پێگەی "ن
اشناڵ كۆنتێكست" بابەتێكی لەبارەی جووڵەیەكی نوێی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە سەروبەندی بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا لە ژێر ناونیشانی "لە كاتێكدا پەكەكە خەریكی پەیماننامەی ئاشتییە لەگەڵ توركیا، بەڵام پێگەی خۆی بە ئارامی بە درێژایی سنووری ئێران جێگیر دەكات" بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، پەكەكە هەرگیز لە عێراق نایەوێ بوونی نەمێنێت و ئێستە خەریكە لە سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا دەكشێتەوە و بەرەو سنووری هەرێمی كوردستان و ئێران جووڵەی كردووە، خەریكی دروستكردنی تۆڕێكی تونێلە لە ناوچە سنوورییەكانی هەڵەبجە لەگەڵ ئێران. توركیا له ڕێی په‌كه‌كه و یه‌كێتییه‌وه سیاسه‌تی نا بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئێران و به‌ڵێ بۆ لاوازكردنیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و نایه‌ڵن گرووپه كوردییه‌كانی تر ڕۆڵ له ڕووخانی ڕژێمی ئێران بگێڕن، هاوكات توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كارتێكی گوشار و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دۆزی كورد ده‌هێڵێته‌وه، جیا له‌وه‌ی له ناوخۆی توركیایش ڕۆڵی سیاسی به په‌كه‌كه ده‌درێت.
لە بابەتەكەدا هاتووە، سەرەڕای بوونی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە دەبێ پەكەكە چەكەكانی دابنێت و لە بنكەكانی بە درێژایی سنووری عێراق لەگەڵ توركیا بكشێتەوە، كەچی ئێستە پەكەكە و هاوپەیمانی پێگەی خۆیان لە شریتی سنووری نێوان عێراق و توركیا لە سنووری هەرێمی كوردستان بەهێز دەكەن و بە دیاریكراویش لە پارێزگای سلێمانی، لەبری ئەوەی لە عێراقیش بوونیان نەمێنێت، كەچی ئامانجی خۆیان لە دروستكردنی ژێرخانێكی سەربازی تۆكمە لە ناوچە سنوورییەكانی سلێمانی لەگەڵ ئێران چڕ كردووەتەوە، تا ببن بە هێزێكی كارا لەو ناوچەیە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاری و ڕاپۆرتەكان، ئێستە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان خەریكی تونێل دروستكردنن بە هێمنی لە ناوچەی هەڵەبجە، كە ناوچەیەكی سنوورییە لەگەڵ ئێران و لە دیوی ئێران شاری پاوە بوونی هەیە، كە لەمدواییە چالاكی چەكداری دژ بە پاسدارانی ئێران لەو شارە ڕووی دا، ئەمەیش دووپات لەوە دەكاتەوە كە پەكەكە قۆناغێكی نوێ لە جیۆگرافیایەكی نوێ دەست پێ دەكات، ئەویش سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانە لەبری سنووری توركیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
ئەو فرەوانبوونە جیۆگرافیا بە ڕوونی دیارە، پەكەكە لە پێگەی سەرەكی خۆی لە چیاكانی قەندیل، خەریكە ژێرخانی خۆی بۆ باشوور دەگوازێتەوە بۆ ناوچەی قەڵادزێ و چیای ئاسۆس و شارۆكەی ماوەت، پێشتر ئەو ناوچانە بارەگای سەرەكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" بوون كە حزبێكی سەر بە پەكەكە بۆ كوردانی ڕۆژهەڵات.
هاوكات دووەم گرنگترین پێگەی پەكەكە دوای قەندیل بریتییە لە فراوانخوازی بۆ پێنجوێن كە ناوچەیەكی سنوورییە لەگەڵ ئێران، سەرەڕای ئەوەی زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا سەیدسادق هەژموونی خۆی فراوان كردووە و خەریكی دروستكردنی تۆڕێكی گەورەی تونێلە لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو ناوچەیە.
سەرەڕای بوونی بۆشایی لە نێوان ئەو ناوچانە، بەڵام بە زنجیرەك چیا بەیەكەوە بەستراونەتەوە كە لە قەندیلەوە بە درێژایی سنووری ئێران تا هەڵەبجە درێژ دەبێتەوە، ئەم تونێلانە ڕێڕەوێكی سروشتی جێگیر و بەهێز بۆ پەكەكە دەستەبەر دەكەن، تا بە ئازادی لەو ناوچەیە هاموشۆ بكەن.
ئەو گۆڕانكارییە جێی سەرنجە، لە كاتێكدا پەكەكە چەندان ساڵە لە سلێمانی خەریكی فراوانكردنی پێگە و هەژموونی خۆیەتی، لە كاتێكدا لە ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووەوە سەرجەم ئامانجەكانی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا چڕ كردبووەوە، ئێستە پێچەوانەی ئەمە هەنگاو دەنێ و بەرەو سنووری ئێران و هەرێمی كوردستان پاشەكشە دەكات.
