دیمه‌نی ته‌لاری ئه‌و یانه‌یه‌ی گه‌نجان كه ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌ر كچه كوردێكی تێدا ئه‌نجام درا
له دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه كوردێك له لایه‌ن سێ گه‌نجی عه‌ره‌به‌وه له یانه‌یه‌كی گه‌نجان له به‌شی نیوكۆلنی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و سكاڵایش له‌سه‌ر ڕاوێژكاری گه‌نجان له ناوچه‌ی نیوكۆلنی به‌رلین تۆمار كرا.
پێگه‌ی كه‌ناڵی یه‌ك "
تاگسشۆ" ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، له ماوه‌ی ڕابردوو له یانه‌یه‌كی گه‌نجان له ناوچه‌ی نیوكۆلنی شاری به‌رلین، سێ گه‌نجی عه‌ره‌ب ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده سه‌ر كچه كوردێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ، ئه‌مه‌یش میدیاكان و به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیای خرۆشاندووه و كه‌وتوونه‌ته جووڵه دژ به‌و كاره قێزه‌وه‌نه و داوای سزادانی قورسی ئه‌و گه‌نجانه و ڕاوێژكاری گه‌نجانی ناوچه‌كه ده‌كرێت.
كاته‌رینا گونتهرڤونش وه‌زیری گه‌نجان و فێركردن له هه‌رێمی به‌رلین، له پارتی دیموكراتی كریستیانی فه‌رمانڕه‌وا له‌میانه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی به‌رلین تۆمه‌تی مه‌ترسیداری ئاراسته‌ی ساره ئه‌نگل ڕاوێژكاری كاروباری گه‌نجان له ناوچه‌ی نیوكۆلنی به‌رلین له پارتی چه‌په‌كان و نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان كرد، به ڕوونی باسی له كه‌مته‌رخه‌می نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان كرد و داوای سزای قورسی ئه‌و شوێنانه‌ی كرد.
به گوێره‌ی قسه‌كانی كاته‌رینا گونتهرڤونش لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان دژی دوو كارمه‌ندی یانه‌ی گه‌نجان به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكان، هاوكات سكاڵایه‌كی تری یاسایی له سه‌رۆكی نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان و ڕاوێژكاری كاروباری گه‌نجان له ناوچه‌ی نیوكۆلن كراوه، به تۆمه‌تی كۆسپخستنه به‌رده‌م دادپه‌روه‌ری و به سزاگه‌یاندنی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه.
گونتهرڤونش ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌موكورتییه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان، ئه‌وان به‌رپرسن له پاراستنی منداڵان و گه‌نجه‌كانمان، به‌ڵام چینێكی زۆر لاوازن، له كاتێكدا به‌رپرسی سه‌ره‌كین له گه‌ره‌نتیكردنی سه‌لامه‌تی منداڵان و گه‌نجان.
ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ده‌ستدرێژی سێسكی سه‌ر كچێكی كوردی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له یانه‌ی گه‌نجان له شه‌قامی ڤوتزكیئالێ له ناوچه‌ی نیوكۆلنی به‌رلین له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمرهی 2025 ده‌گه‌ڕێته‌وه، سێ گه‌نجی عه‌ره‌بی وێرای ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌و كچه ڤیدیۆكه‌یشی تۆمار ده‌كه‌ن و دژی بهكاریدههێننهوه و هه‌ولده‌ده‌ن ناچاری بكه‌ن كه خوشكه‌كه‌ی له‌خۆی بچووكتریشیان بۆ بهێنێ، تا ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه‌سه‌ر، نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان ئاگه‌داری ئه‌و ده‌ستدرێژییه سێكسییه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ بووه، به‌لام بێده‌نگی نواندووه و هیچ ڕێوشوێنێكی له دژی تاوانباران نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
له كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و نووسینگه‌ی چاودێری گه‌نجان ده‌سبه‌جێ ڕێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی ئه‌و كچه بگرتبووایه به‌ر و تیمی پاراستنی منداڵ و پۆلیسی ناوچه‌ی له ڕووداوێكی له‌مجۆره ئاگه‌دار بكردبووایه.
كاته‌رینا گونتهرڤونش گوتی، ئه‌وه حاڵه‌تێك نه‌بووه به ته‌نیا، به‌ڵكوو بووه‌ته به دیارده و ناكرێ له هیچ كه‌سێك ببوورین كه كه‌موكورتی له پاراستنی منداڵه‌كانمان ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وان به‌رپرسن له ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی پڕ له خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌نجه‌كانمان، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی په‌یكه‌ری و كارگێڕییه و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناوچه‌ی نیوكۆلن بۆ كاروباری گه‌نجانیش پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی كاته‌رینا گونتهرڤونش كه هاوكات خانمی یه‌كه‌می بهرلینیشه ڕه‌خنه‌ی توندی له مارتن هیگل له پارتی سۆشیال دیموكراته‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی نیوكۆلن گرت، به‌وه‌ی تا ئێسته هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه نه‌داوه، جیا له‌وه پێویسته سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی گه‌نجان له به‌رلین پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێ كه ژماره‌یان 400 یانه‌یه و سیاسه‌تی ڕوونی خۆیان بۆ چۆنیه‌تی پاراستنی گه‌نجان و منداڵان بخه‌نه‌ڕوو.
كاتێك لێكۆڵه‌ران داوای ڕاپۆرتی ئه‌و تاوانه‌یان له كارمه‌ندی به‌رپرس له یانه‌كه‌ی گه‌نجان كردووه، ئه‌و به كورتی ته‌نیا گوتوویه‌تی، گه‌نجانی مسوڵمان ده‌چنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌وان ویستوویانه دۆسیه‌كه بگشتێنن و هیچ تۆمهتێكیشیان ئاراسته‌ی ئه‌و گه‌نجانه نه‌كردووه، بۆیه پارتی دیموكراتی كریستیان داوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناوچه‌ی نیوكۆلن ده‌كه‌ن.
ساره ئه‌نگل ئه‌ندام و ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی گه‌نجانی نیوكۆلن له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، گفتوگۆ و به‌ڵگه له‌به‌رده‌ست هه‌ن، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌گوترێ هیچ ڕۆڵێكی نه‌بووه، كه گوایه مسوڵمانن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه ڕوانین له گۆشه‌نیگایه‌كی جیاوازه بوونی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی چی ڕوویدا، ئه‌مه‌یش ئێسته له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ئه‌و دۆسیه‌یه ئێسته بووه‌ته پرسێكی گرنگی سیاسی ناو به‌رلین و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كریستیان له ناوچه‌ی نیوكۆلن ده‌یانه‌وێ ڕێوشوێنی متمانهلێوهرگرتنهوه له ڕێی ده‌نگدانه‌وه له ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و ڕاوێژكاری گه‌نجان وه‌ربگیرێته‌وه. ماركۆس ئۆگیل سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كریستیان له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌مه به ئابڕووچوون ناوده‌به‌ین و پێویسته جووڵه بكه‌ین و په‌یكه‌ری كارگێڕی ناوچه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت، ئه‌وا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر داهاتووی گه‌نجه‌كانمان هه‌یه.