ته‌واوی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ژێر چه‌تری ناوه‌ندێك به ناوی ''ناوه‌ندی دیالۆگ بۆ هاوكاریی حیزبە كوردستانییەکانی ئێران'' كۆ بوونه‌وه، شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی خۆیان له‌باره‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه .
حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشتر له چوارچێوه‌ی ''ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران'' كاریان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده ته‌واوی حزبه‌كان له ناوه‌نده‌كه‌دا نه‌بوون و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا ناوه‌نده‌كه په‌ك خرابوو و هیچ جۆره چالاكییه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ڕێكی نوێ له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، وا دیاره ویستێكی رژد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌شدا كۆ ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ''وشه'' ده‌ستی كه‌وتووه، هێشتا به‌رنامه و پێڕه‌و بۆ ناوه‌نده‌كه و ئه‌رك و بهرپرسیارێتییهكان ده‌ستنیشان نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌نگاونانه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی حزبه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به پلاتفۆرمێك و گوتارێكی هاوبه‌ش له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا رۆڵ بگێڕن و به‌یه‌كه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی باڵای حزبه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوێنێ دووشه‌م پێنجی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا بارودۆخی سیاسیی ئێران و دوا گۆڕانكارییه‌كان له كوردستان خرایه به‌رباس، پشتیوانی له خه‌بات و ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ریی گه‌لان و پێكهاته‌كانی ئێران كرا، بڕیار له‌سه‌ر پێویستیی كاری هاوبه‌ش و به‌رهه‌مدار بۆ به‌هێزكردن و گوڕوتین به‌خشین به بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی كۆماری ئیسلامی درا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ید برایم عه‌لیزاده، ده‌بیرئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانیی حزبی كۆمۆنیستی ئێران، عومه‌ر ئیلخانیزاده جێگری سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ڕه‌زا كه‌عبی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، باباشێخ حوسێنی سكرتێری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، حوسێن یه‌زدانپه‌نا سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، ئه‌میر كه‌ریمی هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌شدار بوون.
مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به‌رپرسی ده‌وره‌یی ناوه‌ندی دیالۆگ بۆ هاوكاریی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێرانه و له وتاری كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئامانج له دانیشتنه‌كه‌ی شی كرده‌وه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئه‌رك و بەرپرسیارێتییانەی له‌و دۆخه‌دا پتر له‌سه‌ر شانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی به ''وشه'' دراوه هاتووه، ''له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و خۆپێشاندانه‌كان دژی كۆماری ئیسلامی كه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ گه‌نده‌ڵی، ناكارامه‌یی و سیاسه‌تی دژی گه‌لیی كۆماری ئیسلامییه به‌رز نرخێنرا و سه‌ركوتی خوێناویی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له كرماشان، ئیلام، مه‌له‌كشایی و لوڕستان به بڕیاری ڕاسته‌وخۆی خامنه‌یی كه دیسان مافخوازیی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی كوردستانی به ئاژاوه ناو برد، مه‌حكوم كرا.''
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگریی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كڕیزی و هاوخه‌باتیی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران، هه‌نگاوی رژد و به‌كرده‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنكاری و سه‌ركوتی سیستماتیكی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه كرایه‌وه.
پێویسته بگوترێ له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و وتووێژه‌كان بۆ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی بنه‌مای هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان، دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه بۆ به هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كورد له ئێران درا.
جێی باسه خۆپێشاندانه‌كانی ئێران رۆژی یه‌كشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه به‌های تمه‌ن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی له مێژوودا تۆمار كرد.
به‌های هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته 144 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوكاندار و كاسبكارانی تاران، ده‌رگای دوكانه‌كانیان داخه‌ن و داوا له حكوومه‌ت بكه‌ن رێكارێك بۆ رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی به‌های دراوی نیشتمانی بگرێته‌به‌ر، چونكه نازانن كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به چ نرخێك ساغ بكه‌نه‌وه و هه‌ست ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه ده‌ستمایه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای 10 رۆژ له ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان، نرخی دۆلار هه‌مان ئاستی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ر دۆلارێكی گه‌یشتووه‌ته 144 هه‌زار تمه‌ن. هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی گۆڕی و به هه‌ندێك گۆڕانكاری توانیبووی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌های تمه‌ن به‌رز بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته 135 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام وا دیاره له‌م هه‌نگاوه‌شی شكستی هێناوه و ئه‌گه‌ر به‌های تمه‌ن له ئاستی ئێسته‌یدا بمێنێته‌وه یان زیاتر بشكێت، ئه‌وا خۆپێشاندان به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كان خێراتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنن.
دروشمی خۆپێشانده‌ران له ئابووری بۆ داواكاریی سیاسی و ته‌نانه‌ت دروشمی رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی گۆڕاوه و خۆپێشاندانه‌كان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی دواین ئاماری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژماره‌ی كوژراوان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 20 كه‌س و ده‌یان كه‌س بریندار بوون و سه‌تان كه‌س گیراون و خۆپێشاندان 72 شار و شارۆچكه‌ی گرتووه‌ته‌وه.