لە دوێنێوە کە نرخی تمەن جارێکی‌تر لە دابەزیندا بازدانی تۆمار کرد بازاڕەکانی ئێران شێواون و خەڵک نازانن بە چ نرخێک شتومەک بکڕن و بە چ نرخێک ساغی بکەنەوە. هەر ئێستە بەشێک لە بازاڕەکانی تاران بەهۆی ئەو ناجێگیرییە داخران.
لە دوێنێ یەکشەمەوە بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران زۆر خێراتر لە رۆژانی پێشتر رووی لە دابەزین کردووە و تەنیا لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا تمەن زیاتر لە 6% بەهای خۆی لەدەست داوە هەر چەندە لە دوو مانگی رابردوودا تمەن بە زیاتر لە 30% بێبەها بووە.
نرخی شتومەک و سەرجەم کەلوپەکەلان لە ئێران بە تمەن ساغ دەکرێنەوە و کاتێک نرخەکەی لەپڕ دەشکێت فرۆشیار نازانێت بە چ نرخێک ساغی بکاتەوە، چونکە بەو پارەیەی لە فرۆشتنی شتومەکەکان دەستی دەکەوێت هەمان کاڵای پێ ناکڕدرێتەوە تا دووبارە بیخاتە بازاڕەوە و بژێوی خێزانی پێ دابین بکات.
دوێنێ لەگەڵ دابەزینی بەهای تمەن بازاڕەکانی ئێران شێوان و تەنانەت لە چەندین بازاڕی گەورەی ئەو شارە خۆپێشاندان سەری هەڵدا و خەڵک دروشمیان لە دژی حکوومەت و ئەو دۆخە قەیراناوییە دا کە بەربینگی وڵاتی گرتووە.
بەگوێری ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تارانەوە بۆ ''وشە'' رەوانە کراون بە روونی دەردەکەوێت کاسبکاران دووکاندارەکانیان داخستوون و لەو دۆخە نوێیەی نیگەرانن و ئەو چاوەڕوانییەیان لە حکوومەت هەیە دەستوبرد بکات و هەر چۆنێک بێت لە رێی بانکی ناوەندییەوە بەهای تمەن بەرز بکاتەوە و کۆنترۆڵی بازاڕ بکات.
سزاکانی ئەمەریکا لە لایەک و سزاکانی پوەندیدار بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لایەکی تر لەپاڵ ناکارامەیی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و کەڵەکەبوونی قەیرانەکان بەسەر یەکتردا هۆکارگەلێکن کە بوونەتە هۆی پاشەکشەی ئابووریی وڵاتەکە و زیاتر دابەزینی بەهای تمەن.
داهاتی سه‌ره‌كیی ئێران نه‌وته و له رابردوودا دۆلاری له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و پێداویستییه‌كانی ناوخۆی پێ دابین كردووه، به‌ڵام ئێسته هه‌م هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌می كردووه و هه‌م ئه‌و نه‌وته‌ی دهیفرۆشێت، پاره‌كه‌ی به دۆلار بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به نرخێكی زۆر هه‌رزان به كۆمپانیا چینییه‌كانی ده‌فرۆشێت و به قاچاخ ده‌یگوازێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێنج مانگ و نیو به‌سه‌ر جه‌نگ و ئه‌و هێرشه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران، هێشتا ئه‌و وڵاته وازی له هه‌ڕه‌شه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی رابردووی نه‌هێناوه و نه‌یتوانیوه هه‌ناسه‌یه‌ك به ئابووری و دۆخی ناوخۆی سیاسیی وڵاته‌كه بدات، بێتمانه‌یی له هه‌موو ره‌هه‌نده سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه. خه‌ڵك پاره‌كانیان له بانكه‌كان كێشاوه‌ته‌وه و هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده نییه له‌و دۆخه شپرزه‌یه‌دا وه‌به‌رهێنان بكات و سه‌رمایه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیان دابه‌زاندووه و توانای دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاویان نییه، چونكه نازانن ئه‌وه‌ی كڕیویانه و به‌رهه‌میان هێناوه، به چ نرخێك بیفرۆشنه‌وه و كاتێكیش نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كه‌ن، كاڵاكه كڕیاری نییه و له‌سه‌ر ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه.
لە نوێترین رووداودا زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی رۆنی رووەکی بەرهەمهێنانیان راگرتووە و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە دۆلاریان بۆ دابین نەکراوە.
سێبه‌ری جه‌نگ، زۆربوونی قه‌باره‌ی نه‌ختینه‌یی، بێمتمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات، كورتهێنانی بودجه و نه‌بوونی متمانه‌ی بازاڕ و كێشانه‌وه‌ی پاره له بانكه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان، نه‌بوونی دۆلاری پێویست لای بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بازاڕ و زاڵبوونی حكوومه‌ت به‌سه‌ر سیاسه‌ته داراییه‌كان، هۆكارگه‌لێكن له پشتی دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی.