ماكس بۆت ستووننوسی واشنتن پۆست و توێژه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ر و نووسه‌ری كتێبی ریگان: ژیان و ئه‌فسانه‌كه‌ی له وتارێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست به ناونیشانی "دوو براوه له جه‌نگی ئێران هه‌ن، ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك نییه له‌وانه" بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ڕووسیا ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی وزه كاتێك نه‌وت له گه‌رووی هورمز بوه‌ستێت و ئه‌مه‌ریكایش پشتیوانییه‌كانی بۆ ئۆكراینا كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه مۆسكۆ براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ، براوه‌ی دووه‌میش چینه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا توانا و چه‌كه‌كانی خۆی به‌كارده‌هێنێت، په‌كین به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌ك و به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی و په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا، سه‌رقاڵبوونی ئه‌مه‌ریكا به جه‌نگه‌وه، وا ده‌كات په‌كین پێش واشنتن بكه‌وێته‌وه له ڕووی هێز و ژیری ده‌ستكرد و چه‌كه‌وه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژموونی سیاسه‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای له ساڵانی حه‌فتای سه‌ته‌ی ڕابردووه‌وه لێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كاتێك قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرا و ته‌نگژه‌ی بارمه‌ته ئێرانییه‌كان و جه‌نگی سۆڤیه‌ت له دژی ئه‌فغانستان، هه‌موو ئه‌وانه وایكرد واشنتن به‌رگری بكه‌ن و ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن، به‌ڵام پشتبه‌ستنی ئه‌مه‌ریكا به نه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هانی سه‌رۆك جیمی كارته‌ری دا كه سه‌رده‌مێكی نوێ له ساڵی 1980 له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ناوچه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، كاتێك گوتی: هه‌ر هه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كه‌نداوی عه‌ره‌بی وه‌ك كرده‌یه‌كی دوژمنكارانه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێ و واشنتن به هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی وه‌ڵامی ئه‌و كرده دوژمنكارییه ده‌داته‌وه له‌وانه‌یش به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی.
بۆ دڵنیابوون له كرده‌ییبوونی قسه‌كانی، كارته‌ر هیزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرا له 1983 پێكهێنا، كه ئه‌و هێزه دواتر بۆ فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مره‌یكا گۆڕا كه ئێسته فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی "ئه‌فسانه‌ی تووڕه‌یی" له دژی ئێران ده‌كات.
له‌مڕۆژانه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆبژێوه له ڕووی وزه‌وه، بۆیه كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌و گرنگییه زۆره‌ی بۆ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا پشت به نه‌وتی بیانی نابه‌ستێ و ئه‌مه‌یش به بیانووێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران باس ناكه‌ن، دۆگ بۆرگۆم وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ بڕه نه‌وتێك كه به گه‌رووی هورمز دا ده‌ڕوات نایه‌ته ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به ئازادانه هێزی سه‌ربازی بێ نیگه‌ران و ترس له نه‌گه‌یشتنی نه‌وت و لێكه‌وته ئابوورییه نه‌رێنییه‌كان دژی ئێران به‌كاربهێنێت.
له كاتێكدا بیانووه‌كان ده‌گۆڕێن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیری خواردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه هه‌وڵده‌درێ كه ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پاشه‌كشه بكات، له 2011 باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌وكات گۆڕانێكی ستراتیجی دروست كرد به‌ره‌و ناوچه‌كانی ئاسیا و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، دوای دوو ده‌یه و ئه‌نجامدانی دوو جه‌نگ كه تێچووێكی یه‌كجار زۆری خوێن و پاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌مره‌یكا هه‌بوو. له 2016 و له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا دۆناڵد تره‌مپ دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ستراتیجی ئێسته بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و گۆڕینی ڕژێمی شكستخواردوو به شكستخواردنێكی ڕوونه‌وه كۆتایی پێهاتووه و به‌ڵێنی دا زیاتر كار له‌سه‌ر ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام ئێسته سه‌رشێتانه هۆگری به‌شی ڕۆژئاوای گۆی زه‌وی بووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته تێیداین و جارێكی تر ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین و ژماره‌یه‌كی زۆر له رووح و پاره له پێناوی جه‌نگێكی تر بۆ گۆڕانی سیسته‌میكی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ین، تره‌مپ ڕاست ده‌كات له‌وه‌ی ده‌ڵێ، ڕژێمی ئێران شه‌ڕانگێزه و مێژوویه‌كی دوژمنكارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه ده‌كاته 47 ساڵ، به‌ڵام ئه‌وه قورسه ته‌نانه‌ت دوای بۆردمانه‌كانی ئه‌مدواییه‌یش ئێران تێكبشكێنرێت، كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به به‌روارد به ئیسرائیل، به‌ڵام به‌رنامه‌ی ناوكییه‌كی به ته‌واوی وێران نه‌بوو له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2025 وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد و چیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ئێرانه‌وه بوونی نه‌بوو، تا بیانوو بداته‌ده‌ست، به‌ڵام تره‌مپ له‌ناكاو له 28ی شوبات/فێبرایه‌ر شه‌ڕی له دژی ئێران ڕاگه‌یانده‌وه، ئه‌مه تێچووی جه‌نگه زۆر ده‌كات و درێژه ده‌كێشێت، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزی نیشتمانی له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 39 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. به‌م دۆخه‌وه ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه ده‌كات له كێبه‌ركێكردنی له‌گه‌ڵ دوژمنه كاریگه‌ر و گه‌وره‌كانی كه هاوپه‌یمانی ئێرانیش، كه ئه‌وانیش بریتین له ڕووسیا و چین.
