سیاسه‌توانانی كورد دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نێرده‌ی تره‌مپ بۆ كاروباری عێراق و سووریا باسی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌میانه‌ی سه‌ردانی هه‌فته‌ی ڕابردوو و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا كرا، به‌ڵام مبوونی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی خنكێنه‌ر له عێراق ده‌ركردنی یاسای فیدڕاڵی بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی سامانی سروشتی دوا ده‌خات.
له ئادار/مارسی 2007 حكوومه‌تی فیدڕاڵی به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی یه‌كه‌م ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد، دوای چه‌ندان خولی په‌رله‌مان، نه‌توانرا ئه‌و یاسایه بخرێته ده‌نگدانه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت، كه ده‌بوو به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی سامانی سروشتی و دابه‌شكردنی دابنێت و ناكۆییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به ته‌واوی یه‌كلایی بكاته‌وه.
گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی تۆم باراك بۆ هه‌ولێر له 16 حوزه‌یران/یۆنیۆ ده‌ستی پێكرد، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسان له حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه كرا و میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكی گه‌شبین بووه به‌وه‌ی كه زه‌یدی توانای هه‌یه كه ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر یه‌كلایی بكاته‌وه و چاره‌سه‌ریان بكات.
ماجید شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق بۆ "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" گوتی، باراك له هه‌ولێر به‌هێزكردنی هاریكاری ئه‌مه‌ریكا و عێراقی له بواری وزه دووپات كرده‌وه، هاوكات باسی له دروستكردنی بۆڕی نه‌وتی كه‌ركووك- بانیاس كرد، تا له ڕێی سووریاوه نه‌وت بگه‌یه‌نرێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌وێوه‌یش بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتاری پێشوو گوتی، ناكۆكییه نه‌وتییه‌كان له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر جۆرێك له به‌سته‌ڵه‌كیان پێوه دیاره و نه‌چوونه‌ته نێو قۆناغی دانوستانی ڕژده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر ڕوونه، كه سه‌ردان و دیدار له نێوان گه‌وره به‌رپرسان هه‌یه و سه‌رجه‌میشیان ئامانج لێی دووباره ده‌ستكردنه‌وه‌یه به هاورده‌كردنی نه‌وت و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه داراییه‌كان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ناكۆكییه سیاسیه‌كان هۆی ڕاسته‌قینه‌ی پشت دروستكردنی كۆسپن له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و غاز، كێشه‌كه‌یش پێوه‌سته به ته‌فسیركردنی ماده‌كانی ده‌ستوور و له نێویشیاندا ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئێسته زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌مه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
تا ئێسته‌یش گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن، كه هه‌رێمیك وردستان مافی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بیانی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نه‌وت له داهاتوو هه‌یه، یان حكوومه‌تی فیدرالی تاكه لایه‌نی ڕێگه‌پێدراوه به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا، جیا له‌وه بیره نه‌وته دۆزراوه‌كان و به‌ڕێوبردنیان و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراون، به سیسته‌می خزمه‌تگوزاری یان به‌شداری، سه‌رجه‌میان جێگه‌ی پرسیارن و تا ئێسته یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه یاساییه‌ی دا، له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی 2007 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام به‌غدا كاركردنی به‌و یاسایه پووچه‌ڵ كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تانه‌یه‌كی شه‌رعی له شوبات/فێبرایه‌ری 2022 له یاساكه‌دا. هیچ هیوایه‌ك له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی نزیكن له ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز بوونی نییه، وه‌ك ماجید شنگالی ده‌ڵێ، مه‌یلی به‌غدا تونده بۆ كۆنتڕۆڵكردن و به ناوه‌ندكردنی سه‌رچاوه نه‌وتی و سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، عه‌لی زه‌یدی بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سیاسی نێو په‌رله‌مان ناتوانێ یاسای نه‌وت و غاز تێپه‌ڕێنێت، جیا له‌وه‌یش په‌رله‌مانی ئێسته‌یش تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه به ڕه‌شنووسێكی هاوبه‌ش كه هه‌ولێریش له‌سه‌ری كۆك بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه لایه‌نه‌كانی سیاسی له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو و ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ ته‌نگژه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن، نه‌ك چاره‌سه‌ری بكه‌ن، وه‌ك پێشتر ڕێككه‌وتنی كاتی له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم هه‌بوو، ده‌كرا ورده‌كاری رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و حكوومه‌تی سوودانی بكرێته بنه‌مای یاساكه، به‌ڵام هه‌نگاوی بۆ نه‌نرا.
چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و پارتی دیموكراتی كوردستان له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023 ڕێككه‌وتن كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، دوای ده‌رهێنانی پشكی نه‌وت بۆ به‌كارخستنی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان. جیا له‌وه‌یش ڕێ به تێپه‌ڕینی نه‌وتی كه‌ركووك و هه‌رێمی كوردستان به بۆڕی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌درێت، له به‌رانبه‌ردا حكوومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند ده‌بێت به دانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت.
به گوێره‌ی قسه‌كانی شنگالی، له قۆناغی داهاتوویش ده‌كرێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا فره‌وان بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان خواست و ویستی زۆریان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی.