چاوه‌كان له‌سه‌ر كاردانه‌وه و بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كی مانگی پێنج ئایار/مایۆ چڕكراونه‌ته‌وه، چونكه به گوێره‌ی یاسا سه‌رۆك بۆی هه‌یه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس ڕابگه‌یه‌نێت، یه‌كی ئایار/مایۆ 60 ڕۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت، ئایا تره‌مپ كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنێت؟ یان دۆسیه‌كه ده‌باته كۆنگرێس تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت؟
یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كانی
جه‌نگ كه له 1973 ده‌ركراوه، ڕێ به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، كه بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ جه‌نگ و ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس و ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس به‌رپا بكات، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی ئه‌و واده‌یه ده‌بێ دۆسیه‌كه ببرێته به‌رده‌م كۆنگرێس و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ده‌ستی پێكرد، ئێسته‌یش نزیك ده‌بێته‌وه له گه‌یشتن به 60 ڕۆژ و یه‌كی مانگی پێنج ئایار/مایۆ شه‌سته‌مین ڕۆژی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بۆ سه‌ر ئێران، به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی باسی لێوه‌كرا، دوای ئه‌و واده‌یه ده‌بێ سه‌رۆك دۆسیه‌ی جه‌نگ ڕه‌وانه‌ی كۆنگرێس بكات، تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات، به پێچه‌وانه‌وه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نایاسایی و ناده‌ستووری ده‌بن و كۆنگرێس ده‌توانێ له دژی به‌رده‌وامی جه‌نگ و پێشێلكردنی یاسا دژی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه.
ئه‌مه حكوومه‌تی تره‌مپی له‌به‌رده‌م دووڕیانێكدا هێشتووه‌ته‌وه، پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا و به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ، یان ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بۆ كۆنگرێس به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆنگرێسمانان و ده‌سه‌ڵاتدان به سه‌رۆك بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ.
له ماده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه ئه‌ندامانی كۆنگرێس مافی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیان له دژی هه‌ر وڵاتێك هه‌یه و له ماده‌ی دووه‌میش هاتووه، كه سه‌رۆك فه‌رمانده‌ی باڵای گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، به پشتبه‌ستن به‌مه سه‌رۆك ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌كاربهێنێت، به‌گوێره‌ی ماده‌ی دووی ده‌ستوور به‌رده‌وامی به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بدات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسای ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی.
به گوێره‌ی ئه‌رشیڤی كۆنگرێس یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كان له كاتی جه‌نگ بۆ ساڵی 1973 ده‌ركراوه، له‌و كاته‌ی كه كۆنگرێس ڤیتۆی دژی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ریچارد نیكسن به‌كارهێنا، به گوێره‌ی یاساكه له‌سه‌ر سه‌رۆك پێویسته كه 48 سه‌عات دوای ڕه‌وانه‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كرده‌ی سه‌ربازی كۆنگرێس ئاگه‌دار بكاته‌وه، سه‌رۆك ده‌توانێ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له ڕێی ده‌نگدانه‌وه ماوه‌ی 60 ڕۆژ له كاتی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگه‌وه به‌رده‌وامی به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بدات و ماوه‌ی 30 ڕۆژیشی له‌به‌رده‌مه تا هێزه‌كان بكێشێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كۆنگرێس بڕیاری جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر كۆنگرێس پێویسته یاسا به ده‌نگدان بۆ به‌رده‌وامیدان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌ربكات.
ئه‌مه‌یش به داوایه‌كی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی جه‌نگ ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه كه به نووسراو پێشكه‌شی كۆنگرێسی بكات و ئه‌مه‌یش ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، به زۆرینه‌یه‌كی كه‌می ده‌نگی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانرێ بڕیاری جه‌نگ بدرێ و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامیان پێ بدرێت، ئێسته كه زۆرینه‌ی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران به ده‌ست كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه، ده‌توانن ئه‌و هه‌نگاوه تێپه‌ڕێنن.
ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی كۆنگرێس بكات و داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژی تر لێ بكات. ئه‌گه‌ر كۆنگرێس به‌و كاره هه‌ڵنه‌ستێ و 30 ڕۆژ واده‌كه درێژ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ پرۆژه یاسایه‌ك یان پرۆژه بڕیارێكی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆك بكات و فه‌رمان به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ره‌وه بكات.
زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه كردووه و ده‌سته‌واژه‌ی "كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه"یان كردووه‌ته بیانووێك بۆ به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ، چونكه هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنه‌كان له‌لایه‌ن درۆنه‌وه به كرده‌ی سه‌ربازی هه‌ژمار ناكرێت، بۆیه سه‌رۆكه‌كان خۆیان به دوور ده‌گرن له به‌كارهێنانی وشه‌ی "جه‌نگ"یش بۆ ڕزگاربوون له كۆتوبه‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش به‌رده‌وام "ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی" دژی ئێران له‌بری جه‌نگ به‌كارده‌هێنێت.
له ساڵی 2011 باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی 78 ڕۆژ هێرشی كرده سه‌ر لیبیا بێ ئه‌وه‌ی بۆ كۆنگرێس بگه‌ڕێته‌وه و بیانووهكهیشی ئه‌وه بوو، كه بۆردمانی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه ناچێته نێو چوارچێوه‌ی "كرده‌ی دوژمنكارانه" كه له یاسای ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی هاتووه. چونكه هیچ هێزێكی وشكایی له‌و هێرشانه به‌شدارییان نه‌كردووه.
به پشتبه‌ستن به‌مه، تره‌مپ ده‌توانێ به‌رده‌وامی به ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر ئێران له دوای 60 ڕۆژیش بدات، بێ ئه‌وه‌ی بۆ كۆنگرێس بگه‌ڕێته‌وه، ئێسته مشت‌ومڕ له نێو كۆمارییه‌كان دروست له‌باره‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگ و ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی 1973 دروستبووه، كه ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆك ده‌دات وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و سنووردار بداته‌وه. كۆمارییه‌كان ده‌ڵێن، هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رده‌وامی ئێران له تێكدان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕوونه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاساكه به ڕوونی باسی لێوه‌كراوه.
ئه‌گه‌ر ئێران به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه جێ بهێلرێت، ئه‌وا كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ناوكی و تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مه‌ترسی دروستكردن له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.