له 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ناوچه‌كه چووه نێو سه‌رده‌مێكی تر له مێژوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل جه‌نگی كراوه‌ی له دژی ئێران ڕاگه‌یاند، یه‌كه‌م هێرشیش كۆتایی به ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێنا، له به‌رانبه‌ر هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌ریه‌ك له حزبوڵای لبنان و میلیشیاكانی ئێران له عێراق وه‌ك بریكاره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه و دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌ڵام
حووسییه‌كان كه به‌هه‌مانشێوه دروستكراوی ئێرانن، تا ئێسته بێده‌نگن، ئه‌مه‌یش پرسیار و گومانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرا بریكاره‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌سبه‌جێ دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بكه‌ونه جموجۆڵ، به‌ڵام حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن تا ئێسته‌یش هیچ هه‌ڵوێستێكیشیان نییه، نه‌ك په‌لاماردانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وه‌ك به‌رگریكردنێك له ئێران. له كاتێكدا دوو ساڵ پێش ئێسته حووسییه‌كان هه‌زار درۆن و مووشه‌كیان به ئاراسته‌ی ئیسرائیل و كه‌شتییه‌كانی له ده‌ریای سوور ئاراسته‌كرد، ئێسته عه‌بدولمه‌لیك حووسی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان ته‌نیا به ڕاگه‌یه‌نراوێك سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی خامنه‌یی كرد و خۆپێشاندانیش له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ئه‌نجام درا.
چاودێران و شرۆڤه‌كاران سه‌ریان له‌م بێده‌نگییه سوڕماوه و فارس ئه‌لبیل توێژه‌ر و ئه‌كادیمستی یه‌مه‌نی له‌وباره‌وه بۆ "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ی حووسییه‌كان بۆ جه‌نگ تا ئێسته، تاكیتك نییه به بۆچوونی من، به‌ڵكوو جۆرێك له پاشه‌كشه له به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگه‌كه، له‌لایه‌كه‌وه ڕژێمی ئێران به‌هۆی ئه‌و گورزه له ناكاو و گه‌وره‌یه كه تووشی بووه، كه به‌وهۆیه‌وه ڕێبه‌ر و سه‌ركرده باڵاكانی ئێران له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه كوژران. ئه‌م پێشهاته حووسییه‌كانی تووشی جۆرێك له شۆك و سه‌رسوڕمان كردووه.
زیاتر گوتی، ئێسته رژێمی ئێران له دۆخێكی ئاڵۆزدایه و به‌شێوه‌یه‌ی دوور له پلان هه‌نگاو ده‌نێت و مووشه‌كبارانه‌كانیشی ته‌واو هه‌ڕه‌مه‌كین و قورسه په‌یكه‌ری سه‌ربازی و فه‌رمانی سه‌ربازی له ئێران بدۆزیته‌وه.
تۆفیق ئه‌لجوند توێژه‌ری یه‌مه‌نی له ناوه‌ندی سه‌نعا بۆ توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێ، كێشه‌كه ڕێكخراوه‌ییه و بووه‌ته هۆی سه‌ره‌كی بێده‌نگی حووسییه‌كان، كه‌ناڵه‌كانی پێوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان حووسییه‌كان و تاران پچڕاون، تا ڕێنمایی و ڕێوشوێنی وه‌ڵامدانه‌وه ئاراسته بكرێن، به گوێره‌ی پێشهاته‌كانی جه‌نگ و بۆردمانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا.
عه‌دنان ئه‌لجه‌برنی پسپۆر له كاروباری سه‌ربازی ده‌ڵێ، هاتنه ناوه‌وه‌ی حووسییه‌كان بۆ به‌ره‌ی ئێران له جه‌نگ پێوه‌سته به كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه له‌وانه نه‌بوونی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام و ڕۆژانه له چوارچێوه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان و كه‌ناڵی پێوه‌ندی سه‌ربازی ڕاسته‌وخۆ، پێوه‌ندی پچڕاندنی ئێران و ده‌ره‌وه یه‌كێكه له‌و ئامانجانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاریان له‌سه‌ر كرد و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌بێت.
فره‌باڵی و فشاری ناوخۆیی
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان به بڕوای شاره‌زایان جیاوازی بۆچوون و فره‌باڵی و جیاوازی بۆچوونیان و فشاری ناوخۆییه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان، ساڵح ئه‌لبه‌یزانی ڕاوێژكار له باڵوێزخانه‌ی یه‌مه‌ن له ڕیاز گوتی، قسه له‌سه‌ر جه‌نگێكی فره‌وانه كه كارتی گرووپی حووسییه‌كانی تێكه‌ڵ كردووه، به‌شێك له ڕه‌وته‌كانی ناوخۆی حووسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ بچنه جه‌نگه‌كه‌وه و له ده‌ریای سوور به ڕووی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستنه‌وه. به‌ڵام به‌ره‌كی تری حووسییه‌كان ده‌یانه‌وێ خۆپارێزانه مامه‌ڵه بكه‌ن و نه‌چنه نێو جه‌نگه‌كه‌وه.
ئه‌لبه‌یزانی گوتی، هۆكاری ده‌ره‌كی به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر حووسییه‌كان هه‌یه، ئێسته ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه ئامۆژكاری وڵاتانی ناوچه‌كه و پشتیوانیان به هه‌ند وه‌رده‌گرن و پێیان ڕاگه‌یاندوو كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته ده‌ستوه‌ردان مه‌كه و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بن له ڕۆژانی داهاتوو.
سادق ئه‌لوه‌سابی پسپۆر و توێژه‌ر ده‌ڵێ، حووسییه‌كان د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه تێوه‌گلانیان ئێسته له‌و جه‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نییه و ده‌رگه‌ی زۆر به ڕوویان ده‌كرێنه‌وه كه داخستنه‌وه‌یان قورسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته له ڕووی ئابوورییه‌وه دۆخی حووسییه‌كان زۆر له‌رزۆكه و به ده‌ست برینه‌كانی لێدانه‌كانی پێشوو تا ئێسته‌یش ده‌ناڵێنێت. هۆی سه‌ره‌كی هێرش و په‌لاماره‌كانیشیان پشتیوانی سه‌ربازی و دارایی و لۆجستی ئێران بوو، ئێسته كه ئێران له جه‌نگدایه ئه‌مانه به حووسییه‌كان ناگه‌ن، بۆیه تواناكانیان به ته‌واوی سنووردار بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوخۆ كێشه و ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه.
هه‌وڵدان بۆ مانه‌وه
تۆفیق ئه‌لجوند ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حووسییه‌كان به پرسی مانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌ڵێ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حووسییه‌كان ته‌نیا تیۆری ده‌بێ و به ڕاگه‌یه‌نراو و په‌یامی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه دێت، به‌ڵام ئه‌مجاره به ته‌واوی د‌رك به جیاوازی دۆخه‌كه ده‌كات، بۆیه نایه‌وێ حووسییه‌كان وه‌ك به‌رگریكاری ئێران ده‌ربكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بۆردمان نه‌كرێن و هاوشێوه‌ی پشتیوانیكردنی له غه‌زه كه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوو، سه‌ره‌نجام حووسییه‌كان بچووكتر و بچووكتر ببنه‌وه.
زیاتر گوتی، حووسییه‌كان نایانه‌وێ زۆر له‌ناو بچن و كۆتاییان بێت، بۆیه به‌ر له هه‌موو هه‌نگاوێك حسابی مانه‌وه‌ی خۆیان و پێگه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وان خۆیان وه‌ك سه‌رمایه‌كی هه‌ڵگیراو نابینن، تا پاسداران و به‌ره‌ی موقاوه‌مه داهاتوویان له‌سه‌ر بنیات بنێن و ناشیانه‌وێ ببن به میلیشیا و چیاكانی یه‌مه‌ن باره‌گه‌یان بێت.
ستراتیج به‌كارنه‌هێنانی هه‌موو كارته‌كان
عه‌دنان ئه‌لجه‌برنی ده‌ڵێ، حووسییه‌كان له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه بۆ ده‌ستوه‌ردان و هاتنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه ئاماده‌ن، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان پێوه‌سته به پێشڤه‌چوونه‌كانی جه‌نگ، پێویستی به‌رده‌وامیدانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارته‌كانی فشار دژ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌یه‌كجار به‌كاربهێنن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵا ده‌رسێكی باشی پێ ده‌درێ و به ته‌واوی وێران ده‌كرێت، ئنجا نۆره‌ی حووسییه‌كان بێت. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا چاوه‌ڕوانی تێوه‌گلانی حووسییه‌كان له ڕیزی ئێران ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز و كراوه‌یه و له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه.