دوای ئەو ئاڵۆزییەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە یەمەن سەری هەڵدا و دوای هەڵوێستی توندی سعوودیە لە ئۆپڕاسیۆن و هاوکارییە سەربازییەکانی ئیمارات لە باشووری یەمەن، ئیمارات بڕیاری دا هێزەکانی لە یەمەن بکشێنێتەوە و رێ لە تێکچوونی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعوودیە بگرێت.
وەزارەتی بەرگریی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رای گەیاند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بڕیاری داوە هێزەکانی لە یەمەن بکشێنێتەوە و کۆتایی بە چالاکییە سەربازییەکانی لە یەمەن بهێنێت.
هاوکات لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە لە ساڵی 2015ەوە ئەبوزەبی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردن لە دەوڵەتی ددانپێدانراوی یەمەن و هێنانەکایەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ خەڵکی یەمەن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەشداری چالاکانەی هەبووە.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات كه پێشتر بۆ پرسی یه‌مه‌ن هاوپه‌یمان بوون و دژی حووسییه‌كان ده‌جه‌نگان و پاڵپشتییان له ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن ده‌كرد، تووشی ناكۆكی هاتوون و ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته له ناوخۆی یه‌مه‌ن پشتیوانی ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر یه‌كتر وه‌ستابوون.
ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی هێنایە كایه‌وه پێوەندیی بە رووداوەکانی سەرەتای ئەم مانگەوە هەبوو. رێك سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر جوداخوازانی باشووری یه‌مه‌ن كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكانی باشوور و به‌نده‌ری عه‌ده‌نیان راگه‌یاند. ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشووری یه‌مه‌ن STC هه‌شت پارێزگای یه‌مه‌نی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی زیاتر په‌ره پێ بدات.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمارات چه‌ك و پێداویستیی زیاتری ره‌وانه‌ی باشووری یه‌مه‌ن كرد، هه‌نگاوێك كه تووڕه‌یی سعوودیه‌ی به‌دواوه بووه.
دوێنێ سێشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ئیمارات هانی هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی گواستنه‌وه‌ی باشووری یه‌مه‌نی داوه له سنووری جیۆگرافییان زیاتر پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌شێك له پارێزگاكانی حه‌زه‌رمۆت و موهره كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه‌ش بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سعوودیه و سه‌قامگیریی یه‌مه‌ن زۆر مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون پاڵپشتیكردن بووه له ده‌وڵه‌تی یاسایی یه‌مه‌ن.
هەر ئەو رۆژە سعوودیه داوای له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كردووه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ته‌واوی هێزه‌كانی خۆی له باشووری یه‌مه‌ن بكشێنێته‌وه، هاوكاریی سعوودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هه‌نگاو بنێن و هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی دابوو، كۆمه‌ڵێك كه‌شتیی هه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به بێ مۆڵه‌تی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان، له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌وه بۆ به‌نده‌ری مكلا گواستراونه‌ته‌وه و ریاز پێی وایه هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سعوودیه، به‌زاندنی هێڵی سووره و له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێستی توند ده‌گرێته‌به‌ر.
هەر ئەو رۆژە ره‌شاد عه‌لیمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌مه‌ن، باری نائاسایی له یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یاند و داوای له سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئیمارات كرد، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا خاكی یه‌مه‌ن به‌جێبهێڵن و گه‌مارۆی ئاسمانی، ده‌ریایی و وشكانی خسته سه‌ر ته‌واوی به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كان.
جێی باسە حووسییه‌كان سه‌نعای پایته‌خت و ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوایان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ددانپێدانراوی یه‌مه‌ن له شه‌ڕ و ململانێدا بوون، له هه‌مان كاتدا له رابردوو ناكۆكی و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی باشووریش هه‌بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕ له نێوانیاندا وه‌ستابوو.
یه‌مه‌ن له ساڵی 2014ه‌وه بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگی ناوخۆیی. سعوودیه پاڵپشتی له حكوومه‌تی فه‌رمیی وڵاته‌كه كردووه و له ساڵی 2015ه‌وه رێبه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانێكی سه‌ربازی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان كردووه، له‌به‌رانبه‌ردا ئێرانیش راهێنانی سه‌ربازیی به حووسییه‌كان كردووه و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی بۆ دابین كردوون.
یه‌مه‌ن تا ساڵی 1990 به‌سه‌ر دوو وڵاتی یه‌مه‌نی باشوور و یه‌مه‌نی باكور دابه‌ش بووبوو. تا ئه‌وكات باشووری یه‌مه‌ن به تاكه ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستیی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، له‌گه‌ڵ باكوره‌كه‌ی یه‌كیان گرته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو به‌شه یه‌كیان گرته‌وه، ناكۆكییه سیاسی، عه‌شیره‌یی، ئاینی و مه‌زه‌وی به‌رده‌وام بوون، بۆیه‌ش ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور دامه‌زراوه و ده‌یه‌وێت دووباره خۆی جیا بكاته‌وه و لانی كه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پێ بدرێت.