میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسان و سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه پاكستان به نهێنی ڕێی به ئێران داوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی خۆی له فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته پارك بكات، تا له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیانپارێزێت.
تۆڕی
سی بی ئێس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له كاتێكدا پاكستان خۆی وه‌ك كه‌ناڵێكی دیپلۆماسی گرنگ بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران پێشان ده‌دات، به‌ڵام به نهێنی ڕێگه‌ی به ئێران داوه، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بباته ئه‌و وڵاته و له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پاكستان بیانوه‌ستێنێت، به‌و ئامانجه‌ی له بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیانپارێزێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی بۆ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئێران جیا له‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بردووه‌ته پاكستان، هاوكات فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانیشی بۆ ئه‌فغانستان گواستووه‌ته‌وه.
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی پشتڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌یان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی جموجۆڵه‌كانی پاكستان و هه‌وڵێكی روونه بۆ پاراستنی توانای سه‌ربازی و ئاسمانی ئێران، كه ئێسته و له دوای وه‌ستانی جه‌نگ ماون و بۆردمان نه‌كراون. پاكستان له ژێره‌وه ئه‌م كاره بۆ ئێران ده‌كات و به ئاشكرایش ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌گێڕێت.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه نه‌یانویستووه ناویان بڵاو بكرێته‌وه هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه چه‌ند ڕۆژێك دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن سه‌رۆك تره‌مپه‌وه و له سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕابردوو نیسان/ئه‌پریل، ئێران ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی خۆی ناردووه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی نورخانی ئاسمانی له پاكستان، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه گرنگییه‌كی ستراتیجی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری شاری روالبه‌ندی پاكستان.
له نێو ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی كه ئێران بردوویه‌تییه پاكستان، فڕۆكه‌ی جۆری ئاڕ سی 130ی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئێران بووه، كه ڤێرژنێكی كۆنی فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی تاكتیكی لۆكهید سی 130ی هیركۆلیزی ئه‌مه‌ریكییه و له سه‌رده‌می شا به ئێران دراوه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی لێوه ده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی باڵای پاكستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی، بنكه‌ی سه‌ربازی نورخان ده‌كه‌وێته نێو دڵی شار، ناتوانرێ ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی جه‌نگی لێ بوه‌ستێنرێت، له كاتێكدا بنكه‌كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان بۆ سی بی ئێس نیوز دووپاتی له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئێرانی سه‌ر به كۆمپانیای ماهان بۆ فڕۆكه‌وانی له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌و وڵات، پێش ده‌ستكردن به جه‌نگ كرده‌وه، دوای ئه‌وه ئاسمانی ئێران به ڕووی هه‌ستانی فڕۆكه‌كان داخرا،به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل ماوه‌ته‌وه.
له‌و كاته‌ی پاكستان بۆردمانی كابۆلی له ئادار/مارسی ڕابردوو ده‌كرد، به‌هۆی گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاڵیبان، له ئه‌نجامی پشتیوانیكردن و جووڵاندنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له پاكستان دژی حكوومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی پاكستان، فڕۆكه ئێرانییه‌كه‌ی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆلیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رات له نزیك سنووره‌كانی ئێران به هۆكاری ته‌ناهی گواسته‌وه، تا بپارێزری و به‌ر بۆردمانه‌كانی پاكستان نه‌كه‌وێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان گوتی، ئه‌وه تاكه فڕۆكه‌ی ئێرانییه كه له ئه‌فغانستان ماوه‌ته‌وه و بوونی هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه زه‌بیحوڵا موجاهید گوته‌بێژی ڕه‌سمی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له ئه‌فغانستان بوونی هه‌بێت و گوتی، ئه‌مه ڕاست نییه و ئێرانیش پێویستی به كارێكی له‌مجۆره نییه.
پاكستان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به چین ده‌به‌ستێت، بۆ په‌ره‌پێدانی توانا سه‌ربازییه‌كانی، به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێشووی په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاشتی، نزیكه‌ی 80% چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پاكستان له چینه‌وه هاورده ده‌كرێن، پێوه‌ندییه‌كی ئابووری و سیاسی تۆكمه له نێوان په‌كین و ئیسلام ئاباد بوونی هه‌یه.
چین له‌گه‌ڵ پاكستان و ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایی هاریكاری سه‌ربازی و ئابووری زۆر به‌هێز كردووه و هانی پاكستانیش ده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له هێشتنه‌وه‌ی كه‌ناڵی دیپلۆماسی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان تاران و واشنتن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چین به نهێنی یارمه‌تی ئێران ده‌دات، په‌كین و ئیسلام ئاباد و تارانیش پێوه‌ندی تۆكمه‌یان هه‌یه، بۆیه به دوور نازانرێ كه پاكستان ئه‌و هاوكارییه‌ی ئێرانی كردبێ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له بۆردمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تاران پاراست بێت.