به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، مانگی رابردوو گرووپێك له هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زه‌ریای هیندی، خۆیان گه‌یاندووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌ك كه كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی هه‌ڵگرتووه و له چینه‌وه به‌ره‌و ئێران به ڕێگه بووه، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا بگرن و رێگریی له گه‌یشتنی ئه‌و پێداویستییه سه‌ربازییانه بگرن كه ئێران به‌هۆیه‌وه ئامانجی بووه كه‌رتی سه‌ربازیی خۆی پێ نۆژه‌ن بكاته‌وه.
كه‌شتییه‌كه به سه‌تان كیلۆمه‌تر له كه‌نارئاوییه‌كانی سریلانكا دوور بووه، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و وا دیاره ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر زانیاریی زۆر وردی له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه و ئه‌و باره هه‌بووه كه ویستوویه‌تی بۆ ئێرانی بگوازێته‌وه.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه دوای مانگێك تازه به میدیایی ده‌كرێت و وال ستریت جۆرناڵ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی رووی داوه به‌شێك بووه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگریكردن له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به پێداویستی و ئامێری سه‌ربازی، به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رته سه‌ربازییه‌كه‌ی كه له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.
هه‌فته‌ی رابردووش ئه‌مه‌ریكا له نزیك ڤه‌نزوێلا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا گرت، كه‌شتییه‌ك كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا درابوو و له ڤه‌نزوێلاوه نه‌وتی بۆ ئێران ده‌گواسته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كه‌رستانه‌ی له كه‌شتییه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو گوتی، زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه له ناویان بردوون، زۆربه‌ی شتومه‌ك و ئامێره‌كان ده‌توانرا هه‌م بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی و هه‌م بۆ مه‌به‌ستی ناسه‌ربازی به‌كار بهێنرێن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه زانیارییه‌كان ورد بوون و ده‌یانزانی بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌هێنرێن، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستیاندا بووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه بووه ئه‌و كه‌ره‌ستانه بۆ كه‌رتی مووشه‌كی به‌كار بهێنرێن.
ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندان كه‌شتیدا گرتووه كه ویستوویانه نه‌وت و چه‌كی ئێران بگوازنه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ریكا له نزیك سۆماڵ، ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی‌دا گرت كه به‌ته‌ما بوو مووشه‌كی جۆری كرووز و كۆمه‌ڵێك چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ حووسیه‌كان بگوازێته‌وه.
له نێوان ساڵانی 2020 تا 2023 ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌شتیی تردا گرتووه كه ویستوویانه له قازانجی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا، شتومه‌ك له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر بگوازنه‌وه.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی ئێران له مانگه‌كانی رابردوودا رووی تێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ دابین بكات چین بووه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا به وردی چاودێریی ئه‌و بار و كه‌ره‌ستانه‌ی كردووه له چینه‌وه بۆ ئێران گواستراونه‌ته‌وه.
مانگی رابردوو دوو نوێنه‌ری دیموكرات له كۆنگرێس، داوایان له ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌یان كردبوو، له‌باره‌ی بارێكی گه‌وره كه له چینه‌وه بۆ ئێران گواستراوه‌ته‌وه و گوایه پڕ بووه له ماده‌ی كیمیایی، بۆ سووته‌مه‌نیی مووشه‌كه بالیستیكییهكان به‌كار ده‌هێنرێت، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. دوو نوێنه‌ره‌كه گومانیان خستووه‌ته سه‌ر چین كه ئه‌و سووته‌مه‌نییانه بۆ كه‌رتی مووشه‌كیی ئێران دابین ده‌كات .
چین له كۆنه‌وه هاوپه‌یمانی دیپلۆماسی و ئابووریی ئێران بووه و نه‌وتی له ئێران كڕیوه، به‌ڵام به وردی دیار نییه حكوومه‌تی چین له‌وه ئاگاداره له وڵاته‌كه‌یه‌وه باری پێوه‌ندیدار به سووته‌مه‌نی و پێداویستیی مووشه‌كی بۆ ئێران ئاگاداره یان نا.