عێراق له‌و وڵاتانه‌یه كه داهاتێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و داهاته‌ی له رێگه‌یه‌كی گونجاو‌دا خه‌رج نه‌كراوه و به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه، به‌شێكی زۆری داهاته‌كه به‌فیڕۆ دراوه یان بۆ ده‌ره‌وه گواستراوه‌ته‌وه یان كه‌وتووه‌ته ده‌ستی گرووپه میلیشیاكان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا دۆخه ئابوورییه‌كه‌ی له چاو ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دراوسێی باشتره و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان بۆ 2.7% دابه‌زیوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ندێك ئاماری گرنگی له‌باره‌ی بودجه و داهات و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ئاشكرا كرد و گوتی، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له وڵات به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه و توانراوه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی زێڕیش به‌رز بكرێته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه قه‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق له ساڵی 2004 بریتی بووه له 24 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێسته چه‌ندان هێنده زیاتره. یه‌كێك له گرنگترین خه‌رجییه‌كانی عێراق پێوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی داوه كه ئێسته ساڵانه 22 تریلیۆن دینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێت.
ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق چوار ملیۆن و 550 هه‌زار كه‌سه و ژماره‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیش ده‌گاته دوو ملیۆن و 960 هه‌زار كه‌س.
سوودانی به‌شێك له ئاماره‌كانی ئاشكرا كرد، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كرد ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له حكوومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام گوێرایه‌ڵی حكوومه‌ت نین چه‌نده و باسی له‌وه‌ش نه‌كرد به گشتی ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و سوپا و ئاسایش و ناخۆ و به‌رگری چه‌نده كه قه‌باره‌یه‌كی زۆری بودجه بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
سوودانی بۆ میدیای فه‌رمیی حكوومه‌ت باسی له قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق كرد و گوتی، كۆی قه‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌گاته 10 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام قه‌رزی ناوخۆیی نزیكه‌ی 34 تریلیۆن دیناره و عێراق له رووی قه‌رزی ده‌ره‌كی دۆخی له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه باشتره.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاماره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی ئاشكرای كردووه، كۆی قه‌باره‌ی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق كه‌ڵه‌كه بووه به ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه، ده‌گاته سه‌رووی 48 تریلیۆن دینار.
به‌پێی ئامارێكی تر كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خستیه روو، قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی عێراق 108 ملیار دۆلاره و یه‌ده‌گی زێڕیش له 130 تۆنه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ 172 تۆن.
ئه‌و ئاماژه‌ی به كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كرد كه پێشتر 7.5% بووه، به‌ڵام بۆ 2.7% كه‌می كردووه كه رێژه‌یه‌كی زۆر گونجاوه.
سوودانی روونی كرده‌وه، ساڵانه به به‌های پێنج ملیار دۆلار گاز له كێڵگه‌كانی نه‌وت ده‌سووتێنرێت و توانیویانه له رێگه‌ی چه‌ندان كۆمپانیا كۆنترۆڵی 72%ی بكه‌ن.
جێی باسه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی عێراق، بودجه‌ی سێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 به‌یه‌كه‌وه نووسرا كه ساڵانه ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كی كه‌می تێدا ده‌كرا و خه‌رج ده‌كرا، به‌ڵام پێناچێت له‌مه‌ودوا به‌و شێوه‌یه بێت و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێداگریی له‌وه كردووه كه بودجه‌كانی داهاتووی عێراق ساڵانه ده‌بن.
جێی باسه حكوومه‌تی عێراق له دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له 11ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ی برد، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ له چه‌ند مانگی داهاتوودا حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بڕیاریشه په‌رله‌مانی نوێ له كۆتایی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ساز بكات و نوێنه‌ره‌كان سوێندی یاسایی بخۆن.
دواتر نۆره دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێپه‌ڕێت، ئه‌وا گرنگترین ئه‌ركی په‌رله‌مانی نوێ ئه‌وه ده‌بێت یاسای نوێی بودجه په‌سند بكات و بۆ ساڵی 2026 بودجه ده‌ستنیشان بكات.
عێراق داهاتێكی زۆری هه‌یه كه پشكی سه‌ره‌كیی داهاته‌كه هه‌نارده‌ی نه‌وته، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شه‌فافییه‌تی پێویست نه‌بووه و به‌هۆی خراپیی لایه‌نی كارگێڕی و به‌رفراوانیی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی، ساڵانه به‌شێكی زۆری داهاته‌كان دیار نه‌ماون.