عەلی زەیدی سەرۆكی حكوومەتی عێراق، وتارێكی لە ڕۆژنامەی "
واشنتن پۆست"ی ئەمەریكی بە ناونیشانی "سەرۆك وەزیرانی عێراق: بۆچی سەردانی واشنتن دەكەم" بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، حكوومەتەكەم كار لەسەر چەكداماڵینی میلیشیاكان و بەهێزكردنی سەروەریی یاسا و كردنەوەی دەرگە بە ڕووی وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی دەكاتەوە.
لە وتارەكەی زەیدیدا نووسیویەتی، عێراق ساتێكی جیاكەرەوە لەسەر ڕێی چاكسازی نیشتمانی بەخۆیەوە دەبینێت، ساتێك كە سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگە چاوەڕوانی بوون، ڕێگەكە سەت بوو لە دوای كۆتایی دیكتاتۆرییەت لە ساڵی 2003ەوە، عێراقییەكان كۆششیان كرد بۆ بنیاتنانی دامەزراوەكان و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و بەهێزكردنی یەكێتی وڵات.
لەوكاتەوەی پۆستەكەم لە مانگی ئایار/مایۆی ڕابردوو وەرگرتووە، كاری لە پێشینەم بنیاتنانی وڵاتەكە كە سەرجەم عێراقییەكان شانازی پێوە بكەن، سەركردایەتی حكوومەتێك دەكەم كە پابەند بە گەرەنتی كۆكردنەوەی چەك و هێز لە دەستی دەوڵەت، لە ماوەی كەمتر لە 60 ڕۆژ حكوومەتەكەم پێشڤەچوونی باشی لە چەكداماڵینی ژمارەیەكی زۆری گرووپە چەكدارەكان هێنایە دی و دەرگەی بە رووی تێكەڵكردنەوەیان لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت كردەوە، هاوكات كارم لەسەر بەهێزكردنی سەروەری یاسا و دەستەبەركردنی دەرفەت و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان كردووە.
بەڵێنێكم بە خۆم و گەلی عێراق داوە كە تا ڕۆژی 30ی ئەیلوول/سێپتێمبەر كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، سەرەتایەكی نوێ لە هاوبەشایەتی و خواستی دوولایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەست پێ بكەم.
ئەم هەفتەیە سەردانی واشنتن دەكەم و لە پەرەپێدانی ئەو هاوبەشایەتییەی نێوانمان چالاكانە هەنگاو دەنێین، خواستم ئەوەیە كە دۆخەكە لە بەڕێوەبردنی تەنگژەكانەوە بۆ بەدیهێنەری دەرفەتەكان بگۆڕم، بە تایبەت دەرفەت كە كاریگەری ئابووری بەرجەستەكراویان هەبێت، لە میانەی دیدارم لەگەڵ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ، سوور دەبم لەسەر بەدیهێنانی كردارەكی ئەو ڕوانینە.
سەرۆك ترەمپ دەرئەنجامەكان بە گرنگتر دەبینێت، منیش هاوڕام لەسەر ئەو ڕێبازە، گفتوگۆكانمان لەسەر وەبەرهێنان و هاتنی كۆمپانیا ئەمەریكییە پێشكەوتووەكان بۆ قۆستنەوەی دەرفەتی پەرەپێدانی ژێرخانی عێراق لە كەرتی وزە و پیشەسازی و تەكنەلۆجیا و ئابووری ئەلیكترۆنی خۆی دەبینێتەوە.
عێراق لەو ئەركەدا پاڵ بە كاروانی چاكسازی ڕاستەقینە دەنێت، ئەزموونم لە بواری بازرگانی ئەوە بۆ دەرخستم كە متمانەی نێودەوڵەتی و جێگیری و بوونی ڕوانین و ژینگەی وەبەرهێنانی سەرنجڕاكێش، سەرجەمیان هۆكاری پێویستن بۆ گۆڕانی خواستەكان و پێشخستنیان بۆ دەسكەوتی ئابووری بەرجەستەكراو.
لە هەمان كاتدا جێگیری ناوچەكە پرسێكی زیندووە بۆ گەشەكردنی وڵاتەكەم، عێراق كەرەستەی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە ناوەندێكی ئابووری پێشكەوتوو لە ناوچەكە، خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی دووپاتكراوەیە لە دنیا و سەرچاوەی سروشتی زۆرە، هێزی كاری شارەزا و بازاڕێكی ناوخۆی گەورەی هەیە، ئەمەریكایش ڕۆڵی گەورەی هەیە لە پێشخستنی ئاشتی نێودەوڵەتی و فرەوانكردنی چوارچێوەی متمانە و هاریكاركردن لە نێوان عێراق و دراوسێكانی، ململانێكان و جەنگ هیچ شتێك زیاد ناكات، جیا لە مەینەتی زیانلێكەوتووان و كەمكردنەوەی دەرفەتی گەشەپێدان كە بنەمای گەشانەوە و پێشكەوتنە.
عێراق دەتوانێ ببێت بە هاوبەشێك لە بەدیهێنانی ئارامی و جێگیری ناوچەكە، هاوكات گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی و فراوانكردنی بۆ هاریكاری لە بوارەكانی فێركردن و مەشق و گواستنەوە و جیا لەوە بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی تواكانی تەناهی عێراق بۆ پاراستنی خۆی و دەسكەوتەكان و گەلەكەی.
عێراقییەكان لە سەردەمی دیكتاتۆر و جەنگی دژەتیرۆر زۆریان ناڵاند، ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتووە بەشێكی نوێ لە پێوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دنیا و هاوبەشە ستراتیجییەكانی دەست پێ بكەین، بەش و سەردەمی بەیەكەوە گونجاو و پێشخستنی سیستمی ئابووری و دارایی دنیا، هەڵگری پەیمانی متمانەم بە ئەمەریكا، كە عێراق دەیەوێ خاوەنی سەروەری خۆی بێ و لە دەرەوەی هاوپەیمانییەكان و ململانێكانی ناوچەكە بێت، لەبری ئەوە بژاری ڕێگەی گەشەپێدان و دەست بۆ دۆستایەتی بەرز دەكاتەوە.
گەلێكی مەزن بە ڕێككەوت دروست نابێت، بەڵكو بە شكۆمەندی و هۆشیاری و مێژووی گونجاو و نزیكبوونەوە لە هیواكان بە حیكمەت و سەركردایەتییەك كە پرد بەرەو داهاتوو دروست بكات، عێراقییەكان ئەوەیان هەڵبژاردووە و چاوەڕوانی بەدیهێنانی ئەوەیشن لە داهاتوو لەگەڵ هاوڕێ ئەمەریكییەكانمان.