باشوورى یه‌مه‌ن داواى جیابوونه‌وه ناكات داواى گێڕانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كات
هه‌رگیز له مێژوودا یه‌مه‌ن یه‌ك وڵات نه‌بووه
پێگه‌ى ستراتیجى به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانى هێنده‌ى سامانه نه‌وته‌كه‌ى گرنگه
ئه‌م رووداوانه‌ى به‌م دواییه له یه‌مه‌ن روویاندا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى گرژییه‌كان له نێوان حكوومه‌تى "شه‌رعى" و ئه‌نجوومه‌نى راگوزه‌رى باشوور، جارێكى تر بابه‌تى جیابوونه‌وه‌ی باشوورى یه‌مه‌نیان هێنایه‌وه به‌ر باس، هه‌روه‌ها ئاڵنگارییه‌كى رژدیان ده‌رخست كه یه‌كێتى یه‌مه‌ن ده‌له‌رزێنێ كه له 1990 وه به‌دیهاتووه، به‌ڵام رهگوڕیشهى ئه‌و كێشه‌یه چییه و چى وایكرد جارێكى تر بابه‌تى جیابوونه‌وه ده‌ربكه‌وێته‌وه؟
به‌ر له ده‌وڵه‌ت
یه‌مه‌ن به درێژایى مێژووه‌كه‌ى به چه‌مكه هاوچه‌رخه‌كه‌ى "یه‌كگرتوو" نه‌بووه. له سه‌ده‌ى نۆزده‌م به‌ریتانیا ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌ده‌ن و ناوچه‌كانى باشوور داگرت، كه‌چى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كانى باكور سه‌پاند. به‌م شێوه‌یه یه‌مه‌ن به دابهشكراویى ژیا له نێوان ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا له باشوور، ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى له باكوردا.
بۆ ده‌یان ساڵ بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا به جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان گه‌یشت. دۆڕ‌انى ده‌وڵه‌تى عوسمان وایكرد له ساڵى 1918 هێزه‌كانى له باكورى یه‌مه‌ن بكێشێته‌وه، به كشانه‌وه‌ى عوسمانییه‌كان له یه‌مه‌ن قۆناغێك له ده‌سه‌ڵات كۆتایى هات، قۆناغێكى تر ده‌ستى پێكرد به سه‌رۆكایه‌تى ئیمام یه‌حیا حه‌میده‌دین كه شانشینى متهوكلی یه‌مه‌نى راگه‌یاند. كه‌چى له باشوور ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى به‌رده‌وام بوو تا ساڵى 1967 كه ئه‌و كات دواى خه‌باتێكى چه‌كدارى سه‌ربه‌خۆى به ده‌ست هێنا و ده‌وڵه‌تى كۆمارى یه‌مه‌نى دیمو‌كراتى میلى دامه‌زرا. پێڕه‌وى رێبازى سۆسیالیزمى ده‌كرد و ئه‌و كات هاوپه‌یمانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بوو.
راگه‌یاندنى یه‌كێتى یه‌مه‌ن له ساڵى 1990
هه‌میشه بیرۆكه‌ى یه‌كێتى خه‌ونێك بووه له هه‌ردوو لاى یه‌مه‌ن هه‌بووه. حه‌فتاكان وههشتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو چه‌ندان گرژیى و شه‌ڕى سنوور له نێوان باكور و باشوور رووى دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دانوستاندن هه‌بوو. له‌ساڵى 1986 باشوورى یه‌مه‌ن جه‌نگێكى خوێناوى به‌خۆیه‌وه بینى، كه به‌شێكى زۆر له سه‌ركرده سیاسییه‌كانى له‌ده‌ست دا، له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێتى سۆڤییه‌ت كه پشتیوانى سه‌ره‌كى باشوور بوو چووه قۆناغى هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا هه‌نگاوه‌كانى یه‌كێتى خێرا بوو تا له 22ى ئایارى 1990 ئاڵاى كۆمارى یه‌مه‌ن له عه‌ده‌ن به‌رز كرایه‌وه. عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح بووه سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه و عه‌لى سالم بهیز جێگرى بوو. ده‌ستوورێكى نوێ بۆ یه‌مه‌نى یه‌كگرتوو راگه‌ینرا و سه‌ركه‌وتووانه له ساڵى 1991 راپرسى له‌سه‌ر كرا. به‌ڵام یه‌كێتى یه‌مه‌ن هه‌ر زوو رووبه‌ڕووى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى نوێ بووه، جه‌نگى ناوخۆ له ساڵى 1994 له‌نێوان هه‌ردوو به‌ش روویدا و ئاگره‌كه خۆشتر بوو به ناكۆكى نێوان سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و یه‌كخستنى سوپا. شه‌ڕه‌كه تا ته‌مووزى هه‌مان ساڵ به‌رده‌وام بوو نزیكه‌ى حه‌وت تا 10 هه‌زار كه‌س كوژران. شه‌ڕه‌كه به سه‌ركه‌وتنى هێزه‌كانى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح و دۆڕ‌انى باشوورییه‌كان كۆتایى هات و عه‌لى سالم كه سه‌ركرده‌ى شۆڕشه‌كه‌یان بوو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات رایكرد.
به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕه‌كه‌یش ناكۆكى كۆتایى نه‌هات، به‌ڵكو قووڵتر بووه، چونكه باشوورییه‌كان پێیانوابوو یه‌كێتى دروست ئه‌و رۆژه كۆتایى هات، له شوێنى ئه‌و داگیركارى سه‌ربازى هاتووه‌ته ئاراوه. دواى ئه‌مه‌یش به هه‌زاران كارمه‌ندى باشوور ده‌ركران و زه‌وى و موڵكه‌كانیان داگیركرا.
جووڵانه‌وه‌ى باشوور
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ى باشوورییه‌كان، ساڵى 2007 جووڵانه‌وه‌ى باشوور ده‌ستى پێ كرد. سه‌ره‌تا به داواى مافى یاسایى كۆمه‌ڵه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى ده‌ستى پێ كرد، كه‌چى زوو بووه جووڵانه‌وه‌یه‌كى سیاسى و میلى كه داوایان ده‌كرد په‌یوه‌ستبوون هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ده‌وڵه‌تى باشوور بگه‌ڕێته‌وه.
له ساڵى 2011 كاتێك راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌وت، به شێوه‌یه‌كى كاتى داواى جیابوونه‌وه به شێوه‌یه‌كى كاتى له گوتارى خۆپیشانده‌ران پاشه‌كشه‌ى كرد.باشوورییه‌كان چوونه پاڵ ناڕه‌زایی شاره‌كانى یه‌مه‌ن كه داواى كه‌وتنى رژێمى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵحیان ده‌كرد.
ئه‌نجوومه‌نى گواستنه‌وه "ئینتقالى"
دواى كه‌وتنى ساڵح و هه‌ڵگیرسانى ململانێیه‌كى تاڵ له یه‌مه‌ن، كاتێكیش حووسییه‌كان ده‌ستیان به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت له سه‌نعا و ناوچه‌كانى تر له ساڵى 2014، هاوسه‌نگى هێز له‌سه‌ر زه‌وى گۆڕا. له ساڵى 2017 ئه‌نجوونى ئینتقالى باشوور به سه‌رۆكایه‌تى عهیدرۆس زبهیدى دامه‌زرا. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له رووى سه‌ربازییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر عه‌ده‌ن و ناوچه‌یه‌كى زۆرى باشوور گرتووه به پشتیوانى ئیمارات، گێڕانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى باشووریشى له ئامانجه له پێشینه‌كانى داناوه.
له ئایارى 2023 ئه‌نجوومه‌نى باشوور له عه‌ده‌ن پێكهاته‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى دروست كرده‌وه كه له 25 ئه‌ندام پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ دانانى سه‌رۆكى ده‌سته‌كانى سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نى ئینتقالى. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نێكى راوێژكارى دانا كه له 392 ئه‌ندام پێكاتووه، ئه‌مه وه‌ك ژوورێكى یاسادانانى ئه‌نجوومه‌نه له پاڵ كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى باشوور له هه‌مان ساڵدا كۆنگره‌یه‌كى به‌ست بۆ سه‌رۆك و نوێنه‌رى پێكهاته سیاسییه‌كانى باشوور. له كۆنگره‌كه واژوویان له‌سه‌ر "په‌یمانى نیشتمانى" كرد بۆ جیابوونه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى پارێزگاكانى باشوور له ده‌ست مه‌ینه‌تى فه‌رامۆشكردن و دوورخستنه‌وه‌ى سیاسى و ئابوورى ده‌ناڵێنن، حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى یه‌مه‌نیش ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دوایین پێشهاته‌كان
له نێوان 2023 و 2024 گرژییه‌كان له پارێزگاى حه‌زره‌مه‌وت له رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه زیادبوون. ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى هۆزه‌كانى ئه‌و شاره‌دا كه هێزێكى سه‌ربازیان پێكهێنا به ناوى "هێزه‌كانى پاراستنى حه‌زره‌مه‌وت". ئه‌و هێزه له دۆڵى حه‌زره‌مه‌وت بڵاو بووه‌وه، دوات ناوچه‌ى ههزبهیان كرده باره‌گاى سه‌ره‌كى خۆیان بۆ پاراستنى پارێزگاكه له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى باشوور، كه جووڵه‌ى سیاسى و سه‌ربازییان له شاره‌كه زیاد ببوو.
له سێى كانوونى یه‌كه‌مى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى باشوور ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى راگه‌یاند به ناوى "ئاینده‌یه‌كى گه‌ش" دواى ئه‌مه راسته‌وخۆ تووشى پێكدادان بوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى هۆزه‌كانى حه‌زره‌مه‌وت. دواى چه‌ند رۆژێك له جه‌نگه‌كه، ئه‌نجوومه‌نى باشوور رای گه‌یاند ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر دۆڵى حه‌زره‌مه‌وت و شارى سهیئۆن سه‌پاندووه، كه ئه‌و شاره‌یان فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تێدایه به گرنگترین فڕۆكه‌خانه‌كانى یه‌مه‌ن داده‌نرێت.
پێشهاته‌كان به خێرایى روویان ده‌دا تا حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م، ئه‌و كاته هێزه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى باشوور راى گه‌یاند ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر به‌شێكى فراوانى پارێزگاى مه‌هره و فڕۆكه‌خانه‌ى غه‌یزه داگرتووه. له نۆى مانگى رابردوویش راى گه‌یاند ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌سه‌ر مه‌هره و به‌شێكى زۆرى حه‌زره‌مه‌وت گرتووه.
ئه‌و پێشهاتانه قه‌باره‌ى ئاڵۆزى گۆڕه‌پانى یه‌مه‌ن ده‌رده‌خات، خواسته سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كترن، هه‌روه‌ها ململانێیه‌ك له‌سه‌ر سامانى نه‌وت و پێگه‌ى ستراتیجى ئه‌و وڵاته هه‌یه، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانى. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ردوو پارێزگاى مه‌هره و حه‌زره‌مه‌وت له چه‌قى شانۆى هه‌رێمه‌كه بن كه زۆر هه‌ستیاره، چندان هۆشداریش له‌سه‌ر فراوانبوونى پانتایى ململانێیه‌كه دراوه، ئه‌گه‌رهاتوو پێدانى چه‌ك به‌رده‌وام بێت و ژماره‌ى ئه‌و لایه‌نانه زیاد بێت كه هه‌ژموونى خۆیان ده‌سه‌پێنن.
به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌كه
سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى باشوور به‌سه‌ر پارێزگاكانى حه‌زره‌مه‌وت و مه‌هره خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى ترسناك بوو وڵاته‌كه‌ى خسته تهنگژهكهوه. رۆژى سێشه‌مى رابردوو هێزه هاوبه‌شه‌كانى پشتیوانى شه‌رعیه‌ت بۆردومانى چه‌ك و ئۆتۆمبیلى سه‌ربازیان كرد له به‌نده‌رى موكلا "پایته‌ختى حه‌زره‌مه‌وت"ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى باشوور، ئه‌م چه‌ك و ئۆتۆمبیلانهیش له به‌نده‌رى فوجه‌یره‌ى ئیماراته‌وه هاتبوون له‌سه‌ر پشتى دوو كه‌شتى بوون.
به دواى ئه‌مه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست و بڕیار هاتن، له‌وانه ره‌شاد عهلیمى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى یه‌مه‌ن (له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه پشتیوانى ده‌كرێت) داواى كرد له ماوه‌ى 24 سه‌عات عه‌موو هێزه‌كانى ئیمارات له‌سه‌ر خاكى یه‌مه‌ن بڕۆن و هه‌روه‌ها بارى له‌ناكاوى له سه‌رانسه‌رى كۆمارى یه‌مه‌ن راگه‌یاند بۆ ماوه‌ى 90 رۆژ.
عهلیمى سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش رێككه‌وتنى به‌رگرى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئیمارات هه‌ڵوه‌شانده‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى وشكانى و ئاسمانى له ته‌واوى به‌نده‌ر و دهراوهكان راگه‌یاند كه ماوه‌كه‌ى 72 سه‌عات بوو. ئینجا ده‌نگى پشیتوانى حكوومه‌تى شه‌رعى كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ددانى پێنراوه، به‌رز بووه و ئه‌نجوومه‌نى باشوورى به‌وه تۆمتبار كرد، ناڕه‌زایى و یاخیبوون به‌رپا ده‌كات.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئیمارات راى گه‌یاند، تیمه‌كانى دژه تیرۆرى له یه‌مه‌ن كشاندووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌و واقیعه‌ى كه ئه‌نجوومه‌نى باشوور له سه‌ر زه‌وى سه‌پاندوویه‌تى له میانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له حه‌زره‌مه‌وت و مه‌هره "ئه‌م دوو شاره 52% ى خاكى یه‌مه‌ن پێكده‌هێنن" وا ده‌كات یه‌كێتى یه‌مه‌ن جارێكى تر بكه‌وێته‌وه سه‌نگى مه‌حه‌كه‌وه.