ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له بابه‌تێكدا باس له گۆڕانكاری قووڵ و سه‌رنجڕاكێش له ژێرخانی ده‌سه‌ڵات له ئێران به گشتی و به دیاریكراویش له نێو سوپای پاسداران ده‌كات، هه‌رچه‌نده تا ئێسته وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌و هاوپه‌یمانییه مه‌ترسیداره‌ی له نێو دڵی ڕژێم دروست بووه و به نهێنی و نائاشكرایی خه‌ریكی دووباره كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی هاوسه‌نگی هێز و مانه‌وه‌ی ڕژێمه له تاران.
بابه‌ته‌كه‌ی
ته‌له‌گراف له‌لایه‌ن هه‌ردوو نووسه‌ر، كسرا عه‌ره‌بی و سه‌عید گولكار نووسراوه و باس له‌و هێزه سیاسییه ده‌كات كه شرۆڤه‌كارانی ڕۆژئاوا لێی دوورن و ناتوانن له دۆخی ئێران تێ بگه‌ن، به تایبه‌ت دوای گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان له سه‌ركردایه‌تی ئێران له دوای مه‌رگی عه‌لی خامنه‌یی دروست بوو، كه له یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشكردنه سه‌ر ئێران بۆردمان كرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دواتر موجته‌با كوڕی خامنه‌یی شوێنی باوكی گرته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر چاوان نییه و به حه‌شاردراوی ماوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش كه‌سایه‌تییه‌كی ڕووكه‌ش و ناڕێكخراوی هه‌یه و ناتوانێ له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه له ڕژێمی ئیسلامی ئێران تێ بگات.
له سه‌ره‌تای جه‌نگ بیرۆكه‌ی ئه‌وه دروست بوو كه دوای كوژرانی زۆرترین سه‌ركرده‌ی ڕژێم، محه‌مه‌د باقر قالیباف وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی نوێ له ئێران ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه وێنه‌یه‌كی چه‌واشه‌كار و دروستكراو بوو، چونكه له ڕاستیدا قالیباف به ته‌واوی له نێو ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون په‌راوێزخراوه و به ده‌ست له ده‌ستدانی متمانه ته‌نانه‌ت له نێو تۆڕه‌كانی سوپای پاسدارانیش ده‌ناڵێنێت.
له به‌رانبه‌ر ناوی ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسداران به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه وه‌حیدی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شوێنێكی گرنگ و سترایتیجییه، كه‌چی ڕووبه‌ڕووی ئالنگاری گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی فره‌وان له نێو نه‌وه‌ی گه‌نجان له نێو سوپای پاسداران و به‌سیج نییه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان ساڵ له سه‌ركردایه‌تی پاسداران دوورخرایه‌وه و پۆستی حكوومی پێ درا.
لێره‌وه گرنگترین ڕه‌گه‌زی ده‌سه‌ڵات و ئاڵۆزترین كه‌سایه‌تی به نهێنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر شانۆی ئێران، ئه‌ویش لیوای پێشوو محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌رییه و دووباره گه‌ڕایه‌وه نێو بازنه‌ی كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه. به گوێره‌ی بابه‌ته‌كه جه‌عفه‌ری یه‌كێك له دیارترین ئه‌ندازیارانی ئه‌و گۆڕانه ستراتیجییه بووه كه له نێو پاسداران دروستی كردووه، ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌وه‌ی پاسداران و جێگیركردنی په‌یكه‌ربه‌ندی نامه‌ركه‌زی كردووه، كه له ڕێی ئه‌و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌وه‌یش پاسداران توانای مانه‌وه‌ی له جه‌نگ هه‌بوو.
هاوكات جه‌عفه‌ر ڕۆڵێكی میحوه‌ری له دروستكردنی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و توانای ئه‌لیكترۆنی و په‌ره‌پێدانی ئامرازه‌كانی جه‌نگ هه‌بووه، جیا له‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ڕیشه‌كێشكردنی خۆپێشانده‌رانی ساڵی 2009 و 2017 و 2018 بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا له بابه‌ته‌كه هاتووه، ڕۆڵی جه‌عفه‌ری ئێسته له‌وانه‌یش گرنگتره، چونكه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، كه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئایدلۆجی فره‌وانه و ئامانج لێی هاندانی گه‌نجانی نزیك له ڕژێمه و به هه‌زاران گرووپی بچووكی دروست كردووه و له گه‌ڕه‌كه‌كان و شاره‌كان بڵاوه‌ی پێكردوون.
ئه‌و تۆڕه كه به ملیۆنان ئه‌ندامی هه‌یه، ته‌نیا به ئامانجی بڵاوه‌پێكردنی ئایدلۆجیای ڕژێم به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ویستی سیاسی له ناوخۆ به‌كاریانده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه ببن به ئامرازێكی گرنگی سیاسه‌تكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خاڵه ناكۆكه‌كان له ناوخۆی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و تۆڕه فره‌وانه له دواهه‌ڵبژاردن ڕۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه و هه‌ندێ كاندید كه ویستیان لێی هه‌بووه ده‌ریان چواندوون و هه‌ندێكی تریش خراونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی ڕیشه‌یی دا، له‌بری ئه‌وه‌ی له ڕێی دامه‌زراوه‌ی كلاسیكی به‌ڕێوه ببرێت، ئێسته له ڕێی تۆڕێكی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی قووڵ و زۆر شاره‌واه‌تره.
ئێسته كه هاوپه‌یمانییه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراو و نهێنی له نێوان ئه‌حمه‌د وه‌حیدی و محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری بوونی هه‌یه ه له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ستراتیجییه‌كانی یه‌كتر ده‌پارێزن، وه‌حیدی پێویستی به ئزه‌موون و تۆڕه فره‌وانه‌كه‌ی جه‌عفه‌رییه بۆ ده‌سكه‌وتنی بنكه‌ی پشتیوانی له نێو سوپای پاسداران و گه‌نجانی بڵاوه‌پێكه‌ری ئایدلۆجیا، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا جه‌عفه‌ری سوود له پێگه‌ی و ده‌سه‌ڵاتی وه‌حیدی وه‌رده‌گرێت، تا هه‌ژموونی خۆی زیاتر بگه و نه‌یارانی په‌راوێز بخات له سه‌رووی هه‌مووشیارانه‌وه محه‌مه‌د قالیبافی نه‌یاری.
قالیباف كه بووه‌ته سیمبۆلی به‌ره‌ی بژاره‌ی پراگماتی له ناو ڕژێم ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌هۆی تۆمه‌تباربوونی به گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌كانی له نێو ماڵباته‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش وایكردووه وێنه‌ی قالیباف له نێو نه‌وه‌ی نوێ و توندڕۆكانی پاسداران به ته‌واوی ناشرین ببێت.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان جه‌عفه‌ری و وه‌حیدیش ته‌نیا نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌سی نییه، به‌ڵكوو ئامانج لێی دووباره ده‌سكاریكردنی قووڵی سوپای پاسداران و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدلۆجی زۆر توند و ڕێكخراو، كه پشت به هاندانی گه‌نجانه و فره‌وانكردنی تۆڕه‌كانی پێوه‌ندیكردن ده‌به‌ستێت.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاراسته، ئێران گۆڕانێكی ڕیشه‌یی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و زۆر توندڕۆ تر ده‌بێت و هه‌ژموونی ڕه‌وته پراگماتییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ ده‌بێت، به‌ڵكوو جووڵه‌ی ئێرانیش له ناوچه‌كه و دنیا و ئامرازه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت.