دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له ڕۆژنامه‌ی
فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، كه ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران بگرێت، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕه‌وانه‌كردنی هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مره‌یكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ فاینه‌نشاڵ تایمز ڕایگه‌یاند، باشترین بژاره به‌لای منه‌وه كۆنتڕۆڵكردن و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران و هاوشێوه‌ی ڤه‌نزوێلا ده‌توانین كۆنتڕۆڵی نه‌وتی ئێران بكه‌ین و بۆ كاتێكی نادیار نه‌وته‌كه له ده‌ستی خۆمان ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڤه‌نزوێلا ئه‌نجاممان دا و نیكۆلاس مادۆرمان گرت و وڵاته‌كه‌مان كۆنتڕۆڵكرد.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاندانی به‌رده‌وامبوون و زیاتربوونی گرژییه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 50% دروست كردووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، باشترین شت ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌یان بگرین، به‌ڵام هه‌ندێك گه‌مژه له ئه‌مه‌ریكا پرسیار ده‌كه‌ن، كه بۆچی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین؟ ئه‌وانه گه‌مژه‌ن. به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به كۆنتڕۆڵكردن و داگیركردنی دوورگه‌ی خارگ هه‌یه كه زۆرینه‌ی ڕه‌های نه‌وتی ئێرانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
تره‌مپ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌كه زیادكردووه و فه‌رمانی به پنتاگۆن داوه 10 هه‌زار سه‌ربازی مه‌شقپێكراو بۆ داگیركردنی خاك و كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌وانه بكات و تا ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو سێ هه‌زار و 500 سه‌رباز له كۆی ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشتنه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه دوو هه‌زار و 200 سه‌ربازیان مارێنزن و دوو هه‌زار و 200ی تریش هێزی پیاده‌ڕۆیی ده‌ریای، جیا له‌وه‌یش فه‌رمانی به بڵاوه‌پێكردنی هه‌زاران سه‌ربازی فیرقه‌ی 82 دابه‌زین له ئاسمان له ناوچه‌كه كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، له‌وانه‌یه دوورگه‌ی خارگ داگیر بكه‌ین، بژاره‌ی زۆرممان له‌به‌رده‌مه، ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له دوورگه‌كه بمێنینه‌وه. له وه‌ڵامی پرسیاری بوونی هێزی به‌رگری ئێرانی له دوورگه‌كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، باوه‌ڕناكه‌م هیچ هێڵێكی به‌رگریان مابێت و ده‌توانین به ئاسانی دوورگه‌كه داگیر بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان تاران و واشنتن له ڕێی پاكستانییه‌كان كرد و گوتی، به باشی هه‌نگاو ده‌نێت، هاوكات بیری ئێرانییهكانی هێنایه‌وه، كه شه‌شی نیسان/ئه‌پریل ئه‌و واده 10 ڕۆژییه كۆتایی دێت بۆ قبووڵكردنی ڕێككه‌وتنی كۆتایهێنان به جه‌نگ، به پێچه‌وانه‌وه كه‌رتی وزه‌ی ئێران به ته‌واوی خاپوور ده‌كرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ڕۆژانی داهاتوو به كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، تره‌مپ خۆی له پرسیاره‌كه دزییه‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌ی شتێكی تر بوو، ئه‌و گوتی، سێ هه‌زار ئامانجمان مایه له ئێران بۆردمانی بكه‌ین، تا ئێسته 13 هه‌زار ئامانج بۆردمانكراون،
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران ڕێی به تێپه‌ڕینی 10 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر به ئاڵای پاكستانه‌وه دا تا گه‌رووی هورمز ببڕن، ئه‌مه‌یش وه‌ك دیارییه‌ك بۆ كۆشكی سپی ناوی ده‌برا، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له زیادبوونی ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێ، ژماره‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ڕێپێدراوه‌كان بۆ 20 كه‌شتی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له ئێران ڕێی به تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتیانه داوه تا به سه‌لامه‌تی به گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕ ببن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، محه‌مه‌دباقر قالیبافی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده‌كانی وڵاته‌كه له سه‌رده‌می جه‌نگ ڕێگه‌ی داوه كه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان گه‌رووی هورمز ببڕن و ڕێ به كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری زیاتریش ده‌دات.
تره‌مپ گوتی، بیرتان دێته‌وه كه گوتم دیارییمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته هه‌مووان ده‌یانگوت، دیارییه‌كه چییه، كاتێك ڕێگه‌ی به كه‌شتییه‌كاندا پێویسته هه‌مووان بێده‌نگ بن، هاوكات دانوستاندنه‌كانیش به باشی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێن.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی تره‌مپ باسی له ڕژێمی ئێران كرد و گوتی، به كرده‌یی گۆڕانكاری له ڕژێمی ئیسلامی ئێران دروست بووه و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی كوژراون و كه‌سانی تر له شوێنێان دانراون. ئه‌وانه‌ی لابراون بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر حوكمی وڵاته‌كه‌یان كردووه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێسته به ته‌واوی جیاوازن له‌وانه‌ی پێشخۆیان و ده‌توانن زۆر به پیشه‌ییانه كار بكه‌ن.
له‌باره‌ی موجته‌با خامنهییهوهیش، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له قسه‌كانی پێشووی كرده‌وه، یان مردوون یان به قورسی برینداره، له دۆخێكی هه‌ستیاردایه، هیچ شتێكی له‌باره‌وه نابیستن، ئه‌ویش له‌ناوچوو.