شوێنی تایبه‌تی ژێرخاكی ده‌كه‌ن كه زیانه‌كانی بۆ سه‌ر ژینگه تا سه‌تان و بگره هه‌زاران ساڵ درێژه‌یان ده‌بێت.
له هه‌رێمی كوردستان جۆره‌كانی پاشماوه‌ی خۆراك زۆرن و به خۆشییه‌وه له ئاسن و كارتۆن و فافۆندا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، زۆربه‌ی كۆ ده‌كرێته‌وه و ریسایكڵ ده‌كرێت، به‌ڵام له پلاستیكدا هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ نه‌نراوه و قه‌باره‌ی زبڵه‌كه‌ش ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت.
له‌م رۆژانه‌دا كه شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و كرێكارانی شاره‌وانی به خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌شێك له مه‌نهۆڵه‌كان خه‌ریك بوون، ده‌ركه‌وت به‌شێكی زۆر له‌و زبڵه‌ی له ئاوه‌ڕۆ و مه‌نهۆڵه‌كان كۆ كراوه‌ته‌وه و رێڕه‌وه‌كانی ئاوی گرتووه، ده‌به و شتی پلاستیكین و ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ ئه‌و پلاستیكانه له كوردستان دابمه‌زرایه، ئه‌وا پلاستیكه‌كان رێ‌یان به‌و شوێنه نه‌ده‌كه‌وت.
چاره‌گی پاشماوه‌ی زبڵی هه‌موو ماڵێك پلاستیكه
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌ندازیار ژیار جه‌لال حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی، بۆ ''وشه'' خستیه روو، قه‌باره‌ی ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی رۆژانه له هه‌ولێر كۆ ده‌كرێته‌وه، ده‌گاته دوو هه‌زار تۆن كه له‌و قه‌باره‌یه هه‌زار و 200 تۆنی هی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره و ئه‌وه‌ی تری هی ده‌وروبه‌ره.
له ناو پێكهاته‌كانی زبڵ، خۆراك زۆرترین رێژه‌ی پێكهێناوه كه ده‌كاته 39.5%، ماده‌ی پلاستیكی له ریزبه‌ندیی دووه‌مدا دێت كه 25%ی كۆی قه‌باره‌ی زبڵی پێ براوه و به واتایه‌كی تر چاره‌گی زبڵی هه‌ولێر له پلاستیك پێكدێت.
هاوكات هه‌ندرێن شێخ راغب شاره‌زای بواری ژینگه كه خۆی پێشتریش گوته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای ژینگه‌ی كوردستان بووه، بۆ ''وشه'' باسی له مه‌ترسییه‌كانی پلاستیك كرد و گوتی، حه‌وت جۆر پلاستیك له دنیادا هه‌ن كه وڵاتان پلان و رێوشوێنی جیاوازیان به‌رانبه‌ری گرتووه‌ته‌به‌ر.
هه‌ندێك جۆری پلاستیك قه‌ده‌غه‌كراوه
ئه‌و روونی كرده‌وه له‌و حه‌وت جۆره، جۆرێكیان به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كراوه و وڵاتان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاری ناهێنن، چونكه ژه‌هراوی و مه‌ترسیداره و هۆكاره بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و نه‌زۆكی و چه‌ندان نه‌خۆشیی تر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره رێگرییانه بۆ به‌كارهێنانی پلاستیك له هه‌رێمی كوردستاندا نین و به لێشاو له هه‌موو جۆره‌كانی پلاستیك له كوردستان به‌كار ده‌هێنرێن.
هه‌ندرێن شێخ راغب پێی وایه یه‌كێك له ئه‌ركه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ ئه‌وه بێت چاره‌یه‌كی ئه‌و ماده پلاستیكییانه بكات و هه‌وڵی دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ستراتیجی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنێت، چونكه كارگه و هه‌وڵی بچووك بچووك له كوردستان هه‌بووه و كه‌مێكی لێ ریسایكڵ ده‌كرێ، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌باره زۆره پلاستیكه‌ی له كوردستان كۆ ده‌كرێته‌وه زۆر كه‌مه.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ژینگه خستیه روو، له ساڵی 2015 تا ساڵی 2017 له كوردستان زیاتر له 500 ملیۆن ده‌به‌ی پلاستیكی به‌كار هاتووه، به‌ڵام ئێسته ژماره‌كه ده‌بێت ملیارێكی تێپه‌ڕ كردبێت.
ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه‌ی دا، ده‌سته‌كه ده‌سته‌یه‌كی راوێژكاری ژینگه‌ییه و پلان و پڕۆژه‌ی زۆرباشی بۆ ئه‌و پرسانه هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا پێشنیازیان ده‌كات و خۆی لایه‌نی جێبه‌جێكار نییه تا جێبه‌جێیان بكات.
شێخ راغب به پێویستی ده‌زانێت له پرسی چاره‌سه‌ركردنی ماده‌ی پلاستیكی و ریسایكڵكردنی ئه‌و ماده‌یه جێگره‌وه‌ش بدۆزرێته‌وه، بۆ نموونه هه‌ندێك وڵات له گه‌ڵای گه‌نمه‌شامی هه‌ندێك جۆر په‌رداخ و شتی تر به‌رهه‌م ده‌هێنن كه بۆ ژینگه‌ش هیچ زیانێكیان نییه.
پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی
ئه‌ندازیار ژیار جه‌لال حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی باسی له‌وه كرد، پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100% جێبه‌جێ ده‌كرێت و پرسی خۆڵ و خاشاك به گشتی و پلاستیك به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌و گوتی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه زیاتر له‌مه باس له ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه بكات، ئه‌وه‌نده ده‌زانێت كاره‌كانی به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چن و به‌مزووانه به‌گه‌ڕ ده‌خرێت.
به‌گوته‌ی ژیار جه‌لال، دوو شێواز بۆ چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاك هه‌ن، یه‌كێكیان بریتییه له ریسایكڵین و دووه‌میشیان بریتییه له پرۆسه‌ی سووتاندن و به‌هۆیه‌وه وزه‌ی كاره‌بای لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. له‌و شوێنانه‌ی كه به‌كارهێنانی پلاستیك تێیدا به‌رزه، زۆر گونجاوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، چونكه پلاستیك باشتر ده‌سووتێت و گه‌رمای زیاتری هه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌كرێ ریسایكڵیش بكرێ و له پیشه‌سازیدا دووباره پێداویستی تری لێ به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی ئاماژه‌ی دا، له سلێمانی كارگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه زبڵ و خاشاك چاره‌سه‌ر ده‌كات، له دهۆك و ئاكرێش كارگه و كۆمپانیای پێوه‌ندیدار دامه‌زراون و هه‌ولێر مابوو ئه‌و كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، به خۆشییه‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان بڕاون و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه‌ش یه‌كلا ده‌بێته‌وه.