نووسه‌رێكی دیار و نزیك له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل له ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نووسیویه‌تی، دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ به به‌رپرسیار ده‌زانن له شكستهێنانی ئامانجی كۆتایی جه‌نگ دژی ئێران، كه ئامانج لێی له‌ناوبردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بوو و واشنتن به‌هۆی گوشاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه له‌و پلانه په‌شیمان بووه‌وه.
ئاڤی ئه‌شكنازی نووسه‌ری دیاری ئیسرائیل له ڕۆژنامه‌ی "
مه‌عاریف"ی ئه‌و وڵاته وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا له سه‌روبه‌ندی ڕێككه‌وتنێكی ماوه درێژه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش هه‌وڵی لاوازكردنی ڕژێم و ملكه‌چكردنی ده‌دات، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ده‌زگه‌كانی ته‌ناهی ئیسرائیل.
ئاماژه‌ی داوه، دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان له ته‌لئه‌بیب نیگه‌ران له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگ له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه و ڕه‌خنه‌ی زۆریان له سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئیسرائیل گرتووه و سه‌رانی ته‌لئه‌بیب تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی گوشاری توندیان له‌سه‌ر واشنتن دانه‌ناوه، تا پلانی سه‌ربازی پێشوه‌خته كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داڕێژراوه.
پلانی سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه گورزی كوشنده له سه‌ركرده باڵاكانی ئێران بوه‌شێنرێت و ژێرخانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته و سه‌رچاوه داراییه‌كانی به تایبه‌ت نه‌وت و غاز و وزه بۆردمان بكرێن، به‌مشێوه‌یه ڕژێم له ناوه‌وه زۆر لاواز ده‌بێ و به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌شكنازی نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌یه‌كه‌وه كاریان كرد، كه هێزێكی چه‌كداری كوردی ئاماده بكه‌ن و مه‌شقیان پێ بكه‌ن و چه‌كداریان بكه‌ن، تا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كانی ئێران هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ناره‌زاییه زۆره‌كانی شه‌قامی ئێرانی دژی ڕژێمی ئیسلامی له‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره نووسیویه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه گوشاری له‌سه‌ر دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه به ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كرێت، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به بیانووی زیادكردنی هێز و هه‌ژموونی كورد له ئێران به ته‌واوی ئه‌و پلانه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، هاوكات سه‌رچاوه‌ان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه جه‌ی دی ڤانسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تیش ئه‌و بیرۆكه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، كه ئیسرائیل به پلانی گه‌وره‌ی له‌ناوبردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ناوی ده‌برد.
ئێران سه‌ركه‌وتوو بوو له وه‌به‌رهێنان كردن له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازییانه و گوشاری سیاسی و ئه‌منی زۆری له‌سه‌ر ڵاتانی كه‌نداو دروست كرد و ئاماژه‌ی به ئاسایشی كه‌شتیوانی و ڕۆیشتنی نه‌وت و غاز بۆ بازاڕه‌كانی دنیا له كه‌نداوه‌وه ده‌كرد، كه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ڕێگریان لێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش وای له واشنتن كرد كه دووباره پێداچوونه‌وه به پلانی سه‌ربازی و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بكات.
ئه‌شكنازی له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل گواستوویه‌تییه‌وه، له كۆتایی دا دۆناڵد تره‌مپ ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی له ئه‌نجامدانی 30%ی پلانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ له‌ناوبردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دا، واشنتن به ته‌واوی دژی فره‌وانكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان و ناردنی چه‌ك بۆ هێزه كوردییه‌كان به ئامانجی ده‌ستكردن به چالاكی دژی ئێران وه‌ستایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كان، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌ستاند، له كاتێكدا ته‌لئه‌بیب ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به گه‌ره‌نتی خستنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ژمار كردبوو، چونكه ڕژێم ڕووبه‌ڕووی گوشارێكی ئابووری ئه‌وه بووه‌ته‌وه و ئێسته بارگرانی و كێشه‌ی زۆر له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه بوونی هه‌یه.
ئێسته دوای جێبه‌جێنه‌كردنی پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل و سه‌ركێشانی ته‌نگژه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، ئیسرایل به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕوانی پێشهاته‌كان و هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئازادكردنی پاره سڕكراوه‌كانی ئێران و ڕێگه‌دان به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌و وڵاته ده‌رفه‌تێكی مه‌زن به ڕژێمی ئێران ده‌دات تا دووباره توانا سیاسی و ئابوورییه‌كانی خۆی بنیات بنێته‌وه.
له كۆتاییدا ئه‌شكنازی نووسیویه‌تی، ئیسرائیل تا ئێسته‌یش به‌و ئومێده‌وه‌یه كه تره‌مپ دووباره چاو به هه‌ڵوێست و بیرۆكه‌كانی بخشێنێته‌وه و به به‌هێزی دیسان گورزی سه‌ربازی له ئێران بوه‌شێنێته‌وه و ژێرخانی ستراتیجی ئه‌و وڵاته به ئامانج بگیرێ، كه ده‌بێته په‌ككه‌وتنی ته‌واوه‌تی ڕژێمی ئیسلامی ئێران.