لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی، داتای تەواوی پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم بۆ دروستكردنی بەنداو، پۆند و پڕۆژەكانی ئاو بڵاو كرایەوە. ئامانج لەم پڕۆژانە دابینكردنی ئاوی پاك، زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی، كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لافاو و بەهێزكردنی ژێرخانی ئاوە لە هەرێمی كوردستان. كابینەی نۆیەم نۆ بەنداوی بە تێچووی 265.7 ملیار دینار دروست كردووە كە توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
بەنداوەكان پێكدێن لە بەنداوی دیوانە بە تێچووی 26.6 ملیار دینار و توانای 21 ملیۆن مەتر سێجا، بەنداوی بەستۆڕە بە 23 ملیار دینار و توانای 20 ملیۆن مەتر سێجا، خنس بە 9.2 ملیار دینار و توانای حەوت ملیۆن مەتر سێجا، ئاقوبان بە 8.1 ملیار دینار و توانای 2.6 ملیۆن مەتر سێجا، توورەجار بە 5.8 ملیار دینار و توانای دوو ملیۆن مەتر سێجا، شەوگێڕ بە 5.6 ملیار دینار و توانای دوو ملیۆن مەتر سێجا، چەمەرگە بە 4.4 ملیار دینار و توانای 1.2 ملیۆن مەتر سێجا.
هەروەها بەنداوی گۆمەسپان بە 95 ملیار دینار كە توانای گلدانەوەی 97.5 ملیۆن مەتر سێجای هەیە، لەگەڵ بەنداوی دوین بە 88 ملیار دینار و توانای 100 ملیۆن مەتر سێجا.
لە بەشی پۆندەكاندا، پێش كابینەی نۆیەم 98 پۆند هەبوون، بەڵام لەم كابینەیەدا 30 پۆندی نوێ دروست كراون و 57 پۆندی تریش لە جێبەجێكردندان.
سەبارەت بە پڕۆژەكانی ئاو، ڕۆژانە 1.197 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دابین دەكرێت. پڕۆژەكان بریتین لە پڕۆژەی ئاوی فایدە - دهۆك بە تێچووی 50 ملیار دینار بۆ دابینكردنی 72 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ بە 41.1 ملیار دینار (67٪ی تەواو بووە) بۆ 72 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی ڕانیە - چوارقوڕنە - حاجییاوا بە 36.7 ملیار دینار (70٪ی تەواو بووە) بۆ 72 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە 25 ملیار دینار (75٪ی تەواو بووە) بۆ 24 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر بە 720 ملیار دینار بۆ 480 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە بە 222 ملیار دینار بۆ 72 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە 101 ملیار دینار (37٪ی تەواو بووە) بۆ 60 هەزار مەتر سێجا، پڕۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی سێ بە 551 ملیار دینار (یەک٪ی تەواو بووە) بۆ 240 هەزار مەتر سێجا، لەگەڵ پڕۆژەی ئاوی بەحركە بە 428 ملیار دینار (10٪ی تەواو بووە) بۆ 72 هەزار مەتر سێجا.
هاوكات چەند پڕۆژەیەكی تری ستراتیجی خراونەتە ڕوو، وەك پڕۆژەی چارەسەری ئاوەڕۆی قورس (بەشی یەكەم) بە تێچووی 200 ملیۆن دۆلار بۆ 52,500 مەتر سێجا كە یەک٪ی تەواو بووە، وە بەشی دووەمی هەمان پڕۆژە بە 579 ملیۆن دۆلار بۆ 210,000 مەتر سێجا كە چوار٪ی تەواو بووە. هەروەها پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر بە درێژیی 411 كیلۆمەتر بە 25 ملیار دینار، پڕۆژەی گەیاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان بە 30.1 ملیار دینار بۆ 24,000 مەتر سێجا، وە پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری بە 34.7 ملیار دینار بۆ 9,600 مەتر سێجا.