دوو به‌رپرسی عێراقی ئاشكرایان كرد، كه ئێران ڤیتۆی دژی حكوومه‌تی زه‌یدی به‌كارهێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگری كردووه له‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكان به‌شداری له حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌یش دانوستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی وه‌ستاندووه، چونكه تاران داوای له نوێنه‌رانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كردووه، كه ده‌نگ به حكوومه‌تێك نه‌ده‌ن كه ڕێ هه‌ژموونی هاوپه‌یمانه‌كانیان و بوونیان له نێو ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و له ناكاو گه‌یشتووه‌ته به‌غدا، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی زۆرباش له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدییه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی به په‌رله‌مان، سه‌ره‌ڕای گوشار و كێبه‌ركێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حكوومه‌تی داهاتووی عێراق.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" دووپاتیان كرده‌وه، كه له چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو قائانی گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و چاوی به‌وانه كه‌وتووه كه به‌شداری له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیش ئامۆژگاری كردوون، كه تاران دژی گوێگرتنی ته‌واوه‌تییه له واشنتن.
به‌رپرسێك له‌وباره‌وه دانوستانه‌كانی ئێسته‌ی به‌غدا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به "گه‌مارۆدان به گه‌مارۆدانی دژ له گه‌رووی هورمز" ده‌چوێنێت.
دوو به‌رپرسه دووپاتیان كرده‌وه، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و جموجۆڵه‌ی ئێران بۆ ڕێگرتنه له پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه نه‌خشه‌ڕێژی بۆ كراوه و دروستكراوه، به تایبه‌ت دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كان و ڕێگرتن له به‌شداری نوێنه‌ری گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له حكوومه‌ت دا.
زه‌یدی دوای ئه‌وه‌ی كاندیدی پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا، پشتیوانییه‌كی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكای له 27ی نیسان/ئه‌پریل پێگه‌یشت و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنی زه‌یدی به ده‌سه‌ڵات له به‌غدا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوبرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش بگه‌نه به‌غدا، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه واشنتن ته‌نیا كار بۆ ده‌ركردنی گرووپه چه‌كداره‌كان له حكوومه‌ت ناكات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ گه‌ره‌نتی ڕێگرتن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان له په‌نجه‌ره‌ی "ته‌رتیبات و جێگره‌وه" ڕێگه‌یان بۆ خۆش بكرێت، به تایبه‌ت كه ئێسته ئێران ئه‌مه وه‌ك كارتێكی گوشار و ڤیتۆ له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت.
به‌رپرسێكی باڵای چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی گوتی، بوونی ئه‌مه‌ریكا له ورده‌كاری پێكهێنانی حكوومه‌ت پێشتر پێشهاتی له‌و جۆره بوونی نه‌بووه و هۆشداری دا له‌وه‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت ببێت به بنه‌مای ململانێیه‌كی كراوه له نێوان واشنتن و تارانن دا، به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی قائانی و به‌رپرسانی تری ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا له یه‌ك كاتدا.
په‌نابردنی تاران بۆ كارتی ڤیتۆ له دژی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدییه‌وه، وه‌ڵامی سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایه له گه‌رووی هورمز به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، ڕاوێژكارێكی باڵای گه‌وره حزبێكی شیعه‌یش ده‌ڵێ، ئه‌و ڤیتۆ و گوشاره‌ی ئێران هانی واشنتن ده‌دات، به‌هه‌مانشێوه هه‌نگاو بنێت و ناردنی دۆلار ڕابگرێ و سزا و گه‌مارۆ بسه‌پێنێته سه‌ر عێراق. به‌مشێوه‌یه دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له ناوخۆی عێراق ده‌بێته دۆسیه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و كاتكوشتنی زیاتر و دواجاریش چانسی زه‌یدی بۆ بوونه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به ته‌واوی كۆتایی پێ ده‌هێنێت و واده‌ی ده‌ستووری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت كۆتایی دێت.
زه‌یدی بۆ ڕێگرتن له گه‌یشتن به‌و چاره‌نووسه له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان گفتوگۆی كردووه و سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیان پێ نادات، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی بۆ خستوونه‌ته ڕوو، كه به‌شێك له پۆسته‌كان به به‌تاڵی ده‌هێڵێته‌وه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان، تا گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌متر و كه‌متر ده‌بنه‌وه، ئه‌وكات له شوێنه‌كانیان دیانده‌نێت.