مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ئێران رای گه‌یان، حكوومه‌تی ئێران به توندڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی وڵاته‌كه‌ی وێران كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه خه‌ڵكی ئێران شایانی ئه‌وه‌ن حكوومه‌تێكیان هه‌بێت، وه‌ڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت و حكوومه‌ته‌كه بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵك بكاته‌وه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی مه‌لاكان.
ئه‌و له په‌یامێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ''جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه كه خه‌ڵكی ئێران به ئامانجی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری ئابووری بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، چونكه ئێران به‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه وێران بووه.''
جێی باسه له رۆژی یه‌كشه‌مه‌وه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران ده‌ستیان پێ كردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌های دراوی نیشتمانیی وڵاته‌كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نرخی هه‌ر دۆلارێك 144 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند. به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه به‌های تمه‌ن كه‌مێك ئاسایی بووه‌ته‌وه و له خوارووی 138 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
مایك پۆمپیۆ هه‌فته‌ی رابردووش له وتارێكدا كه له فۆكس‌نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باسی له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی ئێران و لاوازبوونی كۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوچه‌یی كرد، به پێویستی زانی حكوومه‌تی تره‌مپ گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران تا رووخانه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه ئاسانتر ببێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران، هێزه‌كه‌ی جاران نییه و له ته‌واوی به‌ره‌كان و تووشی قه‌یران بووه، ژێرخانه سه‌ربازییه‌كه‌ی زۆر لاواز بووه و زیانێكی زۆر به‌ر پلانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه‌وتووه و تۆڕی گرووپه پرۆكسییه‌كانیشی له ته‌واوی ناوچه‌كه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاون.
له ناوخۆی ئێران دۆخه‌كه زۆر خراپتر بووه و به‌هۆی خراپیی لایه‌نی كارگێڕی و گه‌نده‌ڵی و په‌راوێزخرانی وڵاته‌كه له ئاست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئابووری داڕماوه و وڵاته‌كه ته‌نانه‌ت ئاوی نییه بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی دابینی بكات.
مایك پۆمپیۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌م دۆخه‌ی ئێسته‌دا هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بێت و پێی وایه، ملیۆنان ئێرانی ئامانجیان ئه‌وه‌یه رژێمه‌كه‌یان بگۆڕن و ته‌نانه‌ت له پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا گیانیان به‌خت كردووه و جگه له‌مه، ئێران ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز و رێكخراو و دیموكراتیكی هه‌یه.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه كه خه‌ڵكی ئێران نه رژێمی ئیسلامی و مه‌زه‌وی و نه رژێمی پاشایه‌تییان ده‌وێت، ده‌خوازن حكوومه‌تێكی دیموكراتیك دابمه‌زرێت كه به‌رانبه‌ر خه‌ڵك به‌رپرسیار بێت.
مایك پۆمپیۆ له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا نووسیبووی، ئێران هه‌مان نیشانه‌ی به‌ر له رووخانی دیواری به‌رلین و رژێمی ئه‌سه‌دی هه‌یه و كۆتایی به‌و رژێمه‌ش ده‌هێنرێت.
وه‌زیری پێشتری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باسی له سیاسه‌تی ئێسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌رهه‌ق به ئێران كرد و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات درێژه‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی یه‌كه‌مه، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ ده‌رفه‌تێكی زێڕینی له به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی رووخان و كۆتاهێنان به رژێمی ئیسلامی خێراتر بكات، ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆڕانكاری و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ته‌واو بكات.
مایك پۆمپیۆ پێی وایه نابێت هیچ ده‌وڵه‌ت و رژێمێكی ده‌ره‌كی راسته‌وخۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و ئه‌ركه به خه‌ڵكی ئێران خۆی بسپێردرێت.