له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، عێراق له دووڕیانێكدایه كه هه‌ریه‌كه‌ی به ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات و حكوومه‌ت بێلایه‌نی له جه‌نگی دژ به ئێران و میلیشیاكانیش وه‌ستانه‌وه له پشتی ئێرانیان گرتووه‌ته‌به‌ر، له ڕووی میدیایی و ئابوورییه‌وه كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن و به‌شێكیش له میلیشیاكان وه‌ك چه‌كداری خۆبه‌خش ده‌یانه‌وێ بچنه ئێرانه‌وه.
گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون كه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌ڵكوو له ڕێی ئامرازی جیا جیاوه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پشتیوانی له كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، كه خۆی له كۆمه‌ك و پاره‌به‌خشین بۆ ئێران و ناونووسین وه‌ك چه‌كداری خۆبه‌خش بۆ چوونه جه‌نگ له پێناوی ئێران ده‌ستپێكردووه.
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراقی له كۆتایی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو و به‌ر له ده‌ستپێكردنی جه‌نگ دژی ئێران، ئه‌بو حوسێن ئه‌لحه‌میداوی داوای له "موجاهیدان" كرد كه ئاماده‌بن بۆ جه‌نگی سه‌رتاسه‌ری له پشتیوانیكردنی ئێران و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی خۆكوژی به چه‌كدارانی له پێناوی ئێران دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه گوتاربێژی هه‌ینی نه‌جه‌ف له ڕۆژی هه‌ینی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی ناونووسینی چه‌كدارانی خۆبه‌خشی بۆ چوونه ئێران و پشتیوانیكردن له ڕژێمی ئیسلامی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی عێراقه، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینی ده‌ست به ناونووسین بۆ جه‌نگ له وڵاتێكی تر بكات.
یاساكانی عێراق به توندی ئه‌وه وه‌ك تاوان ناو ده‌به‌ن و دووپپات له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به گوێره‌ی یاسا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌ت بێده‌سه‌ڵاته گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه دژی ئه‌و هه‌نگاوانه تا ئێسته بوونی نییه و به ته‌واوی نائاماده‌ییه.
له ماده‌ی 165ی یاسای سزاكانی عێراق هاتووه، كه هه‌ر كه‌سێك بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌ت، بریاری كۆكردنه‌وه و ناونووسكردنی چه‌كدار و سه‌رباز له دژی وڵاتێكی بیانی یان هه‌ڵگرتنی چه‌ك و چوونه نێو ڕیزی هێزی چه‌كداری وڵاتێكی تر له كاتی جه‌نگ له‌گه‌ڵیدا بدات یان هه‌ر كرده‌یه‌كی تری دوژمنكارانه دژی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌خرێته گرتووخانه‌وه و به‌ند ده‌كرێت.
به گوێره‌ی یاساكه، سزای گرتنی هه‌تاهه‌تایی تا سزای كاتی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه تاوانێكی له‌مجۆره دژی وڵاتێكی عه‌ره‌بی بده‌ن، هه‌روه‌ها سزای له‌داردان و گرتنی هه‌تاهه‌تایی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌رباز بۆ وڵاتێكی تر كۆ بكه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ عێراق له جه‌نگ بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ماده‌ی 165ی یاسای سزاكان، سزاكانی تا له‌سێداره‌دان به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز بۆ پشتیوانیكردنی سه‌ربازی له وڵاتێكی بیانی كه له جه‌نگدا بێ دژی عێراق ته‌رخان كردووه.