ڕووسیا به كرده‌یی سوودی زۆر له‌و جه‌نگه دژی ئێران ده‌بینێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار له كاتێكدا پێش جه‌نگ ته‌نیا 73 دۆلار بوو، هه‌روه‌ها بڕیاری تره‌مپ به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ڕووسیا بۆ هیندستان تا نه‌وت له ڕووسیا بكڕێت، ئه‌وانه جه‌نگی ڕووسیا دژ به ئۆكراینا پاره‌دار ده‌كه‌ن و به‌هێزی ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به خێرایی كۆگه‌كانی چه‌ك و مووشه‌كی به‌تاڵ ده‌بێت، به تایبه‌ت مووشه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی كه سیسته‌می دژه ئاسمانی پاتریۆت و ساد و جۆره‌كانی تری به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئۆكراینا به‌رده‌وام پێویستی به مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئاسمانی هه‌یه و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌وباره‌وه گوتی، ژماره‌ی مووشه‌كه‌كانی سیسته‌می پاتریۆت كه ئه‌مه‌ریكا له سێ ڕۆژی شه‌ڕ دژ به ئێران ته‌قاندی زیاتره له‌و مووشه‌كانه‌ی پاتریۆت كه ئۆكراینا له 2022ه‌وه تا ئێسته به‌كاریهێناوه و ته‌قاندوویه‌تی، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، چه‌ند ژێرخانی وزه و چه‌ند هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی ئۆكراینا له بۆردمانه‌كانی ڕووسیا ده‌ربازیان ده‌بوو، ئه‌گه‌ر تره‌مپ مووشه‌كی پاتریۆتی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكردبووایه؟
براوه‌كان له ئه‌نجامی بۆردمانكردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به تایبه‌ت دوای هه‌وڵه‌كانی چین بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی تایوان و نمایشی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، له كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كه‌كانی به خێراییه‌كی زۆر به‌كاربهێنێت، ئه‌وا توانای به‌رگری ئاسمانی له تایوان نامێنێت و كاتی زۆریشی ده‌وێ، تا مووشه‌ك و چه‌ك بۆ تایوان دروست بكاته‌وه.
هه‌موو ئه‌و توانا و گرنگییه‌كی كه ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجی ده‌كات، واده‌كات سه‌رنج نه‌ده‌ینه سه‌ر ئالنگاری ئابووری و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ چین، له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 21 كاتێك ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی جه‌نگه‌كان بوو دوای 11 سێپتیمبه‌ر، تووشی شۆكی چین بوو، كاتێك بینی به‌روبوومه هه‌رزانه‌كانی چین به خێرایی ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه وایكرد كه ملیۆنان كه‌س له كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا بێكار ببن. وه‌ك ده‌یڤد ئۆتۆر و گۆردۆن هانسن دوو پسپۆری ئابووری ده‌ڵێن، ئێمه ئه‌مه‌ریكی له ئێستا خه‌ریكین تووشی شۆكێكی تر له‌لایه‌ن چینه‌وه ده‌بین.كه زۆر وێرانكه‌رتر ده‌بێ بۆ ئه‌مه‌ریكا له شۆكی یه‌كه‌م.
له كاتێكدا تره‌مپ چه‌ندان وڵات بۆردمان ده‌كات و باجی گومرگی ده‌سه‌پێنێت و داوا له قوتابیان ده‌كات روو دبكه‌نه ئه‌مه‌ریكا و بودجه‌ی توێژینه‌وه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، چین له به‌رانبه‌ردا پاره‌ی خه‌یاڵی به ئامانجی سه‌پاندنی هه‌ژموونی له‌سه‌ر پیشه‌سازی داهاتووه‌وه، په‌یمانگه‌ی ئوسترالی بۆ سیاسه‌تی ستراتیجی ده‌ڵێ، چین ئێسته له ڕووی توێژینه‌وه‌ی زانستی له پێش ئه‌مه‌ریكاوه‌یه 66 توێژینه‌وه له 74 توێژینه‌وه‌ی چینی له‌باره‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زۆر پێشكه‌وتووه‌وه قبووڵكراوه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به تایبه‌ت له بواری ژیری ده‌ستكرد و گواستنه‌وه‌ی زۆر خێرا و كۆمپیوته‌ری كوانته‌می و پێوه‌ندی تیشكی،ئێسته چین 70% ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جیهان دروست ده‌كات، 80% مۆبایلی زیره‌ك و 80% پاتری لیسیۆم و 90% درۆنه‌كان له‌لایه‌ن چینه‌وه دروست ده‌كرێن و ده‌نێردرێنه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
هه‌روه‌ها چین پێشكه‌وتنی زۆر خێرای له به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی به‌دیهێناوه و پنتاگۆن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه په‌كین به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتنێكی زۆر خێرای سه‌ربازی، تا به‌ره‌و ئامانجی شی جین بینگ هه‌نگاو بنێن و توانی چین بگاته ئه‌و ئاسته‌ی جه‌نگ دژی تایوان له كۆتایی 2027 ڕابگه‌یه‌نێت و له جه‌نگه‌كه‌یش سه‌ركه‌وتوو بێت. ئێسته چین خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لی ده‌ریاییه له جیهان و توانای بڵاوه‌پێكردنی هێزی مووشه‌كی و بالیستیك و ئه‌تۆمی زۆر به خێرایی هه‌یه و له كێبه‌ركێدایه له‌گه‌ڵ واشنتن بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به ژێر ده‌ریایش له ڕێی دروستكردنی ژێر ده‌ریایی پێشكه‌وتوو كه توانای وه‌شاندنی گورزی نه‌وه‌وه‌ی ده‌بێت.