چیرۆكی شاری نقومبووی هێراكلیۆن له ژێر ده‌ریای ئه‌سكه‌ندرییه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌تان سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر و تا ئێسته زانایانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، دواین جار چه‌ند شوێنه‌وارناسێكی میسری و فڕه‌نسی له ژێر ده‌ریاكه، په‌رستگه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه بۆ خواوه‌ندی ئه‌فرۆدیت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لوان" شوێنه‌وارناسانی میسر و فڕه‌نسا به هاوبه‌شی له نێوان ئه‌نجوومه‌نی شوێنه‌وار و په‌یمانگه‌ی ئه‌وروپی بۆ شوێنه‌واری ده‌ریایی، توانیان په‌رستگه‌ی خواوه‌ندی ئه‌فرۆدیت بدۆزنه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پێنجی پێش زاینی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك شوێنه‌واری تریان دۆزییه‌وه كه پێوه‌ست بوو به په‌رستگه‌ی گریپ، ئه‌ویش دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی گه‌ڕانی ژێر ئاو له شاری تۆنیس هێراكلیۆنی نقومبوو.
به‌گوته‌ی د. مه‌جدی شاكر سه‌رۆكی شوێنه‌وارناسان له وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار، ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته كه‌نداوی ئه‌بو قیر له ئه‌سكه‌ندرییه، له كاتی دروستكردنی شاری ئه‌سكه‌ندرییه له‌لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ر له ساڵی 332ی پێش زاین دامه‌زراوه، له سه‌رده‌می Ptolemaic dynasty تۆلیمهیك داینه‌ستی پاشای یۆنانییه‌كان نقوم بووه.
ئه‌و شوێنه‌وارناسه بۆ پێگه‌ی "ئه‌لوان" ورده‌كاریی پێوه‌ست به شاری هێراكلیۆن له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌رییه خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه‌ناراوه‌كانی ئه‌سكه‌ندرییه دوو شار له‌خۆ ده‌گرێت كه له سه‌رده‌می تۆلیمهیك نقوم بوونه، چه‌ندان باڵه‌خانه‌ی به‌رز و كۆشك و قه‌ڵای تێدا هه‌بووه، ئه‌و دوو شاره‌ش بریتی بوون له هێراكلیۆن و كانوبیس.
له ساڵی 2001 كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستیان به پرۆسه‌ی گه‌ڕان كرد، چه‌ند شوێنه‌وارێكی تایبه‌تیان دۆزییه‌وه له‌وانه، كه‌لوپه‌لی سه‌ر مێز، گۆزه‌ی یۆنانی، زیڕ، كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری، له هه‌مووی گرنگتر ده‌رگایه‌كیان دۆزییه‌وه كه له گڕانێت دروست كرابوو، له‌وه ده‌چێت ده‌رگای گۆڕی "كلیۆپاترا" بێت.