خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ئه‌مڕۆ بۆ ده‌یه‌م رۆژ درێژه‌یان هه‌یه و به‌گوێره‌ی دواین زانیارییه‌كان، خۆپێشاندان 72 شار و شارۆچكه‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و زۆرترین توندوتیژی و قوربانیش له كوردستان رووی داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئێران توندتر له جاران ده‌ستیان به سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك كردووه، راسته‌وخۆ ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و تا شه‌وی رابردوو 20 خۆپێشانده‌ر گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یانی تر بریندار بوون.
دروشمه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له داخوازیی ئابوورییه‌وه گۆڕاون بۆ دروشمی نه‌مانی كۆماری ئیسلامی و مه‌رگی رێبه‌ری باڵای كۆماره‌كه. شه‌وی رابردوو جگه له چه‌ند شارێكی پارێزگای ئیلام، له كرماشان و سونقور و سه‌قز و چه‌ند شارێكی تر خۆپێشاندان رووی داوه .
هه‌رچه‌نده به‌پێی ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێران بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان به فه‌رمی ناسێنراون، كه‌چی له هه‌مان كاتدا فه‌رمانی سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانیش دراوه.
شه‌وی رابردوو ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای له ئێران كرد رێز له خۆپێشاندان و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بگرێت و رێگه به ته‌واوی خه‌ڵك بدات به‌شێوه‌ی ئاشتیخوازانه داواكارییه‌كانیان ده‌رببڕن.
دوێنێ دووشه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، نه‌كا به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌ران توندوتیژی بنوێنێت و سه‌ركوتیان بكات. ئه‌و كه له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ په‌یامنێران قسه‌ی ده‌كرد، به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی گوت، ''ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی رابردوو ده‌ست به كوشتنی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به توندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و گورزێكی كاریگه‌ریان لێ ده‌دات.'' سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا كه به وردی چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كات و ئاگای له‌و رووداوانه هه‌یه كه له ئێران روو ده‌ده‌ن.
پێویسته بگوترێ عه‌لی خامنه‌یی له رۆژانی رابردوودا داوای له هێزه‌كانی پۆلیس و ته‌ناهییه‌كان كرد ئاژاوه‌گێڕان و تێكدهران سه‌ركوت بكه‌ن. دوێنێ دووشه‌میش غوڵام‌حوسێن موحسینیی ئێژێیی سه‌رۆكی ده‌زگای دادی ئێران، داوای له داواكاره گشتییه‌كان كرد به‌زه‌ییان نه‌بێت و ئه‌وه‌ی پێیان ده‌كرێ دژی خۆپێشانده‌ران بیكه‌ن.
جێی باسه خۆپێشاندانه‌كه رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای 10 رۆژ له ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان، نرخی دۆلار هه‌مان ئاستی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ر دۆلارێكی گه‌یشتووه‌ته 144 هه‌زار تمه‌ن.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی گۆڕی و به هه‌ندێك گۆڕانكاری توانیبووی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌های تمه‌ن به‌رز بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته 135 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام وا دیاره له‌م هه‌نگاوه‌شی شكستی هێناوه و ئه‌گه‌ر به‌های تمه‌ن له ئاستی ئێسته‌یدا بمێنێته‌وه یان زیاتر بشكێت، ئه‌وا خۆپێشاندان به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كان خێراتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنن.