دوێنی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات كشانه‌وه‌ی خۆی له ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئیمارات یه‌كێكه له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له نێو رێكخراوه‌كه‌دا و كشانه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه و نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا ده‌بێت.
ڕێكخراوی ئۆپێك و هاوپه‌یمانی ئۆپێك پله‌س كه دووه‌میان ڕووسیایش له‌خۆ ده‌گرێت، له ساڵانی ڕابردوو بۆ به‌رگرتن له دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان بۆ دنیا سنوورداركرد، ئه‌مه‌یش وایكرد نرخی نه‌وت تاڕاده‌یه‌ك به‌رز ببێته‌وه و جێگیری به‌خۆیه‌وه ببینێت، به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان وڵاتانی هه‌نارده‌كار كرا، بڕی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نه‌وت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه دیاریكرا، كه نابێ زیاتر له‌و بڕه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخ به‌رز ببێته‌وه و جێگیر بێت، به‌ڵام ئێسته ئیمارات چاوی له‌وه‌یه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی له سێ تا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل بۆ نزیكه‌ی پێنج ملیۆن به‌رمیل به‌رز بكاته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كۆت و به‌ندێكی بۆ دابنرێت، ته‌واوی نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات.
بڕیاره‌كه‌ی
ئیمارات له ڕۆژی یه‌كی ئایار/مایۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و چیتر له نێو ڕێكخراوه‌كه نامێنێته‌وه و پابه‌ندی ئه‌و پهیماننامهیهیش نابێت، كه ئۆپێك و ڕووسیا به ناوی ئۆپێك پله‌س واژوویان كردووه.
ساڵانه وه‌زیرانی نه‌وت و وزه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك دوو جار كۆ ده‌بنه‌وه، تا بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی ڕێكخراوه‌كه دیاری بكه‌ن و ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی تریش له كاتی پێویست و له‌ناكاو بوونی هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه بێت، ئیمارات كشانه‌وه‌ی له ڕێكخراوه‌كه ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی ئیمارات گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له نرخی نه‌وت دروست نه‌كرد، له كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌هۆی جه‌نگ له دژی ئێران به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، زۆرێك له شاره‌زایان و شرۆڤه‌كان پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی ئیمارات له ئۆپێك ده‌كه‌ن، تا ببێته هۆكارێك بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له دنیا، به‌هۆی زۆربوونی زیاتری خستنه‌ڕووی نه‌وت، كه ئه‌مه پێشتر دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وتی لێ ده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته ناوچه‌كه له دۆخی جه‌نگدایه و نه‌وتی زۆرینه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ناڕواته ده‌ره‌وه، بۆیه خستنه‌ڕوو به‌و ڕێژه زۆره نییه كه هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی نه‌وتی ئیمارات ببێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێكخراوی ئۆپێكی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێ نرخی نه‌وت به به‌رزی بهێڵێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت سنوورداركردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتێكی كه‌م له بازاڕ هه‌بێت، تا نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
شاره‌زایان نایشارنه‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه له كاتی جه‌نگ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نگ كۆتایی بێ و وڵاتانی كه‌نداو ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بكه‌نه‌وه، ئه‌وكات كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو.
ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری ئۆپێك له ساڵی 1960 به ئامانجی یه‌كخستنی سیاسه‌تی نه‌وتی له نێو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و گه‌ره‌نتی جێگیری بازاڕی نه‌وت و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یشتنی نه‌وت به وڵاتانی هاورده‌كار دروست بووه، سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ك له ئێران و عێراق و سعوودیه و كوێت و ڤه‌نزوێلا تێیدا ئه‌ندام بوون، به‌لام ئێسته ژماره‌ی ئه‌ندامانی بۆ 12 وڵات به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئیمارات له ساڵی 1967 بووه ئه‌ندام له ئۆپێك و لهوكاتهوهیش له دوای سعوودیه و عێراق به سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری نه‌وت له نێو ئۆپێك هه‌ژمار ده‌كرێت. ڕێكخراوی ئۆپێك ساڵانه ڕێژه‌ی 36.17%ی پێویستی نه‌وت له دنیا دابین ده‌كات و وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه‌یش ڕێژه‌ی 79.22%ی یه‌ده‌گی نه‌وتی پشتڕاستكراوه‌یان له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌یه.
ئۆپێك پله‌س په‌یماننامه‌یه‌كه كه له نێوان ڕێكخراوی ئۆپێك و ڕووسیا واژووی له‌سه‌ركراوه، به ئامانجی زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و كۆنتڕۆڵكردنی خستنه‌ڕوو و داواكردنی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی دنیا و دانانی سنوورێك بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هێشتنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت به جێگیری.
ئیمارات به یه‌كێك له وڵاته زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێ و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی، یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی به 111 ملیار به‌رمیل له سه‌ره‌تای ساڵی 2023 خه‌مڵاند، به‌مه‌یش ئیمارات حهوتهمین وڵاته له‌سه‌ر ئاستی دنیا له ڕووی قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت.
زۆرینه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته میرنشینی ئه‌بو زه‌بی كه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانه له كه‌رتی وزه‌ی ئه‌و وڵاته، ئێسته‌یش ئه‌و وڵاته خه‌ریكی په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنانی زیاتره به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی زیاتری نه‌وت و فره‌وانكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ژێرخانی نه‌وت له ئیماراتدا.
هاوكات ئیمارات یه‌كێكه له وڵاتانی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و له 2013 تا 2022 هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ڕۆژانه 2.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه و له چه‌ند ساڵی ڕابردوویش ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ سێ تا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رز بووه‌وه، زۆرینه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چین و هیندستان و ژاپۆن و كۆریای باشوور ده‌كڕدرێن.
به‌هۆی ئه‌و جه‌نگ و ململانێیه‌ی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه، ئێسته كۆمپانیای ئادنۆك، كه كۆمپانیای سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یه و یه‌كێكه له كۆمپانیا حكوومییه‌كان، ئێسته خه‌ریكی دروستكردنی ڕێڕه‌وێكی تری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و په‌روایزخستنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له ڕێی به‌نده‌ری ئهلفهجیره كه ده‌كه‌وێته سه‌ر گه‌رووی هورمز و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داخراوه.