دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، واشنتن بەرەو جەنگ لەگەڵ ئێران هان دەدات، لە بەرانبەردا ڕاوێژكار و یاریدەدەرانی هانی سەرۆكی ئەمەریكا دەدەن كە زیاتر سەرنج بخاتە سەر مەترسییە ئابوورییەكان بۆ سەر دەنگدەران، ئەمانە سەرنج دەخەنە سەر مەترسییە سیاسییەكان لە هەر هەڵچوونێكی سەربازی بەر لە هەڵبژاردنی نیوەیی لە ئەمەریكا كە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
ترەمپ بەردەوامە لە بڕیاردان بۆ ڕەوانەكردنی زیاتری هێزەكانی ئەمەریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەكاری بۆ وەشاندنی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر ئێران كە چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ئەوەی بۆ گەلی ئەمەریكا ڕوون نەكردووەتەوە كە هۆكار چییە هانی داوە كە بەرەو جەنگ لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاو بنێت.
توانا و سەرنجی
ترەمپ لەسەر ئێران چڕ بووەتەوە وەك گوزارشتێك لەوەی كە ئێستە و بەردەوام سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكای بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، بەوهۆیەوە بڕیاری داوە كە هێزێكی سەربازیی فراوانی ئەمەریكا بەكار بهێنێت و بۆ جێبەجێكردنی ئەجێنداكانی لە 13 مانگی یەكەمی ویلایەتەكەی، لە كاتێكدا پێویست بوو زۆرتر سەرنج بخاتە دۆسیەكانی ناوخۆ وەك خەرجی ژیانكردن كە بەگوێرەی ڕاپرسییەكان، دەركەوتووە كە ئەمە خواستی له پێشینەی ئەمەریكایە.
بەرپرسێكی باڵا لە كۆشكی لەوبارەیەوە گوتی، سەرەڕای گوتارە دوژمندارییەكانی ترەمپ لە دژی ئێران، تا ئێستە هیچ كاتێكی یەكلاكەرەوە بوونی نییە، بۆیە كابینەكەی لە بۆشاییدا هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێ بە ئامانجی هێرشكردنە سەر ئێران.
ئەو بەرپرسە بۆ ڕۆیتەرز قسەی كردووە و نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێ نەدراوە قسە بۆ میدیا بكات و دەڵێ، یاریدەدەرەكانی ترەمپ درك بە پێویستی بە پەیامێكی ڕەتكراوە نییە لەلایەن دەنگدەرانەوە، لە كاتێكدا ئەوان دۆخەكەیان بۆ یەكلا نەكراوەتەوە و وا بیر دەكەنەوە كە پێویستە زۆرترین گرنگی بە ئابووری ئەمەریكا بدرێت.
ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی و بەرپرسانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی كۆمارییەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، پێویستە ترەمپ سەرنجی خۆی لەسەر ئابووری چڕ بكاتەوە، ئەو پرسە یەكلا بووەتەوە كە گرنگترین دۆسیەیە پێویستە كاری لەسەر بكرێ و باسی لێوە بكرێت، لە میانەی كەمپەینی هەڵبژاردندا. ئەمەیش دوای دانیشتن لەگەڵ بەشێك لە وەزیرەكانی كابینەی ترەمپ كە سەرجەمیان دووپاتیان لەسەر ئەو ڕاستییانە كردووەتەوە و ترەمپیش لە دیدارەكەیان بەشداریی نەكرد.
لەبارەی ئەو پرسەوە ڕۆیتەرز قسەی لەگەڵ بەرپرسێكی تری كۆشكی سپی كردووە و دەڵێ، ئەجێندای ترەمپ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا تەرجەمەی ڕاستەوخۆی بۆ بەرژەوەندیی ئەمەریكا گۆڕیوە. سەرجەم ڕێوشوێن و كارەكانی ترەمپ بریتییە لەوەی كە ئەمەریكا یەكەم بێت، ئەمە لە ڕێگەی ئەوەی وا بكات دنیا زیاتر ئارامی و ئاشتی تێدا بێت و دەرفەتی ئابووری گەورە بۆ وڵاتەكەمان بهێنێتە دی.
بڕیارە لە سێی ترشینی دووەم/نۆڤێمبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس و سێناتی ئەمەریكا ئەنجام بدرێت، ئەو هەڵبژاردنە یەكلای دەكاتەوە پارتی كۆمارییەكان كە ترەمپیش بەشێكە لێی، بەردەوام دەبێ لەسەر بوونی زۆرینەی كورسییەكان كۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران، یان یەكێك لە ئەنجوومەنەكە یان هەردووكیان بۆ بەرژەوەندی دیموكراتەكان لە دەست دەدات، ئەمەی دووەمیان دەبێتە ئاڵنگارییەكی گەور بۆ سەر ترەمپ و دەسەڵاتەكەی لەو ماوەیەی كە لە سەرۆكایەتی ئەمەریكا ماویەتی.
رۆب گۆدفری پسپۆری ستراتیجی كۆمارییەكان لەوبارەیەوە گوتی، هەر ململانێیەك مەوداكەی لەگەڵ ئێران درێژ دەبێ و هەڕەشەیەكی سیاسیی گەورە دەبێ بۆ سەر ترەمپ ئینجا كۆمارییەكان. لەسەر سەرۆك پێویستە گوزارشتی بۆ بنەما سیاسییە دەبێ، كە بووە هۆی پشتیوانیكردن لە دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكی ئەمەریكا و سێ جار خەڵكی وڵات هەڵیانبژاردەوە و تا ئێستەیش پشتیوانیت دەكەن، بەڵام ئەو بنكە جەماوەرییە سیاسییە ئێستە لە گوماندایە لەبارەی تێكەڵبوونی ترەمپ بە كاروباری دەرەوە و تێوەگلان لە ململانێ دەرەكییەكان، خۆی لە كەمپەینی هەڵبژاردن دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە كۆتایی سەردەمی جەنگە هەمیشەییەكانە و ئەمەیش بەڵێنێك بوو بە دەنگدەرانی خۆی دا.
كۆمارییەكان دەیانەوێ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی نیوەیی، پشت بە كەمكردنەوەی باج ببەستن كە ساڵی ڕابردوو كۆنگرێس بڕیاری لێ دا، جیا لەوەیش پرۆگرامی كەمكردنەوەی تێچووی یەكەی نیشتەجێبوون و دەرمان كە بەشێوەیەكی زۆر خەڵكی پێویستیان پێیەتی. بەڵام لەگەڵ ئەمانەیشدا ترەمپ زۆرتر خەریكی دەرەوەی ئەمەریكا بووە و لە سەرەتا دەستوەردان لە ڤەنزوێلا و ئێستەیش ڕەوانەكردنی زۆرترین هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەستانەوە لە دژی بەڵێنەكانی خۆی، چاوەڕوان دەكرێ كاردانەوەی لەلایەن دەنگدەرانەوە لێ بكەوێتەوە و كەمێك لە كۆمارییەكان بكشێنەوە، ئەمەیش بە تەواوی لە بەرژەوەندیی پارتی كۆمارییەكاندایە.