كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی پاسداران له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، پاسداران هێز و چه‌ك و مووشه‌ك و درۆنه‌كانیان بۆ نێو گونده‌كانی كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه، تا خۆیان له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بپارێزن و هێزی زۆریشیان هێناوه‌ته ناوچه‌كه، هاوكات ئاماری هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته ڕوو، كه تا ئێسته 450 هێرش ئه‌نجامدراون و زیاتر له 300 هێرشیان بریتی بووه له به ئامانجگرتنی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركرده‌كانی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له لێدوانیان بۆ كه‌ناڵی
ئه‌لحوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سوپای پاسداران چالاكییه‌كانی له ناو گوند و شارۆكه‌كانی ناوچه كوردییه‌كانی نزیك له سنووری هه‌رێمی كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه و بنكه و كه‌لوپه‌له سه‌ربازی و هه‌واڵگری و سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك بۆ نێو گونده‌كان ده‌گوێزنه‌وه، تا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌كاربهێنن و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل نه‌توانن بۆردمانی جبه‌خانه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركردانه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه پاسداران به شه‌و مووشه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازی و درۆن به كۆنتێنه‌ر له ڕێی بارهه‌ڵگری مه‌ده‌نییه‌وه بۆ نێو گونده سنوورییه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گوێزنه‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی، هاوكات به‌شێك له‌و جبه‌خانه‌یه بۆ نێو تونێله‌كانی نێو شاخ ده‌گوازنه‌وه، كه پاسداران كردوونی به بنكه‌ی مووشه‌ك و چه‌ك له ناوچه‌كه.
دیارترین ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی كه پاسداران له ناوچه كوردییه‌كانی نزیك له سنووری هه‌رێمی كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بریتین له مووشه‌كه‌كانی "عماد و سه‌جیل و قه‌در و خه‌یبه‌ر، شیكان، زولفه‌قار، شه‌هاب" جیا له‌وه درۆنه‌كانی جۆری "شاهید و حه‌دید110 و وارش 2، موهاجیر6" كه ئه‌م دوو درۆنه‌ی دواوه‌یان ڤێرژنی نوێ به‌رهه‌می درۆنی ئێرانین و بۆ مه‌ودای دوور ده‌فڕن و كه ده‌گاته دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر.
ئه‌دیب خالیدیان سه‌ركرده له پارتی ئازادی كوردستانی ئێران كه یه‌كێكه له پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ڕژێم ده‌ڵێ، سوپای پاسداران ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی له شریتی سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆ كردووه‌ته‌وه. جیا له‌وه هه‌زاران مووشه‌كی مه‌ودا مامناوه‌ندی له جۆری خوره‌مشه‌هر و فه‌تاج و درۆنه‌كانی شاهید 101 و 107 و 136 و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆنی له شاری جوانڕۆ و له كرمانشان و له‌و شارانه‌وه‌یش هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه سه‌كۆی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه جێگیركراو نین و بگره له‌سه‌ر پشتی بارهه‌ڵگرن و ده‌توانرێ بگوزارێنه‌وه و بگه‌ن به ناوچه شاخاوییه‌كان، بۆیه قورسه بدۆزرێنه‌وه و به ئامانج بگیرێن، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه.
خالیدیان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه چالاكی پاسداران له ناوچه كوردییه‌كان جیا له كۆكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك و درۆن، خۆی له مه‌شقی چڕ و مانۆری شه‌ڕی چه‌كداری له نێو شار و گونده‌كانیش ده‌بینێته‌وه، شه‌وان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گونده‌كان و هه‌ڵمه‌تی گرتنی ڕه‌شبگیرانه دژی گه‌نجان به تایبه‌تی و به تۆمه‌تی جیاواز وه‌ك یارمه‌تیدانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هێزه كوردییه‌كان ده‌گیرێن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه، له‌و ماوه‌یه ئێران و میلیشیا چه‌كداره‌كانی له عێراق زیاتر له 450 جار هێرشی مووشه‌كی و درۆنیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئاماری فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌و ژماره‌یه زیاتر له 300 هێرش به ته‌نیا بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ئێران به‌شێوه‌ی ڕۆژانه بۆردمان به تۆپهاوێژی قورس له گونده سنوورییه‌كانی شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگه‌ی سلێمانی ده‌كات، ئامانجیش ئه‌و له بۆردمانانه لێدان و پێكانی باره‌گه‌ی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی حكوومه‌ت له پێنجوێن له‌وباره‌وه بۆ "ئه‌لحوڕه" ده‌ڵێ، هیچ باره‌گه‌یه‌كی حزبه كوردییه‌كان له پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری بوونی نییه، ئه‌و بۆردمانانه‌ی ئێرانیش له ڕێی تۆپهاوێژه‌كانییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات، زیانی مادی گه‌وره‌ی به كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه.
فه‌رزین كه‌رباسی شرۆڤه‌كانی سیاسی ئێران ده‌ڵێ، سوپای پاسداران چه‌كداره‌كانی و چه‌كه‌كانی بۆ نێو گونده كوردییه‌كان گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بنكه و باره‌گه‌كانی له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل وێرانكران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی به چڕی بۆردمان ده‌كرێ و زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ڕژێمی ئێرانی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كورد، چونكه خاوه‌نی مووشه‌ك و درۆنه و ژماره‌یه‌كی زۆری بۆ ناوچه كوردییه‌كان گواستووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیشی له گوند و شاره كوردییه‌كان زۆر زیاتر كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامانجی بێ هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان شاره كوردییه‌كانی ئێران به ته‌واوی وێران بكات.
له ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ڕابردوو هێزه‌كانی ئێران به گشتی و پاسداران به تایبه‌تی بوونی خۆیان له ناوچه كوردییه‌كانی ئێران چڕكردووه‌ته‌وه و ماوه ماوه‌یش بۆردمانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تۆمه‌تی بوونی هێزی چه‌كداری گرووپه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه‌یش ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌ره‌كی و لاوه‌كییان له ناوچه‌كه دروست كردووه، له‌وانه بنكه‌ی ئاسمانی له كرمانشان و بنكه‌ی سه‌ربازی نهێنی و شاراوه له چیاكانی زاگرۆس كه له نێویاندا بنكه‌ی ئاسمانی 313 بوونی هه‌یه.
له‌و بنكه سه‌ربازییانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری مووشه‌كی بالیستیك و درۆن بوونی هه‌یه، له ته‌ك ئه‌وه‌یش هێزی وشكایی و ناوه‌ندی هه‌واڵگری تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت و سیخوڕیكردن، له‌وانه‌یش بنكه‌ی نه‌جه‌ف كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بنكه‌كانی سه‌ربازی سوپای پاسداران له ڕۆژئاوای ئێران كه درۆن و مووشه و ناوه‌ندی سیخوڕیكردن و ڕاداری تێدایه، مانگی ڕابردوو ئه‌و بنكه‌یه له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كان به ته‌واوی وێرانكرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پاسداران خاوه‌نی شاری پڕ مووشه‌كن له ژێر زه‌وی كه ده‌كه‌ونه بن شاره كوردییه‌كانه‌وه.