دوای دوو مانگ له جه‌نگ و ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له دژی ئێران، تا ئێسته ئێران فه‌رمانڕه‌وایه‌كی روون و بێ ناكۆكی له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات نییه، هۆی ئه‌مه‌یش بۆ پچڕانێكی له‌ناكاوی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه تاران به‌ره‌و كه‌لـله‌ڕه‌قی زیاتر له دانوستانه‌كان ببات، له كاتێكدا تاوتوێی ده‌ستكردنه‌وه به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی
ئێران له ساڵی 1979، دامه‌زراوه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی له ده‌وری ڕێبه‌ر كۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان له ئێران هه‌یه، به‌ڵام كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و ده‌ركه‌وتنی موجته‌بای كوڕی به برینداری له شوێنی ئه‌ودا، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و سیسته‌مێكی جیاواز برد، كه سه‌ركرده‌كانی سوپای پاسداران هه‌ژموونی ته‌واویان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و ئێسته بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی كۆتایی بۆ ده‌ركردنی بڕیار له ئێران نائاماده و نادیاره.
هه‌رچه‌نده به ڕووكه‌ش تا ئێسته موجته‌با خامنه‌یی له لووتكه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئه‌و وڵاته‌دایه، به‌ڵام سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆڵی موجته‌با كه‌مكراوه‌ته‌وه و ته‌نیا بۆ شه‌رعیه‌تدان به بڕیاره‌كان كه جه‌نه‌ڕاڵه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن، ئه‌و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات، واته خۆی بڕیار و ڕێنمایی ده‌رناكات، بگره ته‌نیا پرسی پێ ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان ده‌درێن.
به‌رپرسان و شرۆڤه‌كانی ئێرانی ده‌ڵێ، كه گووشاری جه‌نگ وایكردووه كه ده‌سه‌ڵات له بازنه‌یه‌كی ناوخۆی به‌رته‌سكی باڵی توندڕۆكان كۆ بووه‌ته‌وه، كه خۆی له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری ئێران و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران پێكهاتوون، ئه‌وان هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ستراتیجی سه‌ربازی و بڕیاری سیاسی سه‌ره‌كی له وڵات سه‌پاندووه.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی پاكستان كه ئاگه‌داری دانوستانه‌كانی ئاشتییه له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكایه ده‌ڵێ، ئێرانییه‌كان زۆر دوا ده‌كه‌ون له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یام و ده‌سپێشخه‌رییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌ك په‌یكه‌ری فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌ركردنی بڕیار له ئێران نابینرێت، ئه‌مه هه‌ندێجار دوو تا سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاممان لێ بگێڕنه‌وه.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن، كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن به‌هۆی ململانێی ناوخۆی نییه له تاران، به‌ڵكوو بوونی بۆشاییه كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه قبووڵی بكات، به‌لام سوپای پاسداران توندڕۆیانه ده‌یانه‌وێ قبووڵی بكه‌ن.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه كه بووه‌ته ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی دیپلۆماسی ئێران كه دواجار محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌ركردایه‌تی شاندی ئێرانی گرته‌ده‌ست، كه سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی پاسداران و سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران و كاندیدی سه‌ركۆمار بووه، له‌و ململانێیه‌دا وه‌ك كه‌ناڵی سه‌ره‌كی دیپلۆماسی بژاره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئاینی ئێران ده‌ركه‌وتوون.
به‌ڵام له واقیعدا ناوه‌ندی سه‌ره‌كی بڕیاردان ئه‌حمه‌د وه‌حیدی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پاكستانی و دوو سه‌رچاوه‌ی ئێرانی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه وه‌حیدی كه‌سێكه ڕۆڵێكی میحوه‌ری له ئێران ده‌گێڕێت، له شه‌وی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش به‌هه‌مانشێوه ئه‌و كۆتا بڕیاری داوه.
تا ئێسته موجته‌با خامنه‌یی به ئاشكرا ده‌رنه‌كه‌وتووه، دوو سه‌رچاوه‌ی نزیك لێی ده‌ڵێن، به‌رپرسان له ڕێی یاریده‌ده‌رانی موجته‌با كه سه‌ر به سوپای پاسدارانن یان له ڕێی په‌یامی ده‌نگی سنووردار په‌یام و بۆچوونی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و قاچێكی به سه‌ختی برینداره، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ماڵی ڕێبه‌ر كه كوژرانی باوكی و دایكی و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكاره‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكات و به‌رپرسانی ئێرانیش پێشتر ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه، كه دابه‌شبوون و ناكۆكی له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له نێو ڕژێم بوونی هه‌بێت.
دووشه‌می ڕابردوو ئێرانییه‌كان پێشنیازێكی نوێیان گه‌یانده واشنتن، به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌یانه‌وێ گفتوگۆكان به قۆناغ به‌ڕێوه بچن و دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی جه‌نگ دوور بخه‌نه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكیش له‌سه‌ر كه‌شتیوانی له كه‌نداو هه‌یه، به‌ڵام واشنتن سووره له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران له‌سه‌ره‌تادا.
ئالان ئێیر پسپۆری كاروباری ئێران و دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، هه‌ردوولا نایانه‌وێ دانوستان بكه‌ن، چونكه هه‌ردوولا له‌و باوه‌ڕن كه كات گه‌ره‌نتی لاوازكردنی لایه‌كه‌ی تر ده‌كات، ئێران له ڕێی كارتی گه‌رووی هورمز و ئه‌مه‌ریكایش له ڕێی گووشاری ئابووری و گه‌مارۆی ده‌ریاییه‌وه. بۆیه له‌و كاته‌ی ئێسته هیچ لایه‌ك نایه‌وێ نه‌رمی بنوێنێت.
زیاتر گوتی، سوپای پاسداران نایه‌وێ به‌لاوازی له‌به‌رانبه‌ر واشنتن ده‌ربكه‌وێت، له به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ گوشاری هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی له‌سه‌ره و به‌بێ تێچوویه‌كی زۆری سیاسی ویستی گه‌وره‌ی بۆ نه‌رمی نواندن نییه. ئه‌و دیپلۆماتكاره كه پێشتر به‌شداری دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی پێشووی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له سه‌رده‌می باراك ئۆباما كردووه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه هه‌ردوولا وا شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن كه نه‌رمی نواندن مانای لاواز ده‌ركه‌وتنه.
ئه‌و گوشارانه‌ی ئێسته هه‌ن، بووه‌ته ڕیگه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵات به‌مشێوه‌یه دابه‌ش ببێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی موجته‌با بڕیار به‌ده‌ستی كۆتاییه له ئێران، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگه‌داره‌كان، ئه‌و كه‌سێكه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بكات، ده‌رئه‌نجام و بڕیاره‌كان كه به كۆده‌نگی دراون ده‌خوێنێته‌وه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران ئێسته بۆ فه‌رمانده‌كانی جه‌نگ و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران گوێزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و دۆخه كه‌سانی توندڕۆی وه‌ك سه‌عید جه‌لیلی دانوستانكاری پێشوو و گرووپێك له په‌رله‌مانتارانی ڕادیكالی هێناوه پێشه‌وه، كه په‌یامی توند له‌باره‌ی جه‌نگ ده‌ڵێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دان هه‌ژارن له ڕووی پێگه‌ی دامه‌زراوه‌یی بۆ ده‌ركردنی بڕیار و وه‌رگرتنی ده‌رئه‌نجامه‌كان.
موجته‌با قه‌رزاری زۆری پاسدارانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانی پراگماتییان په‌راوێزخست و پشتیوانی بوونی موجته‌بایان به ڕێبه‌ر كرد، چونكه به پاسه‌وانێكی متمانه‌پێكراوی ئه‌جێندای توندڕۆی پاسدارانی ده‌بینن، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، كه بازنه‌كانی دروستكردنی بڕیار له ناوخۆ هه‌ژموونی پاسدارانی به‌سه‌ره‌وه یه‌كجار زۆر بووه، به تایبه‌ت به‌هۆی جه‌نگه‌وه، بۆیه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه زۆر دوژمنكارانه‌یه و له ناوخۆیش ڕه‌شبگیری و كوشتوبڕین زۆر زیاتر بووه.