ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به زۆرینه‌یه‌كی به‌رچاو، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2026ی په‌سند كرد كه قه‌باره‌كه‌ی 901 ملیار دۆلاره.
بودجه‌كه ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دواین قۆناغ ببڕێت و به واژووی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت.
بودجه‌كه بریتییه له دیاریكردنی سیاسه‌تی به‌رگری و جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی پێنتاگۆن، كه به 77 ده‌نگی به‌ڵێ و 20 ده‌نگی نه‌خێر په‌سند كرا.
تێپه‌ڕینی بودجه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پیران، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه دێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به 312 ده‌نگی به‌ڵێ و 112 ده‌نگی نه‌خێر په‌سند كرابوو، ده‌یسه‌لمێنێت بودجه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی بودجه‌ی نوێ، مووچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان به رێژه‌ی 4% به‌رز ده‌كرێته‌وه، له دابینكردنی پێشكه‌وتووترین پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان به ئامانجی ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ چین و رووسیا، رێكاری نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی تره‌مپ، له بودجه‌كه‌دا پێداگری له به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌وروپا كراوه، هاوكات 800 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ ئۆكراینا كه ده‌درێته كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداوسیتییانه بۆ ئۆكراینا دابین بكه‌ن. جگه له‌مه 175 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی ته‌ناهیی باڵتیك له پێناو به‌رگریی له لیتوانیا، لیتۆنیا و ستۆنیا ته‌رخان كراوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فەردا لە بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و مه‌رجه دیاری كراوه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا نابێت له 76 هه‌زار سه‌رباز كه‌متر بن، جگه له‌مه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا ده‌بێت پارێزگاری له نازناوی فه‌رمانده‌ی باڵای ناتۆ بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكه، سه‌رجه‌م سزاكانی دژ به سووریا كه به قه‌یسه‌ر ناسرابوون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و له هه‌مان كاتدا هۆشداریی به پیت هیگسێت وه‌زیری به‌رگریی دراوه، ئه‌گه‌ر فیلمی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی كه‌شتی و به‌له‌مه‌كانی به‌قاچاخبردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌ریای كارایب، راده‌ستی كۆنگرێس نه‌كات، ئه‌وا به‌شێك له بودجه‌ی تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی ده‌بڕێت.
حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌شتییانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كه له ڤه‌نزوێلاوه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه ده‌ده‌ن.
ده‌نگدانی شه‌وی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه، رێك رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به گه‌مارۆدانی ته‌واوی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگرانه كرد كه نه‌وتی ڤه‌نزوێلا ده‌گوازنه‌وه، هه‌نگاوێك كه له روانگه‌ی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی، ئاماده‌كارییه‌كی به‌رفراوانی سه‌ربازییه به‌ره‌و رووخاندنی رژێمی نیكۆلاس مادۆرۆ.
یه‌كێكی تر له خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی به‌رگری، بریتییه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كۆنگرێس له ساڵه‌كانی 1991 و 2002 بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی عێراق به حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكای دابوو. مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه ئه‌وه بووه مۆڵه‌تی پێدانی جه‌نگ له ده‌ستی كۆنگرێسدا بپارێزرێت.
له پڕۆژه‌كه‌دا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ كاروباری گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ وه‌زاره‌تی جه‌نگ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه، بڕیارێك كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ دراوه، به‌ڵام په‌سندكردنی پێویستی به ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێس هه‌یه.
بودجه‌كه هه‌ندێك خاڵی پێوه‌ندیدار به خه‌باتی كولتووری' له‌خۆ ده‌گرێت كه زیاتر سیاسه‌تمه‌داره راستڕه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌سانی نزیك له تره‌مپ به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان بریتییه له قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شداریی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیی نێر و مێدا پێناسه كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وانه نادرێت له چالاكییه وه‌رزشییه تایبه‌تییه‌كانی ژنان له ئه‌كادیمییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی بكه‌ن.