زیاتر گوتی، پێویسته دادگه‌ی عێراق دژی ئه‌و چالاكییانه بكه‌وێته جموجۆڵ و نه‌رم نه‌بێت له‌گه‌ڵیان، بێده‌نگی واته دادگه و ده‌وڵه‌ت پشتیوانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و به‌شداری له پرۆسه‌ی ناونووسكردنی چه‌كدارانی خۆبه‌خش ده‌كه‌ن، به‌مه‌یش ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن به به‌شێك له جه‌نگه‌كه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی چاودێری كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی و پیتاك و ناردنیان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نێو ململانێدان، ده‌بێته ئامرازێكی یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه بۆ ڕهشبگیریكردنی هاووڵاتییانیان، جیا له‌وه‌ی حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌كه داراییانه به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان بوونی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاوكاریكردنی عێراق بۆ لبنان حاڵه‌تی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌بوو.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته حه‌شدی شه‌عبی بڵاوی كرده‌وه، كه كاروانێكی كۆمه‌ك و هاریكاری ڕه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، به‌ڵام ڕه‌خنه و گومانی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و ههوأڵه بوونی هه‌بوو، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش پرسیاری زۆر له‌باره‌ی سروشتی ئه‌و یارمه‌تییانه و چۆنیه‌تی گه‌یشتنی بۆ ئێران و بۆ پاره‌داركردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنرێت یان چۆن هاوكارییه‌كه دروستبوو.
جیا له‌وه چالاكان به توندی به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌وه وێلبوون، كه ئاخۆ فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی عێراق ئاگه‌داری ئه‌و بابه‌ته‌یه و ڕه‌زامه‌ندی به حه‌شدی شه‌عبی داوه، تا ئه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تییانه به ئێران بگه‌یه‌نێت.
له شاره‌كانی باشووری عێراق كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی شیعه‌ن و پێوه‌ندییه‌كی ئاینی توندوتۆڵ به ئێرانیان ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و كه‌لوپه‌لی خۆراكی بۆ ئێران ده‌ستیپێكردووه، ئه‌میه‌ش وایكرد كه دوێنێ سێشه‌م مه‌سعوود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس سوپاسی گه‌لی عێراق بكات.
پزیشكیان نووسیویه‌تی، گه‌لی عێراقی ئاشتیخواز بوێرانه له پشت ئێران له‌و جه‌نگه سته‌مكاره وه‌ستاوه‌ته‌وه، وه‌ستانه‌وه‌ی عێراق له پشتی ئێران هه‌ر دیوێكی جیوگرافی نییه، به‌ڵكوو یه‌كێتی مێژوو و ناسنامه و به‌هاكانی ئاین به‌یه‌كه‌وه‌مان گرێ ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی پزیشكیان هاتووه‌ته‌وه، به گه‌رمی ده‌ستی ڕۆله‌كانی گه‌لی عێراق و به‌رپرسان و موجاهیدكاران له خاكی رافیده‌ین ده‌گوشم، هه‌وڵه‌كانتان به‌رز ده‌نرخێنین و به شكۆمه‌ندییه‌وه به هاوپه‌یمانی هاوبه‌شمان ده‌ڕوانین.
جیا له‌وه‌یش چیرۆكی چه‌كدارانی خۆبه‌خش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له كاتی جه‌نگ یان بۆ ده‌وڵه‌تی تر یان له ده‌وڵه‌تی تره‌وه بۆ عێراق چیرۆكێكی ناسراوه و نوێ نییه، پێشتر له 2003 كاتێك ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر عێراق، سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌و كاتی عێراق ڕێ به چه‌كداره خۆبه‌خشه‌كانی عه‌ره‌ب دا تا بێنه عێراق و بۆ پشتیوانی به‌غدا دژی ئه‌مه‌ریكا بجه‌نگن، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌وكاتیش نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار چه‌كداری خۆبه‌خش له وڵاتانی جیا جیای عه‌ره‌بییه‌وه هاتنه عێراق و بۆ پشتیوانی ڕژێمی به‌عس ده‌ستیان دایه چه‌ك.
ئه‌و چه‌كداره خۆبه‌خشانه دوای گه‌یشتنیان بۆ عێراق مه‌شقی سه‌ربازی چڕیان له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌ت پێكرا، مه‌شقه‌كان خۆی له شه‌ڕی شه‌قام و نێو شاره‌كان ده‌بینیه‌وه و ئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ ده‌وروبه‌ری عێراق، به‌شێك له خه‌ڵكی به‌غدا ئه‌و چه‌كداره خۆبه‌خشانه‌یان بینی كه له شه‌قامه‌كانی به‌غدا سووڕاونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی بۆردمانێكی ئه‌مه‌ریكایش بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوژران.