نه‌جاح سه‌لام هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی لبنانی و خاوه‌نی سروودی "یا أغلی اسم فی الوجود یا مصر"، له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كچه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز" سه‌مه‌ر سه‌لمان ئه‌لعوته‌یفی كچه‌كه‌ی نه‌جاح، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "فه‌یسبووك” نووسیویه‌تی: ""گه‌شته‌كه كۆتایی هات، دایه له ژێر ڕه‌حمه‌تی خودادایه".
جێی سه‌رنجه هونه‌رمه‌ند نه‌جاح سه‌لام له ساڵی 1931 له لبنان له دایك بووه و له ئوردن ژیاوه، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی له كاتی كۆنسێرته‌كانی قوتابخانه‌دا، به‌هۆی به‌هره‌كه‌یه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه، له ساڵی 1948 له‌گه‌ڵ باوكی ده‌چنه قاهیره و چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تیی دیاری بواری گۆرانی ده‌ناسن، له‌وانه ئوم كه‌لسوومی " كوكب الشرق- ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات"، فه‌رید ئه‌لئه‌تره‌شی مۆسیقاژه‌ن و گۆرانیبێژ و ئه‌سمه‌هانی خوشكی فه‌رید، شێخ زه‌كه‌ریا ئه‌حمه‌د و چه‌ندانی تر .
له ساڵی 1949 یه‌كه‌م گۆرانییه‌كانی به‌ناوی "وه‌ی حول یا غنام" و "یا جارحه قلبی" تۆمار كرد، دوای ئه‌وه به ته‌واوی ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، به‌ناوبانگترین گۆرانیی نیشمانی "یا أغلی اسم فی الوجود یا مصر"ه كه بۆ میسری گوت.