كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی كاركردنی خۆیدا، چەندان پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیجی لە سێكتەرە جیاوازەكاندا بۆ پارێزگای سلێمانی جێبەجێ كردووە، ئەمەیش ئەو شارەی بە تەواوەتی پێشخستووە، ئەگەر رێگرییەكان نەبوایە، ئەوا ئێستە سلێمانی خاوەنی شەقامی 100 مەتری خۆی و تونێل و چەندان پڕۆژەی گرنگی تر.
كابینەی نۆی حكوومەت لە سێكتەری ڕێگەوبان و شارەوانی پشكی شێری بە سنووری سلێمانی داوە، خەونێك هەبوو لە سلێمانی ئەویش شەقامی 100 مەتری بووبووە چیرۆكی ناو میدیاكان كە ئەو شەقامە هەرگیز دروست ناكرێت، بەڵام شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان): یەكێكە لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیجییەكانی كابینەی نۆ دەستی پێ كرد و قۆناغی یەكەمی تەواو كرا.
تێچووی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی 400 ملیار دینار و بە درێژیی 34 كیلۆمەتر دەست بە جێبەجێكردنی كرا بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو شار.
لە پڕۆژەكانی ڕێگەوبانی دەرەوە بەپێی ئامارە فەرمییەكان "وشە" دەستی كەوتووە، نزیكەی 395 پڕۆژەی ڕێگەوبان لە سنووری پارێزگاكە ئەنجام دراون.
لە هەمان كاتدا پڕۆژەكانی شارەوانی، نزیكەی 772 پڕۆژەی جیاوازی شارەوانی (وەك قیرتاوكردن و دروستكردنی شەقام و پردی ناو شارەكان) جێبەجێ كراون.
رزگاركردنی خەڵكی لە مەرگ:
یەكێك لە پڕۆژەكانی تری حكوومەت هەستی كردبوو بە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر خەڵكی دەڤەری راپەڕین، ئەویش دروستكردنی پردی دەربەندی ڕانیە، چونكە هەر لە سەرەتاوە هەست بەوە كرا ئەو پردەی تر كە چەند ساڵێك پێشتر دروست كراوە كەڵكی بەكارهێنانی نەماوە، بۆیە بڕیار درا پڕۆژەیەكی ستراتیجی گرنگ بوو لە ئیدارەی ڕاپەڕین (سەر بە پارێزگای سلێمانی) كە بەردی بناغەی لەلایەن سەرۆكی حكوومەتەوە دانرا، گرفتی هاتوچۆی دەیان گوندی ناوچەكەی چارەسەر كرد و بەماوەیەكی كەم دروست كرا، ئێستە پردە كۆنەكە هاتوچۆی لەسەر وەستاوە، پردە نوێیەكە لە خزمەتی خەڵكدایە.
پڕۆژەی ستراتیجیی ساغكردنەوەی گەنم:
دروستكردنی سایلۆ و كارگەی گەورەی پیشەسازیی خۆراك لە سلێمانی بۆ وەرگرتن و ساغكردنی گەنمی جووتیاران و بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك بوو، ئەویش دروستكردنی سایلۆی هەڵەبجە و نۆژەنكردنەوەی سایلۆكانی تر بوو.
بووژاندنەوەی پڕۆژە وەبەرهێنانەكان:
تەرخانكردنی بودجە بۆ زۆربەی ئەو پڕۆژە وەبەرهێنانەی كەرتی تایبەت و گشتییانەی كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون .
كەرتی خزمەتگوزاریی ئاو و كارەبا:
پڕۆژەكانی ئاو: جێبەجێكردنی دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی ئاو بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی و دابینكردنی ئاوی پاك بۆ گەڕەكەكانی سلێمانی كاری لەسەر كراوە، راكێشانی بۆڕییەكی تری ئاو بۆ سلێمانی كە بۆ ماوەی 30 ساڵی تر كێشەی ئاوی ئەو شارە چارەسەر دەكات، ئێستە لە بواری جێبەجێكردندایە.
پڕۆژەی ڕووناكی (كارەبا):
دەستپێكردنی پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای ٢٤ سەعاتی، ئەمەیش یەكێك بوو لەو هیوا و خەونانەی هاووڵاتییان پێی گەیشتن.