شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی چین و رووسیا به‌ڕێوه‌چوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كرد ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ''پیتاندنی سفر'' راسته‌وخۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات. ئێرانیش گوتی دیپلۆماسی كاتێك ده‌كرێت كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا رێچكه‌ی خۆیان بگۆڕن.
مۆرگان ئۆرتێگاس یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی دا، هێشتا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێوه‌ی فه‌رمی بكه‌وێته دانوستان، به‌ڵام به مه‌رجێك ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆ و مانادار بێت.
دواتر روونی كرده‌وه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه لای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته بنچینه و پاشه‌كشه‌ی لێ ناكات ئه‌وه‌یه، له ئێران ده‌بێت كۆتایی به پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنرێت و رێژه‌كه‌ی سفر بێت. هۆشداریی ئه‌وه‌شی به ئێران دا تا بۆی ده‌كرێت له ئاگر دوور بكه‌وێته‌وه و هانا بۆ دانوستان و دیپلۆماسی به‌رێت.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌میر سه‌عید ئێره‌وانی نوێنه‌ری ئێران له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ڵامی ئۆرتێگاسی دایه‌وه و گوتی، ئێمه پێشوازی له هه‌ر جۆره دانوستانێكی دادپه‌روه‌رانه و مانادار ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێداگریی له‌سه‌ر داواكاریی پیتاندنی سفر له سه‌دا، پێچه‌وانه‌ی یاسا و مافی ئێرانه، چونكه ئێران ئه‌ندامی په‌یمانی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمییه كه به NPT ناسراوه و مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی دیپلۆماسییه‌كی راسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له‌سه‌ر شانی فڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكایه كه رێگه‌كه‌ی خۆیان راست بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوی كرده‌یی و رژد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه بنێن.
پێویسته بگوترێ ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر تاران، پێنج خولی دانوستانی ئه‌تۆمییان به‌ڕێوه برد، به‌ڵام دوای هێرشی ئیسرائیل و دواتر به‌شداریی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگه‌كه و له‌ناوبردنی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، گفتوگۆكانیش وه‌ستان.
ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له نیویۆرك به‌ڕێوه‌چوو، به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له دوای هه‌نگاوی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بۆ چالاككردنی رێكاری سناپ به‌ك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆ ده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی پلانی ئه‌تۆمیی ئێران گفتوگۆ ده‌كات، سكرتێری گشتیی رێكخراو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، چین و رووسیا شه‌وی رابردوو به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌كرد و ته‌نانه‌ت چالاككردنی رێكاری سناپ به‌ك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئێرانیان به كارێكی نایاسایی ناو برد.
له به‌رانبه‌ردا نوێنه‌ری به‌ریتانیا چالاككردنی رێكاره‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری به هه‌نگاوێكی یاسایی ناوبرد و گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شیان به ته‌واوی یاساییه.
ئارچی یانگ نوێنه‌ری به‌ریتانیا له رێكخراوه‌كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای له ئێران كرد، رێگه به پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بدات ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمییانه به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه كه ئێران پێشتر رێگه‌ی نه‌داوه سه‌ردانی بكه‌ن.
400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نادیاره و راسته ئه‌گه‌ری زۆره له ژێر ئه‌و سێ وێستگه‌یه بن كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا كرانه ئامانج، به‌ڵام گومانی تریش هه‌ن كه به‌شێكی گواسترابێته‌وه و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌خوازێت له چاره‌نووسی ئه‌و یۆرانیۆمه به وردی ئاگادار بێت و رێگه‌ی پشكنینی پێ بدرێت.
له رۆژانی رابردوودا رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیش، هه‌مان داخوازی له ئێران هه‌بوو و گوتی، تا ئێسته رێگه به پشكنه‌رانی نه‌دراوه سه‌ردانی ئه‌و سێ وێستگه‌یه بكه‌ن.