پێشتر پێگەی پەكەكە لە ناوچەی حەفتانێن لە نزیك زاخۆ تا ئامێدی، لەوێوەیش تا خواكوڕك لە پارێزگای هەولێر درێژ دەبووەوە، بەر لەوەی بنكە سەرەكییەكانی خۆی لە چیای گارە و قەندیل لە ساڵانی نەوەتەكان دابمەزرێنێت. سەرجەم ئەو ناوچانە نزیك لە سنوورەكانی توركیاوە.
ستراتیجی سەربازی توركیا بە بەردەوامی بریتی بوو لە هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانە، لەبری ئەوەی هێرشی كورتمەودا لەو ناوچە سنوورییانە ئەنجام بدات، ئەنكەرە بنكەی سەربازی لەو ناوچانە دروست كرد، تا بە بەردەوامی بمێنێتەوە و بە ڕووی چەكدارانی پەكەكە بوەستێتەوە، بەڵام لە 2011 و 2012ەوە پەكەكە وردە وردە لەو ناوچانە پاشەكشەی كرد و بەرەو باشوور و سنووری ئێران و هەرێمی كوردستان هەنگاوی نا.
لەو كاتەدا كە جەلال تاڵەبانی سكرتێری پێشووی یەكێتی نەخۆش كەوت و كاروبارەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەو ناوچەیە كەوتە دەست لاهوور جەنگی، جۆرێك لە هاوپەیمانی و هاوبەشایەتی ستراتیجی لە نێوان پەكەكە و یەكێتی دروست بوو. ئەمەیش ژینگەیەكی گونجاوی بۆ پەكەكە ڕەخساند تا لە تەواوی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی بە ئاسایی جووڵە بكات.
ئەو پێگانەی لە سنووری سلێمانی كە لە سەرەوە باسیان لێوە كرا، تەواوی ئەو شوێنانە نین كە پەكەكە تێیدا بڵاو بووەتەوە، بگرە پەكەكە لە باشوورەوە تا كەلار و لە ڕۆژئاوایشەوە تا چەمچەماڵ شوێنپێی خۆی جێگیر كردووە، خەریكی دروستكردنی تونێل و ژێرخانی سەربازی و بەرگریی وردە لە تەواوی سنووری هەرێمی كوردستان و ئێران.
بەگوێرەی ڕێككەوتنی پرۆسەی ئاشتی، پێویستە پەكەكە سەرجەم بنكە و بارەگاكانی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا نەهێڵێت، ئێستەیش زۆربەی ئەو ناوچانە لە پەكەكە پاك كراونەتەوە، ئەوەی ماوەتەوە چیای گارە و بەشێك لە چیای خواكوڕكە، چاوەڕوان دەكرێ لە داهاتوویەكی نزیك ئەو ناوچانەیش جێبهێڵێت و بە تەواوی بەرەو پارێزگای سلێمانی و سنووری ئێران لەگەڵ ئەو پارێزگایە پاشەكشە بكات.
توركیا بێدەنگیی بەرانبەر ئەو هەنگاوەی پەكەكە هەڵبژاردووە، چونكە بە تەواوی دوور لە خۆیەوە و هیچ گرفتێك لەوێوە ناتوانێ بۆ توركیا دروست بكات، بۆیە ئەمە ئەوە دەردەخات كە ئامانجی توركیا بریتی نییە لە ڕیشەكێشكردنی پەكەكە لە عێراق، بگرە تەنیا دوورخستنەوەیەتی لە سنوورەكانی خۆی و جێگیركردنی تەواوی سنوورەكانی خۆیەتی.
له ته‌ك ئه‌مه پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و توركیایش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، له كاتێكدا هه‌ریه‌ك له په‌كه‌كه و یه‌كێتی به دوو حزبی نزیك له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژ به ئێران هه‌مان سیاسه‌تی توركیا پێڕه‌و بكه‌ن و نایانه‌وێ ڕژێمی ئیسلامی ئێران بڕووخێ و ئێران ببێته پێگه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لاوازبوونی ئێرانیشدان.
به هیچ شێوه‌یه‌ك وا ده‌رناكه‌وێ كه یه‌كێتی و په‌كه‌كه خۆیان ئاماده بكه‌ن، تا ببن به به‌شێك له هه‌وڵی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، بۆیه ئه‌سته‌مه ڕێ به گرووپه كوردییه‌كانی تریش بده‌ن ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن و بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئێران و هه‌وڵی ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سنووری ئێران و بوونی پێگه و چه‌كداری په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه دواجار به سوودی توركیا ده‌كشێته‌وه، توركیا له ناوخۆ پارتی سیاسی شه‌رعی به په‌كه‌كه ده‌دات و به ئاسایی چالاكی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان چه‌كدارانی په‌كه‌كه وه‌ك ئامرازێكی گوشار و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد ده‌هێڵێته‌وه، چونكه دواجار په‌كه‌كه به باڵی سیاسی ناوخۆی توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی له سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان جێگیری ده‌كات ده‌بێته به‌شێك له سیسته‌می سیاسی و ستراتیجی توركیا له ناوچه‌كه.