نرخی زیو له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌ودایه و پێشبینییه‌كان زۆر زووتر له كاتی خۆیدا به‌دی هاتوون. پێشبینیی هه‌بوو تا ساڵی تا 2030 نرخه‌كه‌ی بگاته 60 دۆلار، به‌ڵام زۆر زووتر ئه‌و نرخه‌ی بڕیوه و به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی پێنوێنی جیهانی، نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م گه‌یشته 63 دۆلار و 50 سه‌نت كه كیلۆیه‌كی ده‌كاته دوو هه‌زار و 30 دۆلار. هه‌رچه‌نده له 24 سه‌عاتی رابردوودا تا دوو هه‌زار و 60 دۆلاریش هه‌ڵكشا و ئۆنسێك زیو تا 64 دۆلار به‌رز بووه‌وه.
ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا 400 دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر كیلۆگرامێك زیو و بووه‌ته كانزایه‌كی زۆر متمانه‌پێكراو، كه له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی كانزاكه بۆ بواری پیشه‌سازی، نرخه‌كه‌ی له هه‌ڵكشاندایه.
نرخی زیو به‌تایبه‌تی له ئه‌یلوولی 2022ه‌وه رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، هه‌موو مانگێك كه‌مێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه ده‌بێته كانزایه‌ك كه وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتر روو له كڕینی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێڕای پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان، قازانجێكیش ده‌ست بخه‌ن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2022 واته سێ ساڵ و دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر، نرخی هه‌ر كیلۆگرامێك زیو 600 دۆلار بوو، به‌ڵام ده‌بینرێت له‌و كاته‌وه سه‌رووی هه‌زار و 400 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر.
زیو جگه له‌وه‌ی كه كانزایه‌كه هاوشێوه‌ی زێڕ له‌ناو ناچێت و متمانه‌پێكراوه، له هه‌مان كاتدا له پیشه‌سازی سوودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و كه‌رتی پیشه‌سازیی دنیا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، زۆر زیاتر له پێشتر ئه‌و كانزایه به‌كار ده‌هێنێت و له به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته جیاوازه‌كاندا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
زیو هاوشێوه‌ی زێڕ عه‌یاری جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام باشترین جۆری زیو بۆ وه‌به‌رهێنان، ئه‌و زیوه‌یه كه عه‌یاره‌كه‌ی 999.9 و هاوشێوه‌ی زێڕی عه‌یار 24 له كانزا سه‌ره‌كییه‌كه پێكدێت.
زیو كانزایه‌كه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زیاتر له پیشه‌سازیی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌شێك له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش هه‌ر له زیو به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
به‌گشتی ئه‌و داخوازییه‌ی له ئاستی دنیا بۆ كڕین و به‌كاربردنی زیو هه‌یه، له‌چاو ئه‌و بڕه زیوه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێته بازاڕه‌وه، زۆر زیاتره، بۆیه ئاوا به خێرایی نرخه‌كه‌ی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی زیو له دنیادا له ساڵی 2014 و تا ئێسته، هه‌موو ساڵێك له نێوان 27 هه‌زار تۆن تا 29 هه‌زار تۆن بووه، به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی به رێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ زیاد نه‌بووه، كه‌چی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له‌و كانزایه زۆر به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه كه به گرنگترین فاكته‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی داده‌نرێت.
شرۆڤه‌كارانی دامه‌زراوه‌ی BeatMarket پێشبینییان كردبوو نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو تا ساڵی 2030، له نێوان 55 تا 60 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، له خراپترین دۆخیدا تا 37 دۆلار دا‌به‌زێت و له باشترین پێشبینیشدا تا 80 دۆلار به‌رز ببێته‌وه، نرخه‌كه زۆر زووتر له كاتی دیاریكراو به‌دی هاتووه، بۆیه‌ش پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه زیو كانزایه‌كه شایانی ئه‌وه‌یه ریسكی بۆ بكرێت.
جگه له‌مه دامه‌زراوه‌ی Coin price Forecast پێشبینیی كردبوو نرخی هه‌ر ئۆنسێك زیو له سه‌ره‌تای ساڵی 2030، بگاته 69 دۆلار و تا كۆتایی ساڵه‌كه بگاته 79 دۆلار، ده‌بینرێ ئه‌و پێشبینییه خه‌ریكه پێنج ساڵ زووتر به‌دی دێت.