رۆیتەرز لە زاری هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ئاشکرای کرد عیدروس قاسم عەبدولعەزیز زوبێدی رێبەری جوداخوازانی باشووری یەمەن بە یارمەتیی ئیماراتی یەکگرتوو لەو وڵاتەکەی هەڵاوتووە و ئێستە لە ئەبووزەبییە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو فەرماندەیە سواری بەلەمێک بووە و خۆی گەیاندووەتە مۆقادیشۆی پایتەختتی سۆماڵی و کە گەیشتووەتە ئەو شوێنە فڕۆکەیەک ئامادە بووە بۆ ئەوەی بۆ ئیماراتی بگوازێتەوە و لە ئەبووزەبی نیشتووەتەوە.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە ئەو دەبوایە رۆژی چوارشەم بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە قەیران و تەنگژەکانی یەمەن لە ریاز ئامادە ببێت.
جوداخوازانی باشووری یەمەن دەڵێن رێبەرەکەیان هەڕەشەی لێ کرابوو کە دەبێت سەردانی سعوودیە بکات و لەبەرانبەردا سعوودیە دەڵێت ئیمارات تۆمەتبارە بە هاوکاریکردنی زوبێدی وای کردووە بەرەو ئەبووزەبی رابکات.
پێشتر سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردبووەوە، عیدروس زوبێدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشووری یه‌مه‌ن له كاتێكدا بڕیار بوو بچێته ریازی پایته‌خت، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش له سه‌روسۆراغی نازانن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو عیدروس به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه وڵاتی جێهێشتووه، له كاتێكدا بڕیار بوو بۆ به‌شداریی له كۆنفرانسێك سه‌ردانی سعوودیه بكات و ته‌نانه‌ت هه‌واڵی ئه‌و سه‌ردانه‌شی بڵاو كردبووه‌وه.
جێی باسە زوبێدی به باڵی جێبه‌جێكاری سیاسه‌ته‌كانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له باشووری یه‌مه‌ن هه‌ژمار ده‌كرا، پاڵپشتی له سیاسه‌ته‌كانی ئیمارات له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد.
جێی باسە حووسییه‌كان سه‌نعای پایته‌خت و ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوایان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ددانپێدانراوی یه‌مه‌ن له شه‌ڕ و ململانێدا بوون، له هه‌مان كاتدا له رابردوو ناكۆكی و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی باشووریش هه‌بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند ساڵێكه شه‌ڕ له نێوانیاندا وه‌ستابوو.
یه‌مه‌ن له ساڵی 2014ه‌وه بووه‌ته گۆڕه‌پانی جه‌نگی ناوخۆیی. سعوودیه پاڵپشتی له حكوومه‌تی فه‌رمیی وڵاته‌كه كردووه و له ساڵی 2015ه‌وه رێبه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانێكی سه‌ربازی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان كردووه، له‌به‌رانبه‌ردا ئێرانیش راهێنانی سه‌ربازیی به حووسییه‌كان كردووه و چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی بۆ دابین كردوون.
یه‌مه‌ن تا ساڵی 1990 به‌سه‌ر دوو وڵاتی یه‌مه‌نی باشوور و یه‌مه‌نی باكور دابه‌ش بووبوو. تا ئه‌وكات باشووری یه‌مه‌ن به تاكه ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستیی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام دوای رووخانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت، له‌گه‌ڵ باكوره‌كه‌ی یه‌كیان گرته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو به‌شه یه‌كیان گرته‌وه، ناكۆكییه سیاسی، عه‌شیره‌یی، ئاینی و مه‌زه‌وی به‌رده‌وام بوون، بۆیه‌ش ئه‌نجوومه‌نی كاتیی باشوور دامه‌زراوه و ده‌یه‌وێت دووباره خۆی جیا بكاته‌وه و لانی كه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری پێ بدرێت.