نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر هێژوان زه‌ندی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له هۆكاره‌كانی به‌جیهانی نه‌بوونی فیلم و درامای كوردی و پاڵپشتی نه‌بوونی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان بۆ فلیمسازی و سینه‌ما ده‌كات و پێی وایه، بینه‌ری كورد زیاتر بینه‌ری دراما و فیلمی بیانییه.
باسێكی كاری هونه‌ری خۆتمان بۆ بكه و چه‌ند به‌رهه‌متان هه‌یه؟
ده‌رچووی به‌شی فیلمسازی زانكۆی سلێمانی كۆلێجی هونه‌ر، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری پێنج كورته فیلمم له سێ كورته فیلم‌دا، وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری وێنه‌گرتن كارم كردووه، براوه‌ی سێ خه‌ڵاتی جیهانی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك و گۆته‌بێرگی سویدی هه‌روه‌ها تۆرۆنتۆ فیلم فیدباكی كه‌نه‌دی، دواین كارم كه یه‌كه‌م فیلمی درێژمه، نووسین و ده‌رهێنانی فیلمی 1988 كه ساڵی 2023 به‌رهه‌م هاتووه، به‌مزووانه له سینه‌ماكان نمایش ده‌كرێت.
هونه‌ر له كوردستان له چه ئاستێكدایه و چی پێویسته بكرێت؟
ئێسته له كوردستان فیلمسازی و سینه‌ما له پێشكه‌وتنێكی باشدایه له‌چاو پێشتر، ته‌نیا له‌مساڵدا پێنج فیلمی درێژ به‌رهه‌م هاتوون كه مایه‌ی دڵخۆشییه، به‌ڵام پێویسته زیاتر پشتگیری و پاڵپشتی سینه‌ما بكرێت، چ له ڕووی پێگه‌یاندن و باشتركردنی كادره هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان، چ له ڕووی سه‌پۆرتی مادی و ته‌رخانكردنی بودجه بۆ فیلمه كوردییه‌كان.
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان هاوكارن له‌گه‌ڵتان؟
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان له‌ڕووی پشتگیریی فیلمسازان و سینه‌مای كوردی به گشتی، رۆڵێكی كاریگه‌ریان نه‌بووه، تا ئێسته و هونه‌ر به گشتی پشتگوێ خراوه، زیاتر فۆكه‌سیان له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسییه.
بۆ فیلم و درامای كوردیمان نییه وه‌ڕگێڕان بۆ بكرێت بۆ سه‌ر زمانی نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بینه‌ری بن؟
به‌داخه‌وه فیلم و دراماكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق تا ئێسته لۆكاڵی بوون و هه‌وڵه‌كانمان بۆ به جیهانیكردنیان لاوازن، هۆكاره‌كه‌شی دوو به‌شه، یه‌كه‌میان كه پشتگیری ناوخۆییان نییه، هه‌روه‌ها فیلمسازه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌نیا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به‌رهه‌م دێنن و ویستی ئه‌وه‌یان نییه كه جیهانی بن و لۆكاڵی بیر نه‌كه‌نه‌وه.
بۆ بینه‌ری كورد بینه‌ری زیاتری فیلم و درامای بیانی ده‌بن له بری درامای كوردی؟
یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه‌میی به‌رهه‌می فیلم و درامای كوردییه كه به‌رده‌وامییان نییه له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان و بینه‌ر به‌رده‌وام كارێكی هونه‌ریی كوردی نییه سه‌یری بكات، هۆكارێكی تریش سیاسه‌تی كه‌ناڵه كوردییه‌كانه كه هونه‌ر و كولتووری وڵاتانی تر به‌رده‌وام ده‌خاته به‌رده‌م چاوی بینه‌ر وه‌ك له هونه‌ری كوردی.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